
بەشی (١٢)
با کــەر بگێین!
بە گوێرەی گێڕانەوەکان و ئەوەی من لە پیاوەکانم بیستووە، ماکەرگایین، لەناو نەوە یەک لە دوای یەکەکانی بەر لە ئێمە، دیاردە و شتێکی زۆر ئاسایی و باو بووە.
لەو دەڤەرەی ئێمە، بەتایبەتی دێیەکەی ئێمە، ماکەربازی نموونەی زۆربووە.
بەڵام لە نەوەی ئێمەوە، ئەوە نەما. ئەوەش زیاتر بۆ بڵاوبوونەوەی خوێندەواری و هۆشیاربوونەوەی تاک دەگەڕایەوە، هەمیش هەرچی گوێدرێژی دێ هەبوو، خەڵکی دێ، ڕۆژێک هەموویان خستبوویە ناو گەڵابەیەک و بردبوویانە سەر شاخێکی بەرز و لە زێی گەورەیان هاوێشتبوون!
لە سەردەمی منداڵی ئێمەدا، تاک و تەرا نەبێت، گوێدرێژ لە دێیەکەمان نەمابوو. ئەو تاک و تەرایەش، هی ئەو ماڵانەبوون کە کاری ئاژەڵدارییان دەکرد.
ئینجا تا ئێمە بووین بە گەنج، کەرگایینیش بوو بە عەیبەیەکی زۆر گەورە و بەیەکجاری ئەو حاڵەتەی ڕەنگە بە نهێنی هەشبووبێت، نەما.
سەبارەت بەو ماکەرگایینە، زۆر منداڵ بووم و بە ئاستەم بیرمە، ڕۆژێک لە فرۆشگای خاڵە ساڵحۆکە ملدرێژی دانیشتبووم. ستارۆکە گۆجەی مام ڕەحیمە لووت لوقمەقازی و ڕەشیدۆکە مۆنی کوڕی وەسەی، لەگەڵ جانگیری کوڕی شاکرە بۆن ماسی، هەرسێکیان باسی ماکەرگایینیان دەکرد و بەدەم باسەکەوە، قاقای پێکەنینیشیان لێ دەدا.
ئەوان وایان دەزانی من بچووکم و هیچ لە بابەتەکە حاڵی نابم! حەققەت واش بوو، من بەس هێندە دەزانم باسی(ماکەر+گایین) بوو.
دواتر کە تۆزێک گەورەتر بووم، هێمنەڕێوی گوتی با ئێمەش بچین ماکەر بگێین، ئینجا تۆزەک لە بابەتەکە حاڵی بووم!
ڕۆژێک هێمنەڕێوی هات و گوتی دەزانی چی هیوا؟
گوتم چی؟
- دەزانی سەعەزیپکەی کوڕی حاجی محۆی، ماکەری گاوە و خەبەر لە دێ بڵاو بووەتەوە و هەمووان بە کەرگێ بانگی دەکەن و بەوە دەماری دەگرن و تووڕەی دەکەن و گاڵتەی پێ دەکەن؟
سەعە، کوڕێکی هەرزەکاربوو و چەندساڵێک لە من و هێمن بەتەمەن گەورەتر بوو.
ڕێک لەودەمەدا سەعەزیپکە بەوێدا ڕەتبوو، هێمن بانگی کرد، هێی هێی؟
هەر کە سەعه ئاوڕی دایەوە،
هێمن ئەوجارە بانگی کرد: کەرگێ، کەرگێ.
هێمن وای گوت و تا هێزی تیابوو ڕای کرد. سەعە لە تووڕەییان دەهری بوو و کەوتە شوێن هێمنەڕێوی و بە دەنگێکی زۆربەرز، دەنگێک دەگەیشت بە کەشکەڵانی ئاسامان: وەڵلاهی بەس بتگرم، وەک کەر، داک و خوشکەکەشت لە قنەوە دەگێم.
ڕۆژی دواتر هێمن هاتە ماڵی ئێمە و دوای کەمێک یاری فتبۆڵێن لەبەر دەرگا، پێی گوتم: هیوا کارێکم پێتە،
سەری هێنا بناگوێم و بەنهێی چرپاندی: هیوا، بۆ نایەیت ئێمەش ماکەرێک بگێین؟
- جا کوا، ماکەر لە کوێ بێنین؟
-گێلە، خەمی ئەوەت نەبێت.
