
بەشی(٢٠)
مەلا باقۆ سێکساوی!
باشە گێلەفەقێ، ئێوە داناوەشێن، داناڕزێن، خەجاڵەتی ناتانگرێت؟
هەی بێ مێشکینە. ئێوەی مەلا و فەقێ، بەهەشت بەچی حاڵی بوون؟
گانخانە و شوێنی ڕابواردن؟
کاکە فەقێی مێشک گەنیو، بەهەشت هەرگیز، ئەو شەڕابخانە و گانخانەیە نییە، وەکوو ئەوەی تۆ و مەلا باقۆ سێکساوی و مەلا عەبە ڕۆمانسی و مەلا مەولۆ کەمەرگر و مەلا کەرەی شیڕاوەیی بۆ ئەو خەڵکە بە مەڕبوو و داماوەی باس دەکەن.
کوڕە وەڵڵاهی نازانم بەو ئەقڵییەت و ئیدراک و کەللە پووچییەی ئێوە پێبکەنم، یان بۆ حاڵی ئەو خەڵکە بەستەزمانەی باشوور و مێگەڵی کوردی بگریم!
ئەو مەڕ و مێگەڵەی ئەقڵی خۆیان داوەتە دەست ئەو مەلا ناڕۆشنبیر و فەقێ گێل و وێڵانە !
کوڕە بەسیکەن بۆ خاتری خودا.
واز لەو بابەتی حۆری و جیماع و گان و شەراب و شتەی بەهەشت بێنن.
وەڵڵاهی خەڵک هەیە گلەیی دەکات و دەڵێت بڕوادارم و باوەڕی تەواوم بە خودا و ڕۆژ دوایی هەیە، بەڵام هەر کە لە تەلەفیزۆنەکە وتار و وەعزی مەلا باقۆ سێکساوی و مەلا عەبە ڕۆمانسی و مەلا مەولۆی کەمەرگر و مەلا کەرەی شیڕاوەیی دێت، یەکسەر کەناڵەکە دەگۆڕم.
دەترسم کوڕ و کچە هەرزەکارەکەم فیکریان ئالۆز و ڕەوشت و فیعلیان قۆڕ بێت و لە کۆنتڕۆڵ دەربچن و تووشی لادان بن.
مام وەسۆی ماڵی خێڵانی هەیه، ئەوڕۆژە گوێم لێبوو بە خێزانەکەی دەگوت:دەزانی ئەوە دووجارە کاروانی کوڕمان لێم بپرسێت:باوکە حەزم لە حۆرییە، لۆ بتڵەک شەڕاب و قەرەوێڵەکی وەکوو ئەوەی بەهەشتێ بەرز و لەگەڵ دوو دانە حۆریم لۆ ناکڕیت؟
خاتوو بەگیخانی خێزانیشی پێی گوت:وەڵڵاهی پیاوەکە چت لێبشارمەوە، ڕێزانی کچیشمان دوو سێ جارە پێم بڵێت:باشە دایه لۆ پیاو لە بەهەشتێ توانای سەد پیاوی دەدرێتێ و حەفتا و دوو حۆری لۆ هەیە، بەس ئەمەی کچ و ژن، هیچ پاداشتێکی وامان نییە لە لایان خوداوە؟ دایە هەست ناکەیت خودا لێرە لە عەدالەت لایداوە و ڕەگەزی مێینەی پشتگوێ خستووە؟
دەیگوت وەسمان، بەو خوایه نازانم کو وڵامی بدەمە و چی پێ برێم !
هەست دەکەم هەمووی خەتای من و تۆیە، هێندە وتاری ئەو مەلا و شتەمان گوێ لێگرت، خەریکە منداڵەکانمان ڕەوشت و بیر و باوەڕەکەیان لە دەست دەدەن.
گێلەفەقێ، بۆزانیاریت، کاروانی مام وەسۆی تازە پێی ناوەتە تەمەنی دوازدە ساڵی و ڕێزانیش پۆلی نۆی بنەڕەتییە.
