بەشی  (٣٤)

مرۆڤ ئەو بەکتریا زیان بەخشەیە کە تووشی پێستی ھەسارەی زەوی بووە.

ڕۆژی دواتر، خەریک بووم دەستنوێژم دەشۆرد، تادوو ڕکعات نوێژی(چێشتەنگاو) بکەم،  بیر و خەیاڵیشم هەر لای ئەو دەنگەبوو و لە خۆمم دەپرسی: خودایە، ئەو دەنگە کێیە؟

دەبێت دەنگی تۆنەبێت؟

خودایە، ئەوە خۆتی؟ تکایە من خەریکە دڵم شەق بەرێت. تکایە ئەگەر خۆتی پێم بڵێ؟

خودایە، ئەو دەنگە زیرەک و زمانزانە کێیه ئەی؟

باشه گەر خۆت بیت و من چۆن بەو خەڵکە بڵێم خودا قسەم لەگەڵ دەکات؟

بەخوا وابڵێم، هەمووی دەڵێن: ئەو فەقێیه شێتبووە و ئەو ئیسلامی و سەلەفیانەیش تەکفیریم دەکەن. پاشان هەر ئەو فێندەمێنالیستانەی خۆمان، بە تاوانی هەڵگەڕانەوە لە ئایین، تیرۆرم دەکەن.

ئێستامن چیبکەم خودایە؟ بۆ  پێم ناڵێیت کە ئەو دەنگە نەگریس و نادیارە چییە، یەخەی گرتووم و خەریکه فێری درۆ و تووشی گومان و دڵەڕاوکێم دەکات سەبارەت بە خۆت  و ئایینەکەم !

خودایه هەرخۆت فریام کەوە. ئەوە چی بەڵا و ئافاتێکە تووشی من بووە !

خودایە تکایە زوو فریامکەوە. گەرنا فایلەکانم هەمووی هەڵدەداتەوە و چرووک و ڕسوام دەکات و هەموو سڕ و تڕەکانم ئاشکرادەکات !

من لەو مەنەلۆگ و خەیاڵانەدابووم، هێندەم زانی دووبارە دەنگەکە هاتەوە و دەستی پێکردەوە: 

ها فەقێی گێلۆکە چۆنی؟

هێشتا هەرکەریت، یان بڕیارت دا ئاقڵ بیت و دەستبەرداری فەلسەفەی کەللـەڕەقی و مەزهەبی کەرایەتی بیت؟

گوێم لێبوو دەتگوت ئەو دەنگە فێری درۆم دەکات !

کوڕم کێبوو پڕی ناو موبایلەکەی لەیلا فەریقی و هەردی سەلاح و زەکەریا عەبدولڵا و نەجوا کەرەم و دیانەحەداد بوو و لەسەر مینبەریش، دەیگوڕاند و هێرشی دەکردە سەر هونەرمەند و گۆرانی بێژەکان، و بە بێ ڕەوشت وەسفی دەکردن؟

باوکم بوو ها؟

بێدەنگ بە با سووک و ڕسواترت نەکەم و دۆسێی ترت ئاشکرانەکەم.

ئای خودایه، ئەوە لە کوێ ئەوە دەزانیت؟

گێلە فەقێ، چۆن نازانم؟ هەموو سڕ و تڕێکی هەرچی فەقێ و مەلای ئەو مەملەکەتەیە، لەژێردەستمدایه.

ئێوە چەرمی ڕووتان هێندە قاییمە، شمشێریش نایبڕێت.

نێوانی قسە و کردارتان، ئاسمان و ڕێسمانە.

بەس من دەزام ئێوە بای چەندن و مەعدەنتان چییە.

باشتر وایە، لەوە زیاتر زمانتان درێژنەکەن و ئیتر سنووری خۆتان بزانن، تا فایلەکانتانم جووڵە پێنەکردووە. دەی بەهەرحاڵ، واز لەوە بێنە. 

کوڕم، چیت گوت؟ بەخوا زەرەرناکەیت، به قسەی من بکە و 

تابۆت دەکرێت درۆی بکە.

جۆزێف گۆبڵزی نازیست بەلاش نەبوو گوتی ((ئەوەندە پێداگری لەسەر درۆ بکە، تاکو خەڵکی باوەڕت پێدەکەن)).

گیانی من، ڕەنگە  هێزێکی تر بێت و ساردت بکاتەوە. هێزێک کە ناوی هێزی چاکەیه. بە قسەی ئەو هێزە نەکەیت فریو بخۆیت. بە خودای ئەو جگە لە هێزێکی تێهەڵدراو و تڕۆکراو، چیتر نییە.

بۆیه ئامۆژگاریم بۆت، تا هیلاک دەبیت، هەر درۆ بکە.

درۆ بکە. درۆ بکە. درۆکە بکە.

