
بەشی(٣١)
فـەقــێ لـۆژی
گێلە فەقێ، شتێکیتر، باشە توو هیچ ویژدان و بەهایەکت نییە؟ هەی بێ ڕووی نەزان و داماو.
ڕۆڵە ڕەبی خەجاڵەتی بەردەم قاپی خەڵک و خودا و دنیا و قیامەت بیت.
باشە توو حەیا و حورمەتت نییە؟
داناوەشێیت؟ داناڕزێیت؟ کو تەریق نابیتەوە لەوەی کە پار ئەو حاجی قاسۆیەی کارگوزاری مزگەوتێت لەسەر ئەو هاوڕەگەزخوازی و منداڵبازی و شتبازییە بە دەرکردندا؟
گوتت فەقێیەکان ئەها وەرن سەیربکەن، کو لە پشتەوە خۆی بەو منداڵانە وەدەنووسێنیت. لە قوتابخانە سەرەتاییەکەی تەنیشت مزگەوت، منداڵەکان کاتی چوونەوە، پۆل پۆل دەهاتن ئاو لە بەڕادی مزگەوتێ بخۆن.
خۆت و کۆمەڵەک فەقێ، ڕۆیشتن بۆلای مجێوری مزگەوتێ، لای حاجی (سالمی تورکمان) و شکاتتان لێیکرد و هەموو شتێکتان پێی گوت.
حاجی قاسۆی هەژار، ماوەی سی ساڵ بوو، لەو مزگەوتە کاری دەکرد و نان و بژێوی خانەوادەکەی لەسەر ئەوەبوو و لە مزگەوت و کارەکەی بە دەرکردنتان دا. داوەشێن هەزار جاری.
توو زۆر فەقێیەکی بێ مۆڕالی دەزانیت؟
پێشتریش لەگەل سێ چوار فەقێیتری لەخۆت بێ مۆڕاڵتر، دوو فەقێیترتان لە حوجرەی مزگەوتێکی تر بە دەرکردندا، لەسەرئەوەی خۆیان پێکەوەنوساندبوو.
با پێت بڵێم:دەزانم خۆت و فەقێ سەعده سەرک گامێشانی شتێکی واتان لە مێشکە، کە کەی ڕۆیشتنەوە حوجرە، بە مەلاکان بڵێن ئەو دوو فەقێیەی ئەوڕۆژەی کە بینیتن لە باوەشی یەکترین و بۆنی یەکتریان دەکرد، خەریکی کارێکی وان و ئەوانیش بە دەرکردن بدەن.
وەلڵاهی وەلڵاهی، جارێکیتر، هەڵە و بێ ئەخلاقی و بێ مۆڕاڵییەکی وا دووباره بکەیتەوە، دەتکەم بە پەندی زەمانە و دەبێت وانەیەکی وات بدەم، لۆ حەوت پشتیتریت لە بیری نەکەیت.
کوڕم، ئاقڵ بەو واز لە ژیانی تایبەتی ئەو خەڵکەی بینە.
فەقێی نەخوێندەوار، ئاگام لەوەشە کە نامیلکەکیشت کڕییە، پڕی وشەی فەلسەفی و سایکولۆژی و شتە، بۆ ئەوەی فشه فشی پێ بکەیت و خۆتی پێ هەڵکێشیت و پۆز لەسەر فەقێکان لێبدەیت و لە وانەی ئینگلیزی خۆتی پێ لای مامۆستای ئینگلیزی فشکەیتەوە !
فەقێی فشەکەر،
ماوەیەکە لە حوجرە، هەر ئایدیۆلۆژی و تیۆلۆژی و فسۆلۆژی و تڕۆلۆژی و بێ مێشک لۆژی فەقێ لۆژی و شت لۆژی و شتتە.
کوڕە هەی فسکەنلۆژی، تا فەقێیە لەخۆت گێلتر و نەخوێندەواترەکانی تری هاوڕێت پێت بڵێن وای فەقێیەکی چەندە زیرەک و فەلسەفە زان و شت زان و عەزیمە.
بە مەزاری شەڕفەدین سوێند، ئەتوو ئێستا لێت بپرسم:سوقرات خەڵکی یەمەن بوو یان ئەسینا؟ نایزانیت.