-ئاخر لەکوێ ماکەر بێنین؟
- ماکەری ماڵی قاسمۆکە پێ بەڵەکی، هەموو ڕۆژ لەدوای نیوەڕۆ لە قەرسیلی بەرخەکان دەیبەستنەوە، دەڕۆین و دەیبەین.
-باشە باش.
بوو بەیانی و تا دوای نیوەڕۆ چاوەڕێمان کرد، ئینجا ڕۆیشتین و ماکەرەکەمان بردە سەرەوەی دێ و ناو دۆڵێک.
ئێمە، هەم تەمەن و هەم قەد و باڵامان هی کارێکی وا نەبوو.
ئاخر دەبوو کاتی سواربوونی کەر، بڕۆیشتباینا سەر تەنەکە یان شتێکی بەرز، ئینجا دەمانتوانی سواری پشتی کەر بین.
دوو منداڵی فسکەن، کەی هی وەهاکارێکن.
کەر جووتەکی لێداباین، ئاویش وەدەومان ڕانەدەگەیشت.
وەلێ کورد گوتەنی"ئاقڵێ منداڵی و تڕێ کەندالی".
بەهەرحاڵ، ڕۆیشتین بۆ کەرگایین.
هێمنەڕێوی، گوتی تۆ یەکەمجار، باشە؟
گوتم نەخێر.
ترسم هەبوو وەک مەسەلەی گیابەشیرەکەی لێبێت و هێمنەڕێوی، کەرم پێ بداتە گایین و ئاوێنەشم بداتە بەرچاوان و بداتە قاقا و تێر تێر، پێم پێبکەنێت.
گوتم دەبێت تۆ یەکەم جار، ئینجا من.
گوتی باش.
هەوساری ماکەرەکەم گرت و کەرەکە هەر ئەملا و ئەولای دەکرد و حەجمینی لێ بڕابوو.
زۆر دەترسام جوتەیەکم لێ بدات و لەگەڵ زەویەکە تەختم بکات و ئینجا هەر ئەو هێمنەڕێویە، کە گەردێک متمانەم پێی نییه، دواتر خێرا دەڕوات و هەواڵەکە دەگەیەنێتە دێ و دەڵێت بەو خوایەی هیواجڕتۆ، ویستی ماکەرەکە بگێت. چەند هەوڵم لەگەڵ دا، کورە با بڕۆینەوە و واز لەو فیکرە قۆڕەی کەرگایین و ئەو کارە حیزە بێنە، کەچی ئەو هەر گوێی پێم نەدا و سەرەنجام، ئەوەی لێ بەسەرهات!
من دوو دڵی و ترسێکی زۆر گرتبوومی و هەوساری کەرەکەم بەردا و کشامەوە دواوە.
سەیر دەکەم، هێمنەڕێوی، شەرواڵەکەی داکەندووە و کێرە قورمکەکەی ڕەق کردووە و عەلەساس دەیەوێت ماکەرەکە هین بکات.
کە منی دیت حاڵ شێوا و شپڕزەم و هەموو لەشم لە ترسدا، وەک بی ناو ئاو دەلەرزێت.
-هیواجڕتۆ چیتە؟
-هێمن ببوورە من ناتوانم وەها کارێک بکەم.
-بەڕاستی تۆ زۆر قوونفرە و ترسنۆکیت.
ئێمە لەو جەدەلیەتەی با بیکەین و نایکەم بوونەدا بووین،
لەودەمەی قاسمۆکە پێ بەڵەک، دەتگوت جنۆکەیە، نازانم لەو وەختە، لەکوێ پەیابوو! تومەز ئەو دەمەی ئێمە کەرەکەمان بردووە، ئێمەی بینیوە و شوێنمان کەوتووە. قاسمۆکە پێ بەڵەک گوتی: هەی سەگبابینە، ئەوە چی دەکەن لێره؟ بوەستن. من و هێمنە ڕێوی تا هێزمان تیابوو ڕامان کرد.