
دوو كورتیله چیرۆك
هاوژین صلیوه ـ كۆیه
(1)
((خه‌وی ئه‌به‌دی))
ـ به‌یانیتان باش.
ـ به‌یانی باش به‌خێربێی.
ـ به ئه‌رك نه‌بێ كه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینان ده‌درێ؟
ـ خۆی خاوكێش كرده‌وه و باوێشكی دا و وتی: ئا...ئا...جارێ ئه‌وه 57 ڕۆژه موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده...نه‌دراوه.
ـ سۆسه‌یه‌كی كرد، ئه‌ی هاوار ڕوو له‌كوێ كه‌م؟!!!
ـ ڕوو له ماڵه‌وه بكه و جارێ بخه‌وه.
ـ چاوه‌كانی ته‌له‌زگه بوون...به ده‌ستی له‌رزۆكی گۆچانه‌كه‌ی پێش خۆدا و...خۆزگه خه‌وی ئه‌به‌دیم ده‌بوو، به‌س ئه‌وها به زه‌لیلی خۆم نه‌دیبا!!!!
(2)
((گوناحكار))
ده‌ڵێن له‌م هه‌فته‌یه بارانێكی به‌خووڕ ده‌بارێ، بارانێكی تایبه‌ت، ئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی پێنج خوله‌ك له‌به‌ری ڕابووه‌ستێ، گوناحه‌كانی ده‌شواته‌وه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هه‌موو خه‌ڵكی دڵخۆشكرد، هه‌موو له ڕۆژ و ساته‌وه‌ختی بارانبارینه‌كه‌یان ده‌پرسی.