ئەها دەبینیت کو ئێوەی مەلا و فەقێ، ئەخلاق و ئیمان و دین و عەقیدەی ئەو خەڵکەتان تێکداوە؟
کو سەرتان لەو خەڵکەی شێواندییە !
لۆ چما بەهەشت سێکسخانە و حۆری خانە و غیلمان خانە و یانەی شەوانە و قەحپەخانەیە؟
گۆیا لە جەهەندەمە ئەویندار و مەست
بەم واتەیە پێکەنیم و گوستی خۆم گەست
جێی چەند کەری کوڵکنە ئەگەر وابێ بەهەشت
یان چۆڵ و بیابان و کپە، وەک لەپی دەست٭
ئەو مەلا عەبە فیعل سز و ئارەزووبازە دەزانی لە ڤیدۆیەکیدی چی دەگوت؟
وەڵڵاهی من ئەمڕۆ لە عیادە ژنێکم بینی زۆر زۆر جوان بوو و زۆر سەرنجی ڕاکێشام و نەخۆشی ترم پێ نەئەبینرا و هەر لە خەیاڵی ئەوەدابووم. بە پەلەپەل چوومەوە بۆلای خێزانم خۆم شوت(گانێکم کرد) و ئینجا گەڕامەوە و نەخۆشەکانی ترم بینی.
ئەوجە وەره متمانە و باوەڕت بەو مەلا ساختە چییە بیت و کچ و خوشک و خێزانی خۆت بنێرە بۆلای !
ئەو بێ ڕەوشتە گووی زیاتری دەخوارد و دەیگوت:چونکە پیاو کە سەیری ژن دەکات، یەکسەر ئافرەت لەبەرچاوەکانی ڕووت دەکاتەوە و هەموو جلەکانی لەبەر دادەکەنێت و بەو سورەیە ئەیبینێت ! هەموومان پیاوین ئەزانین، پیاو کە سەیری ئافرەت دەکات، بەو چاوە سەیری ئافرەت دەکات، بەو چاوە نەزەری لێئەکات !
تۆسەیری ئەو شەهوەت باز و خوێڕییەی، وادەزانێت هەموو پیاوێک وەکو ئەم؛ چاو حیز و ئارەزوو بازە و تەنها لە ڕوانگەی کێر و گونیەوە لە ژن و ڕەگەزی بەرامبەر دەڕوانێت.
نەخۆش وادەزانێت، ئەوەی لە دەمی ئەم تاڵە، لە دەمی هەموو خەڵکیتریش وایە !
ئەو مەلا عەبەیەی تا ساڵی ١٩٩٥ لە گەڕەکی شێخ محێدینی شاری سلێمانی کرێچی بوو و لە نانی ئێوارە تیامابوو، ئێستا بە هۆی مەڕەکانی باشوورەوە، بووەتەوە خاوەنی نزیکەی ٥٠٠ملیۆن دۆلار.
ئەوجە بڵێ چیتر گێلەفەقێ؟
ئەڕۆژە مەلا باقیش وەکوو تۆ و مەلا عەبە ڕۆمانسی لەسەر مینبەرێ دەیگوت:لەهەبەشتێ کچەکان کاتی گان(جیماعکردن)ێ کە پەردەی کچێنیان لە دەست دەدەن، یەکسەر دووبارە دەکرێنەوە کچ !
کوڕە هەی هیچ و پووچینە، بۆ چما خودا کارگەی پەردە دوورینەوەی لە بەهەشتێ دانایە؟!
هەر ئەو مەلا باقۆیە، ئەوڕۆژە لە وتاری هەینی، نە شەرم و نە حەیا و نە هیچ ئەتەکێت و ئابڕوویەک، لەبەردەم ئەو خەڵکەی دەیگوت:ئیماندارینە، سونەتە ژن و مێرد، بەر لەسێکس و سەرجێیی، دەم و لچ و زمانی یەکتری بمژن و بە هەموو هێزیان بیمژن. مژینێک، تا مڵچە مڵچی زیاتر بێت، خێر و پاداشتی زیاترە.
