
بڕیار عەبدولڕەحمان - ڕواندز
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٥/٥/٢٢ لە هۆڵی هەوارگەی شنگلبانە، بە ئامادەبوونی ئەدەب دۆستان و نووسەران و شاعیران و ڕۆشنبیران و بەرپرسانی حکومی و حزبی، لە مەراسیمێکدا ناساندن بۆ دیوانە شیعری (دایە ڕابی) کرا.
لە سەرەتادا شاعیر بە کورتی قسەی لەسەر ناوەڕۆکی بەرهەمەکە کرد و ڕوونکردنەوەی لەسەر ناونیشانی کتێبەکە دا. دواتر هەریەک لە د. هەڵمەت بایز و پ. د. یادگار باڵەکی خوێندنەوەی ورد و ئاکادیمیان بۆ بەرهەمەکە کرد.
هەر لە مەراسیمەکەدا شاعیر چەند دەقێکی نێو دیوانەکەی خوێندەوە و لە کۆتایشدا بەرهەمەکەی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
(دایە ڕابی) بەرهەمێکی دیکەی نووسەر و شاعیر (حوسێن مستەفا)یە و زیاتر لە سەت دەقی شیعری لەخۆدەگرێت و وەک وەفایەک بۆی بەرهەمەکەی بە ناوی دایکییەوە کردووە.


