شەماڵ بارەوانی
رۆمان
بەشی(٢٧)
ئەندەلوس و چیچان، فەڵەستین و ئەفغانستان، هەمووی کێشەی کوردە
هیواگیان، دوژمنانمان لە بەرەی سەڵیبییەتی جیهانی و سەرمایەداری و ئیمپریالیزمدا، لە بەرەی بلۆکی شیوعییەتی مولحید و جوولەکەکان دەیانەوێت کێشەی فەڵەستین لە کێشەیەکی ئیسلامی و ئایینییەوە بکەن بە پرسێکی نەتەوەیی!
ئێستا لەوەش کارەساتتر، دەڵێن ئەوە تەنها کێشەی نێوان:( فەڵەستین - ئیسرائیل) خۆیانە.
ئەوە پیلانی غەربی گڵاو و بەدڕەوشتە.
هیواگیان، دنیا هەمووی لە دژی ئێمە لە پیلاندایە.
مارکسییەت و سەهیۆنییەت و سەڵیبییەت، هەمووی فیکری بۆگەن و نامۆ و دژەدین و هاوردەن. هەمووی پیلانی نەوەکانی ئەبو جەهل و ئەبو لەهەبەکانن لە دژی ڕێگای حەق. ئەو پیلانە بۆگەنەی کە لە دژی ئایینی پیرۆزی ئیسلام جێبەجێی دەکەن.
هیواگیان، هەرگیز نابێت موسوڵمانی بەغیرەت ڕێگە بدات ئەو پیلانە نەگریسانەیان سەربگرێت.
موسوڵمانی ڕاستەقینە بەعیززەتە بە عیززەت.
"سەبرەن سەبرەن، یا یەهود،
جەیشو موحەممەد سەوفە یەعود"
سوپاس بۆئەلڵا، چۆن موسوڵمانان لە ئەفغانستان، دوای چەندین ساڵ لە جەنگ و جیهاد و ڕووبەڕووبوونەوە، دوای ڕشتنی دەریایەک خوێنی پاکی موسوڵمانان و شەهیدبوونی هەزاران موجاهید، دواجار توانییان بە هێزی ئیمان و لەڕێگای جەنگ و جیهاد و بە پشتیوانی ئەلڵا و خۆڕاگرییان، دوژمنانی ئەلڵا و ئیسلام شکست پێ بێنن.
بەڵێ هیواگیان، سەرەنجام موجاهیدەکان کە لە ڕێگای (دارولهیجرە)ی ئیخوانولموسلمینی میسر و حکوومەتی سعوودیە و ئاسانکاری وڵاتانی تر، دەیان هەزار گەنجی خوێنگەرم و خۆبەخش و بەغیرەت، ناونووس کران و نێردران بۆ بەرەکانی جەنگ و جیهاد لە ئەفغانستان، تا دژی لەشکری سوور، دژی هێزی ئیلحاد، دژی یەکێتی سۆڤییەتی شیوعی کافر بجەنگن.
خودا لە بەهەشت پایەی شەهیدی ڕابەر(شێخ عەبدولڵا عەززام) بڵند بکات و بە فیردەوسی ئەعلای شاد بکات. شێخی شەهید ڕۆڵێکی باڵای هەبوو، هەم لەڕێگای کتێبەکانییەوە هەمیش لە ڕێگای وتارە جیهادی و ئاگرینەکانییەوە توانی دنەی هەستی دەیان هەزارگەنجی خوێنگەرم و ئیماندار لەسەرتاسەری جیهان بدات و هانیان بدات تا بچنە ئەفغانستان و جیهاد بکەن.
بەو شێوەیە، بە یەکگرتوویی و برایەتی موسوڵمانان، لە کۆتاییدا شیوعییه بێبڕواکانیان کرد بە قەشمەر و سۆڤیەتی داگیرکەریان لە وڵات دەرپەڕاند.
هیواگیان، ڕۆژێک دێت ئاوا نەوەکانی سەڵاحەددین و موسوڵمانی بەغیرەت، جوولەکەی سەهیۆنی لە فەڵەستین و مەسیحییە خاچپەرست و بەرازخۆرەکانیش لە ئەندەلوس(ئیسپانیا) دەردەپەڕێنن.
بەڵێ هیواگیان، دەبێ دوورگەی عەرەب و خاکی ئیسلام لە بێبڕوا و هاوبەشدانەران پاک بکەینەوە.
دەبێت جەنگیان لەگەڵدا بکەین، تا هەموویان دێنە ناو بازنەی ئیسلام، یان سەرانە دەدەن و لەناو دەوڵەتی ئیسلامی بەسەر شۆڕی دەژین، یانیش لە ملیان دەدرێت.
((قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّىٰ يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَن يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ)).
( أخرجوا المشركين من جزيرة العرب ).
( لأخرجنَّ اليهود والنصارى من جزيرة العرب حتى لا أدع إلا مسلماً).
بەڵێ هیواگیان، ئەوە وەسیەت و فەرمایشت و فەرموودە و فەرمانی ئەلڵای تەعالا و پەیامبەر و سەروەرمانە.
بەڵێ هیواگیان، دەبێ لە دژیان بجەنگین، تا شایەتومان و باوەڕ دێنن و نوێژ دەکەن و زەکات دەدەن، ئەوکاتە خوێن و سامانیان لە ئێمە حەرام دەبێت و حیسابیان دەکەوێتە لای ئەلڵا.
بەڵێ هیوا، ئەوە فرمانی چاوەکانمانە.
(أُمِرْتُ أن أقاتلَ الناسَ حتى يشهدوا أن لا إله إلا اللهُ ويُقِيمُوا الصلاةَ، ويُؤْتُوا الزكاةَ، ثم حُرِّمَتْ عَلَيَّ دماؤُهم وأموالُهم، وحسابُهم على اللهِ).
هیواگیان، موجاهیدەکانی بۆسنە و هێرسک و کۆسۆڤۆ و چیچانیش پەندێکی جوانی سلۆڤۆدان میلۆسۆڤیچی شیوعی و جەیشی شیوعییەکافرەکانیان دا.
بەداخەوە لە ساڵی١٩٩٥، بۆسنە و ھێرسک، جینۆسایدێکی گەورەی بە خۆیەوە بینی لەسەر دەستی ھێزە سڕبییەکافرەکان.
هیواگیان، لەم جینۆسایدەدا هەشت ھەزار کەس بوونە قوربانی. هەشت هەزار موسوڵمان شەهیدبوون. لەگەڵ ڕاگواستنی دەیان ھەزار لە موسڵمانی ناوچەکە.
هیواگیان، ئەو کۆکوژییە بە یەکێک لە ترسناکترین کوشتارە بەکۆمەڵەکانی کیشوەری ئەوروپا دادەنرێت لە دوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە.
هیواگیان، قەت نابێت ئەوە لەبیر بکەین، کە ئەندەلوس کێشەی موسوڵمانی کوردە، ئەفغانستان کێشەی موسڵمانی کوردە، چیچان کێشەی موسوڵمانی کوردە، فەڵەستین کێشەی موسوڵمانی کوردە.
بەڵێ هیواگیان، هەموویان کێشەی ئێمەی موسوڵمانی کوردە.