بەشی(٣٢)

فەقێی مێشک هاککراو

بائەوەشت پێ بڵێم  گێلەفەقێ، من هەرگیز لەو ڕوانگە پووچ  و نزمەی تۆی ئەقڵ لاقەکرا و مەلانەخوێندەوار و فێندەمێنتالیستە مێشک ژەنگاوییەکانەوە سەیری بابەتی هاوڕەگەزخوازی ناکەم.

 بڕۆ هەندەک لەسەر هاوڕەگەزخوازی لەڕووی زانستییەوە بخوێنەوە، تا تێبگەیت و بزانی هاوڕەگەزخوازی چییە و بۆ ئەوانە هاوڕەگەزخوازن.

بڕۆ دەیان کتێب و دەیان بابەت لەڕووی زانستی و سایکۆلۆژی و مێژوویی و واقیعییەوە لەسەر ئەو بابەتە بخوێنەوە، تابۆت بەیان بێت کە ئەو جۆرە حەز و ڕەگەزانە، بە درێژایی مێژووی بەشەرییەت هەبوون. لە  نێو کۆمەڵی کوردەواری و کۆمەڵەکانی تر، لە نێو هەموو چین و توێژەکان؛ لەنێو پاشاکان و خەلیفەکان، شێخ و سۆفیەکان، وەزیر و سیاسەت مەدارەکان، ڕۆماننووس و فەیلەسوفەکان، فەقێ و پیاوانی ئایینی، ئەکتەر و گۆرانی بێژەکان، شاعیر و نووسەرەکان... هەبووە و هەیه. ئینجا هەست دەکەیت کە تۆ فەقێیەکی چەندە بێ دەماخ و گەوجێندراوی، لەسەر دەستی ئەو کۆلکە مەلا کۆنەخوازانە.

ئێوە تا ئێستا  لە حوجرە و قوتابخانەی ئایینی و لە فیقهی ئیسلامی، دەزانی لە ڕوانگەیەکی مەزهەبی چەندە نزم و ناشارستانی و نازانستی و بە هەڵە و شێوازیکی چەندەنامرۆڤانە، ئەوەی عەرەب و لە فیقهی ئیسلامی پێی دەڵێن(سحاق) لسب، یان (لواط)هۆمۆسێکچواڵ و ئەوەی پێی دەڵێن(خنثا)نێرەموک-ترانزجیدەرتان خوێندووە.

خوێندنێک، بێ ئەوەی لە هیچ ڕەهەندێکی ئینسانی و ویژدانی و زانستی و ئەخلاقییەوە لەو  بابەتە دوابێت، بەڵکو تەنها لە ڕوانگەی قیلە و قالە و یەقول و حەڵال و حەرام و عەنعەنە و لە سۆنگەی سزا و ڕەهەندێکی زۆر مەزهەبییەوە سەیری بابەتەکە دەکەن.

فەقێی بێ ئەتەکێت، من وەک تۆی گێل و مەلا نەخوێندەوارەکان، هێندە بێ مۆڕاڵ و بێ ویژدان و بێ هەست و نامرۆڤ نیم،  من لە ڕوانگەیەکی ئینسانییەوە سەیری پرسی هۆمۆسێکچواڵ و لسب و ترانز جێندەرەکان دەکەم.

هەرچەندە زۆر بێ ئومێدم لێت کە ڕۆژێک بێت و دەستبەرداری ئەو بیرکردنەوە کەرانییەت بیت و ببیتەوە مرۆڤ، بەڵام  زۆر قورسە ئەوە بەخوا !

بڕوا دەکەم بڵێن کەر دەبیتە بەشەر، و کەرێک ڕۆیشتە بەغدا و بوو بە هێستر، بەڵام هەرگیز بڕوا بەوە ناکەم بڵێن ئەو فەقێیە مێشک هاککرا و ئەقڵ گایراوەی خۆمان، دەبیتەوە مرۆڤ و هەست و ویژدانی بۆ دەگەڕێتەوە !

کوڕم تو ئەقڵت لای ئەو مەلا فێندەمێنتالستانە لاقەکراوە !

