بەشی(٢١)

مــەلا فیختە

تۆ شەڕەفت ئەتووبەشەری گێلەفەقێ؟

باشە توو قەت داناوەشێیت، داناڕزێیت، ئەو ڕۆژە ڕۆیشتیت بۆلای مەلا سەیدۆکی بەڕێوەبەر و شکاتت لەو دوو سێ فەقێیەی هاوڕێت کرد، تەنها لەسەر ئەوەی گوێ لە گۆرانی دەگرن ؟!

کوڕم خۆ ماکەریان نەگایە، هەتا ئێوارە گوێیان لە دوو گۆرانی ئەیوب عەلی و زەکەریا عەبدوڵڵا و هەردی سەڵاحی گرتییە.

دوو گۆرانی حیز.

وەڵڵاهی زۆر لێت پەستم، فەقێی بێ مۆڕاڵ. توو وەرە نەشەرم و نە هاوڕێیەتی و نە ئعتیبار و نە حیساب بۆ هیچ بکەیت و بە قسەی فەقێ هێمنە ڕێوی هاوڕێت، یەکسەر بڕۆیت جوان جوان شکات لە فەقێی هاوڕێت بکەیت  و بە مەلاکان بڵێیت:گوێ گرتن لە گۆرانی چۆن دەبێت؟ ئەوە لادان و بێ ئەخلاقی و گوناه و تاوانە بەڕاستی.

چۆن دەبێت فەقێ بیت و لە حوجرەش بیت و گوێ لە گۆرانی دڵداری و حوب حوبێن و بێ ئەخلاقی بگریت؟!

هەی لەو کلاوە حیزەی سەرت بەم، ئینجا لەو مێشکه ژەنگاوییەت، باشە.

 وڵڵاهی زۆرم دڵ پێ سووتان.  بەس باش بوو بەڕێوەبەرەکەتان مەلایەکی وەکوو تۆ مێشک پەڕۆ و بێ ئەقڵ و کەللە پڕی کانەبوو و  هیچی وای لەدەست نەنایت و مەلا فاخریش ئەو ڕۆژە لەوێ بوو و پێی گوتی:کاکە کەس بە گوێ گرتن لە مۆسیقا و گۆرانی کافر نابیت.

 کوڕم وەڵڵاهی مەلا فیختە زۆر ڕاستدەکات، کەس بە گوێ گرتن لە گۆرانی و جەنابی کاکه مۆسیقا کافر نابێت.

گێلەفەقێ، ئەو مەلا سەی ئەحە ئیخوانییە دەبینیت کە شەو و ڕۆژ لەسەر میبنەر شیڕو هۆڕ و هات و هاواریەتی و بە شان و باڵی ئەردوگان و عوسمانلیەکان داهەڵدەڵێت و شاباش بەسەر جەوهەر دۆدایڤی شیشانی تیرۆرست دەخوێنێتەوە و پەلاماری دار و بەرد و هەموو شتێکی جیاواز دەدات و خۆی لەپێش چاوی ئەو خەڵکە مەڕەی وەکو بابایەکی ڕۆحانی و کابرایەکی زۆر تەقوا پیشان دەدات، دەوڵڵاهی درۆی دەکات و  هیچ کەسێک بەقەد ئەو سەی ئەحەیەی گوێ لە گۆرانییەکانی نەجاتولسەغیرە و ئەسمەهان و ئوم کەلسوم ناگرێت.

کوڕم تو گێلی گێل، کوڕە سەرک ئەستوور، موفتی زانکۆی ئەزهەر، بەو هەموو عیلم و شارەزاییەی خۆی لە شەرع و دین،  گوێ بۆ گۆرانییەکان فەیروز شلدەکات، کەچی تۆی فەریکە فەقێ، بەو هەموو نەخوێندەواری و نەزانی و گێلایەتییەی خۆت، خۆت لەو خەڵکەی کردیتە موفتی و عەللامەی سەردەم و قسەی قۆڕدەکەیت و بەو خەڵکە مەڕەی دەڵێیت: مۆسیقامیزی شەیتانییە  و گۆرانیش حەرامە.

کوڕە هەی هیچ و پووچ، بڕۆ سەیڕی کتێبەکانی قەڕەزاوی و ئیبنولحەزم و محەمەدی غەزالی و ئیمامی غەزالی بکە، بزان کو هەمووی تەنانەت گۆرانی دڵداریشیان حەڵاڵ کردییە. گێلەفەقێ نەخوێندەوارەکەی ئێمەش، تازە بە تازە،  دەڵێ مۆسیقا حەرامە و گۆرانی ئەڤینداری قەحپایەتییە !

کوڕم، مەلا وەلی ساتیری ساختە چی، بەو هەموو جەهالەت و توندڕۆییەی خۆی، دەڵێت:مۆسیقا حەڵاڵە.

ئەو وەلی ساتیرەی هێشتا نەبوویتە دوو ڕۆژ و کەرتەک، لە گرتووخانەی ئەمریکییەکان  بە تۆمەتی تیرۆر و توندڕۆیی هاتووەتە دەر. ئەومەلا ساتیرە ساختەچییە دەڵێم کە لە گرتووخانە ئەمریکییەکان پێیان گوتبوو:کێرت دەبڕین و دەتکەین بە ژن.