فەقێی تڕزل، فەقێ تێز، ئەنتی فەقێ تێز، سەنفەقێ تێز.
فەقێیەکانی جیهان یەکبگرن.
کۆجیتۆی فەقێ، من فەقێم، کەواتا من گێلم !
دیالیکتێکی فەقێ، ڕۆحی جیهانی فەقێ.
ململانێی نێوان فەقێکان و کۆتا فەقێ.
فەقێیەکی لیبڕال دیموکرات. فەقێیەکی سۆسیال دیموکرات. فەقێیەکی دیموکرات مەسیح. فەقێیەکی مۆدێڕن. فەقێیەکی جاهیل پۆست دێرن. فەقێیەکی کاپیتالیست. فەقێیەکی فێندەمێنالیست. فەقێیەکی کۆنزەرڤاتیزم. فەقێیەکی گێل. فەقێیەکی جەوگێ. فەقێیەکی نەخوێندەوار. فەقێیەکی جاهیل. فەقێیەکی بێ مۆڕاڵ. کۆڵکەفەقێ، گۆڵکە فەقێ.
فەقێ وەها دوا. ئیزاقال ئەلفەقێ، قال ئەلشەعب. ئەلفەقێ توبەڕڕیڕو ئەلفەقێیاتی. ئەتەکێکی فەقێیاتی، مۆڕاڵی فەقێ، فەقێ لۆژی. فەقێییزم.
فەقێی فەیلەسوف. فەقێ فەیلەجڕت. فەقێی فشەکەر.
فەقێی سەرک ئەستووری لچ حۆشترانی. ئەوڕۆژە گوێم لێبوو کە بەو فەقێ هێمنە فێندەمێنتالیستەی هاوڕێتت دەگوت:دیماگۆک.
ئەو فەقێ فێندەمێنالیستە مەڕەیش هیچ حاڵی نەدەبوو لە وشەکەی و تەقەی سەری دەهات.
ئەتوش عەلاساس زۆر موهیمی و شتت لایه و لە فەلسەفە دەزانیت. کوڕە دەبڕۆ هەی داوەشێی بەخۆت ئەو ئەقڵە بچووک و کڵاوە زلەی سەرت و دیشداشە عارەبییەی بەرت. ئەو دیشداشەی کە کوردایەتی و ڕەسەنایەتی خۆتت پێی گاوە و هەڕماندووە.
فەقێی مێشک ئیسفەنج، تو بێ ئەوەی جارێ یەک کتێبی فەلسەفی بخوێنیتەوە و ئاشنای ژیانی دوو فەیلەسوف بیت و سێ قسەی فەلسەفی جوان بزانیت، هاتوویت و دوو سێ زاراوەی فەلسەفی حیزت لەبەرکردووە و خۆت لەو فەقێ هێمنە فێندەمێنتالیستەی هاوڕێت و ئەو خەڵکەی کردیتە ئەڕستۆ و هایدگەر و درێدا و هێگڵ، و فەخفەخە و فەلسەفە لەسەر ئەو خەڵکە و فەقێ و شت لێدەدەدەیت !
هەی گێل و وێڵ.
تو گەر گەردێک ئەقڵت هەبیت هەی بێ شعوور، لەبری ئەو دیشداشەی عارەبان، قاتێکی کوردی ماقوڵانە لەبەردەکەیت.
ولڵاهی ئەوڕۆژەی ئەو فەقێ هێمنە فێندەمێنتالیستەی هاوڕێت، کاتێک لەسەر ئەمینداری حزبە ئیخوانییەکەت قسەت بە مەلاکرێکاری گوت، چەندم پێ خۆشبوو فەقێ هێمنە ڕێوی، بۆکسێکی جوانی کێشا به دەمتا. هاهاها.
یەک هەفتە، دەم و ددانت ژانی دەکرد و ئەولا ڕوومەتەی بۆکسی بەرکەوت، نەتدەتوانی لەسەر سەرینی دابنێیت.
مرۆڤێ لوت زل و فەقێی فشەکەر، لوتی نەشکێندرێت، دنیا دەگێت.