
ستار ئەحمەد
له‌بادا گه‌ردیله‌ی
ده‌تمژم وه‌ك شه‌وبا
له‌خه‌ونا كیژۆڵه‌ی خه‌زانی
ده‌بیته رۆحی ژانگرتووم
ده‌مگرێنی تا به‌یانی
له‌شیعرا ئاوازی
گۆرانی ئه‌وینم بۆ ده‌چڕی
له‌عه‌شقا تیرێكی ژه‌هراویت
ده‌روونی بێپه‌روام هه‌ڵده‌دڕی
له‌ساتا دواچركه‌ی
لێدانی برینی هه‌ناسه‌ی
تۆ رۆحی له‌به‌رگما ده‌منێژی
تۆ جه‌سته‌ی له‌گیانما
گیرۆده‌ی ده‌سڕێژی
ئه‌وه‌نده لێتدوام
هۆنراوه‌م بۆت نووسی
سفرێكت له خوانی
دێڕێكم دانه‌نا
ئه‌وه‌تا مه‌ستانه
له‌نێوان وشه‌دا ده‌له‌رزم
ئه‌ی ژنی ئاسمان و
فریشته‌ی سه‌ر ئه‌رزم