باوەڕ بفەرموو گێلەفەقێ، من لەجیاتی ئەو مەلا باقۆ ڕوو تەنەکە و قسە سێکساوییانەی لەجێی خۆم، دنیایەک تەریق بوومە.
کوڕە جا پڕی مزگەوت، هەرزەکار و منداڵ و تواڵ بوون. بەشەڕەف لەو فیلمە پۆڕن و سێکسیانە خۆشتر باسی دەکرد و پیاوی دەورووژاند. هاهاها.
مەلا بڵێ:دەم و لچ و زمانی یەکتری بمژن و بە هەموو هێزتان بیمژن، مژینێک، با مڵچە مڵچی زۆربێت،.
ئەوجە وەرە خۆت بۆ بگیرێت. هاهاها.
پێش دوو هەفتە ڤیدۆیەکیتری ئەو مەلا باقۆ سێکساوییەم لە گرووپەکی ئەتایست و مولحید و بێ دینەکان بینی، وای کو کردبوویانە قەشمەڕ !
دەزانی باسی چیدەکرد؟
دەیگوت:وەهییە جاریەتون خەرەجە سەدیوها، ئەو ئافرەتانە تەڕ، تازە مەمکیان هاتووە، وەکو فنجانی،
فنجان. ئیماندارینە، ئیبن کەسیر دەفەرموێت: وەکو فنجانەی سپی، زەرد، خڕ، هێڵکەیی، زۆر جوان، بیمژە، بیخۆ، مەمکی ئەو حۆریانە.
گێلەفەقێ، خۆ زەوقت هەڵنەستا کوڕە؟ هاهاها.
ئەها ئەو مەولودە دەجالە هەیە، ئەوەی کەمەرگر دەڵێم.
کە لە تۆمارێکی دەنگی لەگەڵ خانمێک خەریکی فیعلی قۆڕ و ڕۆمانسییەت و حوب حوبێن و گۆڕینەوەی وشەی ورووژێنەر و شتە و بە خانمەکە دەڵێت: حەزدەکەیت لە شانتەوە بتگرم، یان لە کەمەرتەوە؟ هاهاها.
جا ئەو مەلا مەولۆ ڕوو قاییم و بێ مۆڕاڵ و بێ شەرمە، لە وڵامی مەڕێکی باشووردا، کە ئایە لە بەهەشتدا لەگەڵ ژنەکانمان سەرجێی و سێکس دەکەین؟ دەیگوت ئەرێ وەڵڵا ئەی چۆن.
ڕۆژی وا هەیە سەد جار دەیکەین. خوای گەورە تاقەی سەد پیاومان ئەداتێ و تەبیعییە و دەتوانین ڕۆژی سەدجار بیکەین و وە هەمووجارێکیش کە سەرجێی دەکەیت، ئەو ژنەی بۆی ئەبێتەوە کچ ! پەکووف تاقەی سەد پیاو و سەدگان لە ڕۆژێکدا !
فەقێی لوسکە، کوڕە خێرا ڕاکە مەلا مەولۆی کەمەر گر هات، با کەمەرت نەگرێت.
گێلە فەقێ، گۆرانی فۆلکلۆری کەمەرە شلت گوێ لێبووە، بە دەنگە خۆش و بەسۆزەکەی خاتوو سوهام حەسەن؟
کیژە کوردەکەی کەمەرە شل
گۆنا کوڵناری
شنەی نەسیمی ماڵوێران
سوبحی بەهاری
کەمەرە شل، کەمەرە شل،
تاکەمەرەت بۆ دێنم
تا شل شل بیبەستە
دەی با قەد بتبینم.
کوڕە فەقێ و مەلا کەی زەوق و سەلیقەی هونەر و میوزیک و گۆرانییان هەیە، ئەو میزاج بۆگەن و ترشاوانە.
وەڵڵاهی خوا هەڵناگرێت دەڵێن موفتی ئەزهەر گوێ لە فەیرۆز دەگرێت و مەلا سەی ئەحەی لای خۆشمان لە ئوم کەلسوم.