شەڵا بیان بڕیبوایە، تا بە حەیاتی باسی فرەژنی نەکردبوایە و هەر ڕۆژەی کچێکی مناڵکاری لە ڕێگای پرۆسەکی گاڵتەجاڕی بەناو(هاوسەرگیری)، دەستبەردانەگرتبوایە و وەک کەنیزەیەک نەیخستبایە ژێر دەستی خۆی و لە خشتەی نەبردبوایە.

کوڕم وەرەوە هۆش و لەو تەمەنە گوواوییەت، فەقێیەکی هێندە وشک باوەر و ڕوانین کەرانە و مێشک حیز و ناحاڵی مەبە. چییە ئەو هەموو شتەت لە خۆت حەرام و قەدەغە و بە تابوو کردییە؟

کوڕم خۆ لۆ کێ ماندو دەکەیت و کێ منەتی پێیەتی؟

جگە لە سروودی ئایینی، گوێ لە هیچ گۆرانییەک ناگریت و  گۆرانی و مۆزیکت لا میزی کەرێ و حەڕام و تاوان و لادانە !

بە قسەی کێ؟

یەک دوو نامیلکۆکەی حیزی هێزە کۆنەخوازەکانت سەبارەت بە حوکمی مۆسیقا و گۆرانی، لە ڕوانگەی ئایین و مەزهەب و ڕیوایەت و شتەوە خوێندووەتەوە و هاتووی وادەزانی تەواو، هەموو شتێک دەزانیت و هیچت بۆ  هیچ کەسێک نەهێشتووەتەوە !

فەقێی بێ شعوور. ئەری باشە ئەو ڕۆژە خۆت و ئەو فەقێ هێمنە ڕێویەی هاوڕێت بۆ واتان کرد؟

ئەو فەقێ هێمنە نەخوێندەوارەی هاوڕێت کە دووژمنی کتێبە. دەڕڕاخ بابەی، تەنها شت لەبەر دەکات و کێرە قەڵەمی و پەمەییەکەی تۆ و گێزەر لێکتری جیاناکاتەوە.

باشە تەریق نەبوونەوە و خەجاڵەت نەبوون و قەت شەرم و ڕووتان نەبوو ئەوڕۆژە واتان کرد؟

ئەوڕۆژە دەڵێم کە لە دێیەکەتان بەرە و حوجرە و شاردەهاتنەوە و وەختی سواری تاکسی بوون.

ئەها کە ئێوە سواربوون، گەنجێک،  ئەویش سەرنشین بوو و خەڵکی ئەو دەڤەرەی ئێوە بوو، لە پێشەوەی ئۆتۆمبیلەکە دانیشتبوو، بەندێکی خستبوو سەر ڕێکۆردی تاکسیەکە، وابزانم فاخیر هەریری بوو.

تۆ و ئەو  فەقێ هێمنەڕێویه توندڕۆ و چلمنەی هاوڕێت تووڕەبوون و بە شوفێرەکەتان گوت: هەر ئێستا، یان ئێمە، یان ئەو گۆرانییە بێ ئەخلاقە، گەرنا دادەبەزین.

گەنجەکە هەر چەند ئەو قسەی ئێوە و ڕێگرتن لەو گۆرانییەی زۆر لەسەر دڵ گران و پێناخۆش بوو، بەڵام زۆر بەڕێز بوو، گوتی مامۆستایان ئەوە لەبەردڵی ئێوە کوژاندمەوە. تا گەیشتن بە شار، تۆ و ئەو فەقێ هێمنە سەرک تەنەکەیە، هەر سامی یوسف و ماهیر زین و گۆرانی و سروودی ئایینیتان بە کابرای شۆفێر لێدا.

کوڕە لەوەش گەڕێ، باشه ئەی ئەوجارەی تر، لۆ وەهاتانکرد و بە شۆفێری تاکسییەکەتان گوت: بوەستە دێینەخوارەوە؟

ئەها وختێ ڕۆیشتن بۆ لای مامۆستا ئاکۆی جەماعەتی بزووتنەوەی ئیسلامی و قاعیدەی بن لادنی لە بەندیخانە، ئەو مامۆستا ئاکۆیە بناژۆخوازەی لە قوتابخانەی سەرەتایی مێشکی تۆ و هێمنەڕێوی لاقەکرد و تووشی ئەو هێزە ڕادیکاڵ و فەقێیاتی و حوجره و ئەو مەلا بەلایانەی کردن و جیهانی منداڵی و هەرزەکاری شێواندن و هەموو خۆزگە و خەونەکانی لێ وێرانکردن.

کە چوون بۆ سەردانی ئەو مامۆستا توندڕۆیەتان، ئەو مامۆستایەی بە تاوانی پەیوەندی بە ڕێکخراوی قاعیدە گیرا و زیندانی کرا.