ئامۆژگارییەکانی من، وەکوو گواره بکە گوێچکەکانت. کوڕی خۆم هەرگیز  باشە نەکەیت و یەک وشەی ڕاست لە دەمت نێتە دەر.

تابۆت دەکرێت، خۆت بۆ هیچ کەسێک خراپ مەکە. ئەو خەڵکە قەحپەبابە قەت هی ئەوەی نییه چاکەی لەگەڵ بکەیت و خۆتی بۆ بەگان بدەیت.

داروین قەرسەقوڵی کەری مالی  کەریمۆکی بخواردبوایه گەلێک باشتربوو لەوەی گوتی مرۆڤ لە ڤایرۆسێکەوە پەرەی سەندووە !

مرۆڤ لە گووێک پەرەی سەندووە، گوو !

سەرەتا بەس گوو هەبوو و هێشتا نە گەردوون و نە مرۆڤ نەبوون، و تەنها گووێکی گەوره هەبوو ئەو گووە گەورەیە تەقییەوە و دواتر هۆکینگ هات و ناوی نا(تەقینەوە گەورەکە). دەبوایه هۆکینگ ئەو ڕاستییە زانستییەی لە خەڵکی نەشاردبووایەتەوە و بیگوتبا: تەقینەوەی گووە گەورەکە.

گێلەفەقێ، مرۆڤ هەڵگری کرۆمۆسۆمی گووە.

مرۆڤی سەگ و سەگباب، پووچترین توخم و بەدترین جنسە کە خودا دروستی کردبێت.

(دیوجین) کە بە فەیلەسوفی ناو بەرمیلەکە ناسراوە، بەهۆی ئەوەبوو ھەموو ژیانی خۆی لە ناو بەرمیلێک دا بەسەربرد لە ئەسینای کۆن. 

وەلڵاهی ئەو پیاوە ناحەقی نەبوو، کە بە ڕۆژی ڕووناک، چرایەکی بە دەستەوە گرتبوو و بە کۆڵانەکانی شاردا دەسووڕایەوە.  هەرکە لێشیان پرسیبوایه، ئەرێ  ئەو چرایە حیزە چییە بەو ڕوژە ڕۆناکە بە دەستەوەیه ؟!

دەیگوت بە دوای مرۆڤ دا دەگەڕێم !

ئەی هەزار  ڕەحمەت لە مێردی داکت فریدریک نیچە. بەڕاستی تاقه فەیلەسوفە کە لە هەموو مێژووی بەشەرییەتدا خۆشم بوێت و دانی پێدابنێم، تەنها تۆی.

ئای چەند جوان مرۆڤت ناسیوە. چەند جوان گوتت:

مرۆڤ ئەو بەکتریا زیان بەخشەیە کە تووشی پێستی ھەسارەی زەوی بووە .

تۆ نەهاتی وەکو فەیلەسوفەکانی تر، گووی فەلسەفی بخۆیت و قسەی حیز فڕێ بدەیت، و موجامەلەی مرۆڤی هیچ و پووچ بکەیت و بڵێیت مرۆڤ سەرەتاپاک و فریشتە و خودا  و نازانم چی و چی بوو.

مرۆڤ سەرەتا ناخی وەکوو پەڕەیەکی سپی وابوو !

تفوو لە خۆت و قسەی قۆڕت (جۆن لۆک)ی خوێڕی.

ناماقوڵیم کردووە گەر جارێکیتر پێت بڵێم: فەیلەگوو، خۆزیا یەک تەشتە گووت بخواردبوا گەلێک لەوە چاتربوو، ئەو قسە قۆڕ و فساوییە بکەیت.  جۆن فسیزم.

بەڵکو کەیفیشی بەخۆی هاتبێت و گوتبێتی ئای قسەیەکی چەند عەزیم و فەلسەفیم کردووە.

کوڕە دەبڕۆ هەی بێ مۆڕاڵ کوڕی بێ مۆڕاڵی. عەمری ئەوەش نەمینێت کە بە کەربابەکی وەکوو توو سەرسامە و شتەکانت دەخوێنتەوە.

فەقێ گیان، به گوێم بکە و کەرمەبه، زەرەرناکەیت. بە قەبری ئەو باوکەت سوێند، باشترین فەلسەفە، فەلسەفەی درۆیە.

لەبەر هیچ نەبێت، مادام ناوی باوکتم هێنام بڕوام پێ بکە. ئەو باوکەی کە تۆ بیرت نایە و تەمەنت ساڵ و شتێک بوو، کە ئەو، بەو نەخۆشییە سەگبابەی پێی دەڵێن:شێرگوو(شێرپەنجە)و لە پەنجاکانی تەمەنیدا گیانی سپارد. ئەو باوکەی چەندە خۆشی دەویستی و لە باوەش و لەسەر کۆشیدا، میزت دەکرد بەخۆتدا و جلیت دەهەڕماند.