کوڕە بەسیکەن، وەڵاهی ئابڕووی مینبەر و دین و هەموو شتێکتان بردووە ئێوەی مەلا و فەقێی دەجال ! چییە کاکە، مێشکتان هەر لای چوار ژن و هەفتا و دوو حۆری و غیلمان و کەنیزە گایین و شتە.
کوڕە فەقێی سەرک جیلکان:
بیستوومە بەهەشتێ هەیە حۆری تێدا
رووباری شەرابی پاک دەڕوا پێدا
من لێرە مەی و یارێ پەیاکەم چدەبێ؟
دەسکەوتەکە هەر یەکن، بە هەردووک رێدا٭
ئەوجە برێ چ گێلە فەقێ؟
دوونێ ڤیدۆیەکی تری مەلا عەبەی ڕۆمانسیشم بینی، هەمان شێوەی ئەو مەلا باقۆ سێکساوییە، زۆر سێکسیانە باسی پەردەی کچ و حۆری و شەڕاب و ژووری خەوتنێ و قەرەوێڵە و ڕابواردن و شتی دەکرد لە بەهەشتێ و دەیگوت:خوای گەورە ئەڵێت:ئێمە ئافرەتەکانی دنیا و حۆرلعەینەکانیان بۆ ئینشا ئەکەینەوە. حۆرلعەینەکان کە کچن، ئەو پیاوانە دەچنە لایان و دەبن بە ژن، بۆیان چاک دەکەینەوە و لەو لەحزەیا دەیانکەینەوە بە کچ ! سوبحانەڵڵا، هەر پیاوێک لە ئێوە خودا تاقەی حەفتا، تا سەد پیاوی ئەداتێ کە گان(جیماع) لەگەڵ خێزانەکەیا ئەکا. کە پیاو گان(جیماع)لەگەڵ خێزانەکەی خۆیا ئەکا لە بەهەشتا، حەفتا دانە ساڵ شەهوەتەکەی لە لەشیا دێت و دەچێ و تام و چێژ لەو گان(جیماع)کردنە دەبینێت. ئەوەندەخۆشە !
ئۆیش گێلە فەقێ، کوڕە نەورووژێیت. دەزانم تووش وەکو فەقێ هێمنی هاوڕێت، هەندەک ڕۆمانسیت و لە فیقهی ئیسلامی و مەزهەبی شافیعی، زۆرت حەز لەو بابەتی جیماع و دخولی زەکەر فی ئەلفەرج و وە خروجیها و شتە هەیە.
ئیماندارینە، ئەو بەهەشتە ئەوەندە ئافرەتەکانی جوانن، ئافرەت لەسەر ئافرەت بۆی دێت. پیاوەکە لەگەڵ ئافرەتێک پاڵکەوتووە و لەگەڵیا ڕاکشاوە و قسەی خۆش(ڕۆمانسی)بۆ ئەکات و پێکەوە ڕادەبوێرن. وەختێ ئەزانێت یەکێ لە دەرگا ئەدات و یەتە ژوورەوە، دەڵێن: ئێمە دەزانین تۆ قەت بێ تاقەت نابیت، بەڵام خوای گەورە ئەمری کردووە کە یەکێکیترت بۆ بێت، با ئەوە بڕوات و دانەیەکیتر بێت. کابرای( ڕاکشاوی ڕۆمانسی و سێکساویش) دەڵێت:کوڕە بابە وازم لێ بێنن، ئەوە باشە. خوای گەورە پێی دەڵێ:کوڕە بابە با ئەوە بڕوات، لەمە باشترمان بۆ هێناویت.
وەختێ فەقیر عەمەل دانەیەکیتری بۆ ئەهێنن، چی ئەبینی؟ ئەوەندە جوان دەبینێ، دەڵێ زوو وەرە ژوورەوە با کەس نەت بینێ.