کتێبی  لاقەکردنی ئەقڵت خوێندووەتەوە؟

کوڕە ئەو گێلەفەقێیه جگە لە نامیلکۆکە و کتێبە فیقهی و مەزهەبی و ئایینی چیتر دەخوێنیتەوە !

 بەخۆت و فەقێ هێمنە ڕێوی هاوڕێت، بە قسە قۆڕەکانی ئـەو مامۆستائاکۆیەی بەڕێوەبەرتان فریوتان خوارد و جیهانی منداڵی و هەرزەکاری خۆتان شێواند.

من دەستم لەو فەقێ هێمنە توندئاژۆیە شۆردووتەوە و ئەو تازە ڕۆیشت.

بەڵکو تۆ چاک ببیتەوە و دەستبەرداری ئەو فەقێیاتی و فیکرە توندڕۆیە حیزەت بیت.

فەقێ کۆنخواز، هیوادارم ڕۆژێک بێت، هۆشیار ببیتەوە و لە غەیبووبەی فیکری و تونێلی فیکریدا بێیتە دەر و پڕ بەگەرو بگوڕێنیت و بڵێیت:  من ئیتر ئەو فەقێ بێ دەماخەی جاران نیم و ئێستاکەسێکی  ئاڕاستە و لیبڕاڵم و باوەڕم بە ئازادییەکانی مرۆڤ  و حەزەکانی تاک هەیە و لیسب و هۆمۆسێکچواڵ و ترانز جیندەریش مرۆڤن و دەبێت ڕێزیان لێ بگیرێت و ئەوانیش مرۆڤی ئاسایین و حەزەکانیشان سرووشتی و ئاساییە و ئەوان نەخۆش و لادەر نین و بەو شێوەیه لە دایک بوون. بەڵکو ئەوانە نەخۆش و لادەرن لە ڕێڕەوی ئینسانییەت و زانست و وێژدان و مۆڕاڵ، کە ڕێگرییان لێدەکەن و بە کەم سەیریان دەکەن و سووکایەتییان پێدەکەن و دەیانکوژن.

ئای کە دڵ خۆش دەبم ئەوکاتە بێت بڵێیت کە بێگومان دەبێت ئیتر لە ڕوانگەیەکی مرۆڤانە ڕفتاریان لەگەڵدا بکرێت و قبوول بکرێن پرسی هاوڕەگەزخوازی، بە یاسایی و بە ئاسایی بکرێت و ڕێزیان بگیرێت.

فەقێی ئەنتی هۆمۆسێچکواڵ،  گەر هۆمۆسێچکواڵەکان وەکوو نەنگی و قێزەونییەک لێیان بڕواندرێت و قەراربێت لۆمە بکرێن، ئەوە بە دڵنیاییەوە دەبێت دروستکەرەکەیان سەرکۆنە بکرێت، چونکە ئەوان خۆیان لەبنەمادا وادروست بوون.

گێلە فەقێ، بابەتەکە جینات و هۆرمۆناتە و دەسەڵاتی خۆیانی تێدانییە و چارەسەریش نییە، یان  ڕەگەز گۆڕین، یان مانەوە بەو شێوەیه، یان هیچ ڕێگەیتر نییە جگە لە قبووڵکردنیان.

بەڵام قورسە تا ڕۆژێک دابێت، کۆمەڵە نەریتگەرا و مەزهەبگەرا و خێڵگەراکانی ڕۆژهەڵات، دان بە حەقیقەتی بابەتەکەدابنێن  و لەو قاوغی تاوان و  تابوو و تاوانە بهێندرێتە دەر.

ئەمڕۆ یان بەیانی، زوو یان درەنگ، دەبێت تووی مێشک بە تەنەکەبوویش بێیتەوە هۆۆۆۆۆۆۆۆۆش و لە مرۆڤ بوونی مرۆڤ و ئازادییەکانی تاک و حەز و ئارەزوو و ئازارەکانی ئەویتری جیاواز تێبگەیت.

