( ٣٧)

 خۆزگە ئێزدییەکانیش وەک جووەکانیان دەکرد.

ڕۆڵەکەم:
ڕۆژگارێک ئەو ئایینە میتراییەی ئێمە، نەک هەر تەنها ئایینی کورد بوو و لە کوردستان بوو، بەڵکوو لە ڕێگای ڕۆمانییەکانەوە گەیشت بە ئەوروپایش.
هەرچەند کە ئەو قسەیە دەکەم، لەوەدەچێت  زەردەشتییەکان دڵگران ببن، وەلێ ئەوە حەقیقەتە ڕۆڵەکەم،
ئایینی ئێزدایی زۆر کۆنتر و  لە پێشترە لە زەردەشتییەت و زەردەشت سەرەڕای ئەوەی ئایینی فەرمی ئیمڕاتۆڕییەتی ساسانیەکوردەکان بوو، وەلێ زەردەشت لە ئایینی ئێزدانی جیا بووەتەوە.
ساسانیەکان کوردبوون؟
بەڵێ. دنیایەک بەڵگە هەیە بۆ ئەوە.
ئینجا لە ئایینەکەی ئێمە کەسێک نییە بە ناوی پەیامبەر. ئێمە ڕێزی هەموو ئایینەکانیتر و کتێبەکانیان دەگرین و بێ ڕێزیان پێ ناکەین و جوێنیان پێ نادەین و نەفرەتیان لێ ناکەین.

ئەوەی لای ئێمە گرنگە، مرۆڤ بوونە مرۆڤ بوون. ئێمە لە نمێژ و نزاکانیشمان داوای بەزەیی و چاکە و لێخۆشبوون بۆ هەموو مرۆڤایەتی دەکەین.
باپیرە گیان: بەڕاستی تۆ دەریایت لە میهرەبانی و جوانبینی و زانست و زانیاری.
ڕۆڵەکەم، من لەوەتەی هەمە کتێب دەخوێنمەوە و دەربەدەر و پەڕاگەندەی وڵاتانم و هەموو شوێنێکی دنیام بینیوە و شارەزایی و ئەزموونی زۆرم پەیداکردووە.

باپیرە، ببوورە هەرچەندە پرسیارەکەم تایبەتیشە، بەڵام دەتوانم بپرسم:تائێستا چەند کتێبت خوێندووەتە؟
سەدان هەزار و بۆم ناژمێردرێت.
ئەی هاوسەرگیریت پێک هێناوە؟
بەداخەوە دوای ئەوەی لەسەر ئەو چاکەو پیاوەتیەی لەگەڵ خوای گەورەم کرد و ئەویش لەبەرامبەردا تەوقی نەفرەتی خستە گەردنم، کەس کچی خۆم ناداتێ!  هاهاها. سەرک ئەستوور، ئەو چ پرسیارێکە؟
ڕۆڵەکەم،
خۆم و نەوە ئێزداییەکانم بەدرێژایی مێژوو ئەوە حاڵمانە و بەرنەفرەتی نەیار کەوتووین و هەر فەرمان و کۆکوژ دەکرێین.

وەکو جوەکان دوای ئەوەی نەبوخزنەسر ئیبادەی کردن و هێنانی بۆ بابل وەکو دڕکی بن ئارد پەرش و بڵاو و بێ وڵات و بێ ماڵ وحاڵ و ماڵوێران بوون، ئێمەش لەسەرخاکی خۆمان، لەسەرماڵ و حاڵ خۆمان، لەسەر دەستی فتوحاتچی و داگیرکەران دوژمنەکانم پەراگەندە و کۆکوژ و دەربەدەر و داگێردەکرێین.
باپیرە

باپیرە خۆزگە ئێزدییەکانیش وەک جووەکانیان دەکرد.

چۆن ڕۆڵەکەم؟
باپیرە جووەکان هەزاران ساڵ چەوسێندرانەوە و هۆڵۆکۆستکران و  وەک ئاردی ناو دڕک، پەرش و بڵاو و پەڕاگەندەی دنیا کران، وەلێ ئەوان گەڵێکی زۆرزان و زیرەک بوون بۆ حاڵی حۆیان.
کۆڵیان نەدا و سەرەنجام توانییان دەوڵەتێک دروست بکەن و بەو ژمارەکەمەیان(٨ ملیۆن)، نەک تەنها (٢٢)دەوڵەتی عەرەبی و بە عەرەب کراو بکەن بە کۆیلە و ژێر دەستی خۆیان،  بەڵکو زۆرێک لە دەوڵەتانی دنیا و بڕیارە گرنگەکانی جیهان و هەرچی کۆمپانیای ئۆتۆمبیل و فڕۆکە و چەک و موبایل و  سنعات و بانک و شتی گرنگە، بکڕنەوە و بخەنە ژێر دەستی خۆیان و وایانکرد لە ئۆروپا و ئەمریکا، جووت لە پشت نەبێت، بردنەوەت لە هەڵبژاردنەکان و گەیشتنت بە دەسەڵات، قورس و نزیکە مەحاڵ دەبێت.
ئێستا لە ئەوروپا  زۆر وڵاتانی تری جیهان، دژایەتی جووەکان بکەیت، تیرۆرت دەکەن.

بڕۆ لەو سویدەی لانکەی عەلمانییەت و پێشکەوتن و  ئازادی و مافی مرۆڤ و خۆشگوزەرانی، دەڤەر هەیه هەمووی جوون و بە کیلۆمەتر توخنی بکەویت، هەزار و یەک لێپێچینەوە و بگرە و بینە و بەردەت لەگەڵ دەکەن.

سەیرکەن چۆن هەرچی نازی هەبوو کە لە کاتی دووەم جەنگی جیهانی دەستی بە خوێنی جووەکان سوور بوو،  هەمووی لە قەفەسی لێپێچینەوە خست و لە دادگای نۆرنبێرگ دادگایی کردن و سزای ڕەوای خۆی دان.
تۆڵەی ئەو هەموو هەزاران ساڵەی دەربەدەری و کۆکوژی و ماڵوێرانی خۆیان لە دووژمنان و مێژوو و مرۆڤایەتی کردەوە.

خۆزیا ئێزداییەکانیش لەجیاتی ئەوەی هەرجارەی  کە فەرمانێک دەکران، خۆیان بۆ شتێکی وەکو ئەوەی جووەکان ئامادە دەکرد و لە جیاتی ڕاکردن و گۆشەگیری و دڵشکان، زیاتر هێز و ورەیان بدابوایە بەرخۆ و هێندە دڵپاک نەبوانا و پەندیان لە مێژوو وەرگرتبوایە و خۆڕاگری و هەوڵدانیان بکردبوایە  بە ئەرکێکی ئایینی، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی داهاتوو.

ئافەرین ڕۆڵە هۆشیار و ژێرەکەم.