ئیمانداران، لەناو ئەو ناز و نیعمەتە، فروشی لێیە فروش. شوێنی بەرزی لێیە، مێزی بەرزی لێیە، هی چییە؟ ئەمانە سیسەم و قەرەوێڵە و شوێنی نووستنی ئەهلی بەهەشتن، شوێنی پیاوانێکن کە لەگەڵ خێزانەکانیان دەچنە شوێنێکی بەرز و لەوێیا گان(جیماع)دەکەن.
وەکو سەید قوتب دەڵێت:ئەمانە تەهارەی قەڵب و وە تەهارەی مادیشیان هەیه. ئەوانە حەزیان لە شوێنی بەرز و قەرەوێڵەی بەرزە. جا خوای گەورە بۆخۆی دەزانێ ئەو قەرەوێڵانەیان چەندە بۆ بەرزدەکاتەوە.
ئەوانە لەگەڵ حۆرلعەینەکان لەوێ سێکس دەکەن.
کە پیاو دەست دەخاتە پشتی حۆرییەکان، لە سنگیەوە دەستی دیاره.
کوڕە ئافرەت چاوم لێو نییە، ئەوەندە شەففافە، عەینەن شووشە و عەینەن ئاورینگە دەدرەوشێتەوە. ئەوەندەجوانن ئەو ئافرەتانە.
هاهاها کوڕە بە ڕەبی بێ هاوتا سوێند، ئەوە قسەی مولحید و بێ دینێک بوایە، مەلاکان لەسەرمینبەر لێیان دەکرد بە ڕۆژی حەشر.
باشە هەی مەلا عەبەی ڕۆمانسی و سێکسبازی حۆری بازی بێ تەربییەت و بێ ڕەوشت، ئەوە هەموو تێگەیشتن و سەقافەت و مەعریفە و ڕەوشت و ڕێزتە لەبەرامبەر خوداوەند؟
یانی خوداوەند هێندە دەست پەتاڵە و هیچ کار و کاسبی و ئیشەکی دی نییە، تەنها ئەوە نەبێت، بێت و خەریکی بەزمی ڕابواردن و گان کردن و پەردە دوورینەوەی کچێنی و ناردنی حۆری لە دوای حۆری نەبێت، بۆ تۆی گانکەر و حۆری گێی خوێڕی و سێکساوی؟
هەی بێ ئەدەب، مەلا عەبەی حۆری باز.
باشە ئێوە شەرم و خەجاڵەتی ناتانگرێت و بەهەشت بە بەڕەڵاخانە و جێگای گانکردن و سواربوونێ حاڵی بوون؟
هەی داوەشێن هەزار جاری ئەرێ وەڵڵا.
ئیشەکی ناکەن، تەمبەڵ و بێ کەڵکینە، هەمووی تەعینە و مەعاش و زەکات و سەرفیترەی فولە و کار و کاسبیان هەردانیشتین و خواردن و خواردنەوەیە، ئەوجە لۆیێ بەردەوام زەوقیان فولە و مێشک و بیر و خەیاڵیان هەر ناوگەڵ و گانە.
هەموو دەم باسی فرەژنی دەکەن و خەڵکی نێرسالار هاندەدەن بیکەن بە دوو و سێ چوار و خۆشیان لە ترسی مەلا ژنێ، ناوێرن بیکەن بە دوو، ترسنۆک و قوون فرەینە.
گێلە فەقێ، مەلا کەرەمی شیڕاوەیی دەناسیت؟
کوڕە وەڵڵاهی من هەموو بەهەشتم لەسەر ناو تاپۆ بکەن، ئابڕووی خۆم نابەم و نایەمە قەحپەخانەیەکی وا.
بەهەشتێک، کتێبخانە و نەوال سەعداوی و مەهاباد قەرداغی و ئەحلام مەنسور و فرۆغی فروغ زادە و سیمۆن دیبۆڤوار و شۆپنهاوەر و نیچە و سوقرات و مارکس و گیڤارا و غاندی و ماندێلا و ئەنیشتاین و ئەدیسۆن و کافکا و سارتەر و کامۆ و فرۆید و داروین و هەموو بیرمەند و ڕووناکبیر و فەیلەسوفەکانی تێدا نەبێت، بە ڕەبولعالەمین هەموو دنیابیڵێت، من پێی تێناخەم.