کۆتا ئاگادارکردنەوە و ئینزار بۆتۆ، بە خودای یەکجاریتر ببیستمەوە نەک ببیتە هۆکاری دەرکردن و ئازاردانی هەر فەقێ و مەلا و کەسێکی هاوڕەگەزخواز، بەس توو بەشەریت  و بوێری دەکەیت، ناویشیان بە خراپی دێنیت، دەولڵاهی من هیچ نەبم، گەر هەرچی فایل و فرت و فێڵتە، هەمووی ئاشکرانەکەم.

فایلێکیترت هەڵدەمەوە گێلە فەقێ؟

هەی سووک و ڕسوا، دیارە تۆ تا ڕسواترت نەکەم ئاقڵ نابیت !

ئەرک نەبێت دەتوانیت پێمان بڵێیت:کێبوو  

 پێش مانگێکە، کتێبەکەی خاتوو (خەندان محەمەد جەزا سەرپاچ)، «ئۆقیانوسێک لە تاوان» و «ڕشتەی مرواری»، مامۆستا (عەلائەدین سەجادی) دەخوێندەوە؟

ئەو دوو کتێبەی پڕی چیرۆک و بەسەرهاتی سێکسین و تووش هەر لەبەر ئەوە دەتخوێندەوە.

کێبوو گۆڤارەکانی(زەنگ) و(خود)ی دەخوێندەوە؟

کێ بوو بۆ بێدەنگیت ها؟

 کێبوو تەنها لە ڕوانگە جنسی و پاڵنەری سێکسییەوە ڕشتەی مرواری دەخوێندەوە و بە جوانی و لەو ئاست و ڕوانینە ئەدەبییەداباڵایەدا، لەو شاکارە مەزنە ئەدەبییەی مامۆستا سەجادی نەدەڕوانی ! ئەو کتێبەی وەک سەجادی لەپێشەکی یەکێک لە بەرگەکانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە کاتێک بەرگە سەرەتاییەکانی نووسی،  هەندێک لە پیاوانی ئایینی کۆنەخواز و مەلادواکەوتووەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی و نەیان توانی هەزمی چیرۆک و بەسەرهاتەکانی ناو ڕشتەی مرواری بکەن ! وەلێ دواتر بێ دەنگیان هەڵبژارد.

کێبوو ئەو دوو کتێبەی( ڕشتەی مرواری و ئۆقیانۆسێک لەتاوان) هەردووک گۆڤارەکانی( زەنگ و خود)ی خوێندەوە و دەیگوت چیرۆکی زۆر ئارەزوو بزوێنی تێدایە؟ کێبوو لە کاتی خوێندنەوەیان زەوقی هەڵدەستا و  پەنای دەبردە بە خۆ خاڵی کردنەوە، لەڕێگای دەسپەڕەوە؟

کێبووبە فەقێکانی دەگوت:دەسپەڕ حەرام و تاوانێکی زۆر گەورەیە و وەکوو ئەوە وایە، زینا لەگەڵ دەستی خۆت بکەیت و خۆت بگێیتەوە، کەچی خۆی هەفتەی بەلای کەمی دوو قلی لێدەدا. کێ بوو ها؟ بۆ وڵامت نییە هەی فەقێ فایل.

گوێم لێبوو لە وتارێک دەتگوت:  ئۆروپای بێ ڕەوشتی و عەلمانییەت و  بەڕەڵایی و شارستانییەتی هۆمۆسێکچواڵێتی و گەی و لیسبەکان دەیەوێت بەناوی جێندەربازی، ئەخلاق و خێزان تێکبدات !

کوڕە مێشک گامێشانی، بڕۆ ئەو مێژووە بخوێنەوە کە بە فەردەکتێبت لەبارەوە خوێندووەتەوە و دیارە هیچی لێی حاڵی نەبوویتی و شەو و ڕۆژیش جاشایەتی و گەوادی بۆ دەکەیت.

بڕۆ سەیری ئـەومێژووە بکە، بزان  هارونە ڕەشید سوارچاکی باوەشی ژن و چێژی شەوەسوورەکان، ئەو پیاوەی بەوە ناسراوە تەخشان و پەخشانی به سامانی گشتی و ماڵی دەوڵەت دەکرد لەپێناو هەوەس و حەز و رابواردنەکانی خۆی، چیکردووە.

