رێگای كوردستان

بڕیارە مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو یەكەمین فێستیڤاڵی فیلمی سەرئاوەڵای ئاسمان، تایبەت بە بواری هونەری و گەشتیاری لە مهاباد لە رۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوە بچێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەشی راگەیاندنی یەكەمین فێستیڤاڵی فیلمی سەرئاوەڵای ئاسمان،   

فێستیڤاڵەكە بە ئامانجی بەرەوپێشچوونی ئاستی هونەری سینەما و رۆشنبیری و كەلتووری ناوچەكە و هاوكات  راكێشانی هۆگرانی گەشتیارییە لە مهاباد و سنوورەكە.

بڕیارە فێستیڤاڵەكە بۆ ماوەی ٤ رۆژ لە گۆڕەپانی سەرەكی شاری مهاباد بەڕێوە بچێت و هەموو ساڵێكیش لە هەمان مانگدابەڕێوە بچێت. 

بەگوێرەی راگەیندراوێكی ئینستیتۆی فیلمسازی لاوان، بەرهەمەكان هەموو شەوێك لە شوێنی سەرئاوەڵای گۆڕەپان و ناوچەی سەرەكی شار 'گۆڕەپانی مەنگوڕان' پێشان دەدرێن و میوانانی ئامادەبووش ئەو گەشتیارانەنكە لەكاتی بەڕێوەچوونی ئەم رووداوە سینەماییە‌ سەردانی شاری مهاباد و ناوچەی موكریان دەكەن.