:دەڵێن جەهەننەم مەخصوص بۆ مەستە
بەم واتە واتە قەت پشت مەبەستە
گەر عاشق و مەست بچنە جەهەننەم
بەهەشت چۆڵوهۆڵ وەک بەری دەستە٭
دەزانی ئەو مەلا کەرەمە کەرەی شیڕاوەیی چی دەگوت؟
لەسەر مینبەر یەک بە دەنگ دەیگوڕاند. گێلەفەقێ، دەوەڵڵاهی زەڕینی نێرەکەری ماڵی کەریمۆکی ماڵی خێڵانی لەو دەنگە حیزەی مەلا شیڕە شیڕچی شیڕاوەیی زۆر ناسکتر و خۆشترە.
جا مەلای دەنگ حیز، دەیشیڕاند:ئەهلی بەهەشت، کاتێک دەچن بۆ ناو بەهەشتەوە سەرقاڵن، بە ئیش و کارەوە نا، بەڵکو لەگەڵ خێزانەکانتانا، لەگەڵ حۆریەکانتان﴿في ظِلَالٍ عَلَى الْأَرَائِكِ مُتَّكِئُونَ ﴾
پاڵت داوەتەوە لەگەڵ خێزانەکەتدا، تەماشای ئەو ناز و نیعمەتانە دەکەی، کە قەتا و قەت لە دنیادا نەتبینیوە. سوبحانەاڵڵا، لەوخۆشییە. کاتێک کە تۆی موسوڵمان، تۆی پیاو ئەچیتە ناو بەهەشتی بەرینەوە، هێز و توانایەکت پێ دەبەخشرێت، ئەو هێز و توانایە هیچ مرۆڤێک نییە لە دنیادا ئەو توانایەی هەبێ ! یەک پیاوێکی، بەڵام قووەتی سەد پیاوت پێدەدەرێت. لەچی؟ لە خواردن، لە خواردنەوە(مەشروب). وەلشەهوە(ئارەزوو). وەلجیماع، گانکردن و سەرجێی. لەگەڵ سەد، ئەگەر حۆریت لەناو بەهەشتا هەبێت، لەیەککاتدا سەرجێی(گان)لەگەڵ هەر هەموویان دەکەیت ! لەبەرئەوەی خودای گەورە ئەو هێزەی پێت بەخشیوە. سوبحانەڵڵا، لەوخۆشییە. کەواتا برا بەڕێزەکانم، باوەشکردن بە خێزانت لەناو بەهەشتی بەریندا و باوەشکردنی تۆی ئیماندار بە حۆرییەکان لەناو بەهەشتی بەریندا، قەتا و قەت بە خەیاڵتدا نەهاتووە..بەهەشتی بەرین، پەروەردیگار بۆ پیاوان ڕازاندووتییەوە، تەماح دەخاتە بەریان بە حۆرییەکانەوە.
عەیبەکاکە عەیب، بەسیکەن. تاکەی مێشکتان هەر لای گان و ناوگەڵە؟ وەڵڵاهی لە تام و سنوور و شەرمتان بردووەتە دەر.
وڵڵاهی لە ترسی ئاگری دۆزەخ و تەماحی گان و نان و ڕابواردن و چێژی بەهەشتێ نەبیتن، یەک مەلا و فەقێی خواپەرستی خوانەناس، خوای ناپەرستیت.
هەی چێژپەرست و بەرژەوندی پەرستینە، بە ساقەی ڕابیعەی عەدەویەتان بکەم.
ئەو ژنە سۆفیگەر و عاریفە مەزن و خواناسەی دەیگوت:من نە بۆ تەماحی بەهەشت و نەیش لە ترسی ئاگری دۆزەخ، خودا ناپەرستم، بەڵکو من بە عیشقەوە خودا دەناسم.
----------------
٭خەیام.
٭خەیام.
٭خەیام.