گێلەفەقێ، بەپێی سەرچاوە مێژووییە ئیسلامیەکان بێت، هارونی خەلیفە، خاوەنی زیاتر لە سێ هەزار کەنیزە بووە و کاتێکیش سوپاکەی لەو وڵاتانەی هێرش و پەڵاماریان بۆدەبردن، دەیانگرتن و بە زۆر و بەزۆرداری دەیان هێنان و دەیانکردن بە کەنیزە و ٣٠٠ دانە لەو کەنیزانە، تەنها کاریان گۆرانی گوتن و سەماکردن بووە لە کۆشکی خەلیفەدا.

گێلە فەقێ، سیوتی لە(تاریخ الخلفا‌ء) لە لاپەڕە٢٢١، قسەیەکی مەنسور لەبارەی کەنیزەکەکانەوە دێنێتەوە، کە مەنسور دەیگوت(هەرکەسێک ویستی چێژی سێکسی ببینێت، با کەنیزەی بەربەری هەبێت، و هەرکەسێکیش ویستی مناڵی هەبێت، کەنیزەی پارسی و هەرکەسێکیش ویستی خزمەتی بکرێت، باکەنیزەی ڕۆمی ڕابگرێت). هەرکەسێک دەیەوێت زیاتر بزانێت سەبارەت بە ڕاستییەکانی ژیانی خەلیفەکان کە چۆن ڕایان بواردووە و ڕۆچوون لە چێژ و سێکس و باوەشی ژن و کچی قوڕبەسەری دەست بەسەرداگیراو و بە کەنیزەکراو، با بڕوات (ٲخبارالنسا‌ء)ی ئیبنولجەوزی و(الاغانی )ئەلئەسفەهانی و(تاریخ الخلفا‌ء)ی سیوتی و (طوق الحمامە)ی ئیبنولحەزم و(الامتاع والمؤانسە)ی ئەبی حەیانی ئەلتەوحیدی بخوێنێتەوە.

با سەیری(تاریخ الحلفا‌ء)ی سیوتی لاپەڕە٣٠١بکەن و بەسەرهاتی هاوڕگەزخوازی وەلیدی کوڕی یەزید و چیرۆکی هاوڕەگەزخوازی خەلیفە(واسیق) و عیشقی واسیق بۆ(مهج)و چیرۆک و عیشقی خەلیفە (ئەمین)بۆ(کەوسەر)ی کوڕە غولام و خزمەتکاریان بکەن.

 بە ئەرک نەبێت فەقێی مێشک هاککراو، دەتوانیت ئەو شیعرەی خەلیفە ئەمینمان سەبارەت بە عیشقی ئەو بۆ کەوسەر  وەربگێڕیت( مایرید الناس من صب بما یهوی كثیب

كوثر دیني ودنیاي وسقمي وطبیبي

أعجز الناس الذي یلحي محبا في حبیب).

فەقێی نەزان، ئەو مێژووەی عەرەب و خەلیفەکان بحوێننەوە، ئینجا ڕووتان هەبێت بە ئۆرروپا بڵێن: ئۆروپای بێ ڕەوشتی و بەڕەڵایی و شارستانییەتی هۆمۆسێکچواڵێتی و گەی و لیسبەکان !

گێلەفەقێ، بڕۆ بە چاوێکی کراوەتر و ویژدانێکی زیندووتر و دوور لە شوێنکەوتەی کوێرانە و دوور لە ماکیاژ و مۆنتاژکردن، سەیری مێژووی ئیسلامی بکە و پەڕەکانی جوان جوان هەڵبدەوە و چیرۆکە قێزەونەکانی بخوێنەوە و ڕووداوەکانی ناوی و سکانداڵەکانیمان، بێ پەردەپۆشکردن و چاوپۆشیکردن و خۆ لێ گێلکردن و وەکوو خۆی و بێ قرتاندن و کەم زیادکردن و شەکر و خوێ پێداکردن، بۆ بگێڕەوە، ئینجا خۆت و مەلاکان ڕووتان هەبێت پەلاماری ئۆروپا و عەلمانییەت و خەڵکیتر بدەن.