 لەکاتی گەڕانەوەتان، لە ڕێگای ئەو شارە و دێیەکەتان، بە شۆفێرەکەتان گوت:ئەو گۆرانییە لابەره.

دووبارە، تۆ و فەقێ هێمنەچلمن، هەمان بەزمی پێشووتان  دووبارە کردەوە و گوتتان: هەر ئێستا ئەو کاسێتە نەینیتە خوار، ئێمە دادەبەزین. هەر ئێستا، یان ئێمە، یان ئەو گۆرانییە بێ ئەخلاقە.

شۆفێرە بادینییەکە پێی گوتن هەوە چ گوت؟

گوتتان: ئەوەی گوتمان. گوتی: خودێ چاڤێ هەوە بێنە دەر، ئەز وی سترانێ نائینمه خوار. دێکەرەمکەن وەرنە خوار. تۆتۆمبیلەکەی ڕاگرت لە نێوەی ڕێگا. خۆت و فەقێ هێمنە توندڕۆ کەوتنە ڕاوێژ و بیرکردنەوە، باشە لێرە دابەزین و بەو گەرمای هاوینە، تۆ لەوەش گەڕێ جا کێ لە لەو خەت سەریعە دووبارە لێمان دەوەستێت؟

وڵڵاهی دەبین بە پەند و فیلممان دەسووتێت. 

باشبوو شۆفێری بەهدینی حەقی دانێ و  ئەوجارە، هەمان شێوەی پێشوو عەنتەریات نەیخوارد و عینادییەکەتان و کەراتییەکەتان بۆتان سەری نەگرت و کورد وتەنی هەموو هەورێک بارانی لێ نابارێت و لەکۆتاییدا بە ملی شکاوتان، ملی خۆتان شۆڕ کرد و گوتتان بڕۆ دەی کێشه نییە. دەی کاکە تازە گووەکمان خوارد و لەگەڵ تۆ سواربووین.

هاهاها.

بەخوا پێم خۆش بوو کە کابرای شۆفێر جوان پۆرتی شکاندن و ڕیسوای کردن.

مەلا و فەقێی لوت زل، دەبێ ئاوها لوتیان بشکێندرێت.

کوڕم، گوێ گرتن لە گۆرانی شتێکی ئاساييە و هێندە تاوانێکی گەورە نییە. دەی من بم لە جێگای تۆ، مادام مەلا فیختەش گوتی کەس به گوێگرتن لە گۆرانی کافر نابیت، شەرت بێت ئیتر بێ دڵی خۆم نەکەم و بە دڵی خۆم کامە گۆرانی حەزی پێ بکەم، گوێی بۆ شلکەم.

فەقێی مێشک کەرانی، بەگوێی من بکە و هەتا زووە، بچۆ پڕی ناو مۆبایلەکەت  گۆرانی هەمە جۆر بکە و  دووبارە دەست بە گوێ گرتن لە گۆرانی و مۆسیک بکەوە و هەرچی ئەیاس زاخۆیی و ئەردەلان بەکر و لۆکە زاهیر و  نەجوا کەرەم و لەتیفە تونسی و ڕاغب عەلامە و ئەلیسا و موحسن قورموز گول و ئەحمەد  کایا و ئیبراهیم تاتڵیساسە، قورتارنەکە.

 تۆ لەمنداڵیتەوە، شەیدای دەنگی ئەحمەد کایا و موحسن قورموز گولی بوویت، ئێستا چۆن دەتانی بێ ئەو دوو دەنگە ئەفسووناوییە بژیت؟

کوڕم ئەها مامۆستا ئاکۆی توندڕۆ چۆن میزاج و زەوقی هونەری گایت.

گێلەفەقێ، پێشت دەڵێم برۆ  کۆمەڵێک کتێب سەبارەت بە حەڵاڵێتی و ڕەوایەتی گۆرانی و میوزیك بخوێنەوە، لەوانە: یوسف قەڕەزاوی“فقه الغناء والموسيقى في ضوء القرآن والسنة” و “فتاوى معاصرة)کەی.

گێلە فەقێ وەک گوتم: قەرەزاوی دەڵێت گوێ لە گۆرانی دڵداریش بگرن ئاساییە و ئێوە کاتێک لەو گۆرانیانە گوێتان لە وشەی دڵداری و ڕۆمانسی و ئیرۆتیکی دەبێت، دەتوانن تەئویلی کەنەوە بۆ هاوسەرەکانتان و خەیاڵتان بۆ هاوسەرەکانتان بگوازنەوە، نەک کەسیتر و کچی تر. بەڵێ شتێک لەو بابەتەی باسکردووە.

 ئینجا  محەمەد ئەلغەزالىیش لە کتێبەکەی”السنة النبوية بين أهل الفقه وأهل الحديث” گوێگرتن لە گۆرانی و میوزیک بە شتێکی ئاسایی دادەنێت و ئیمام غەزالیش(ابو حامد الغرالی) لە “إحياء علوم الدين)ـەکەی سەبارەت بە گۆرانی و میوزیک دەڵێت:”من لم يحرّكه الربيعُ وأزهاره، والعودُ وأوتاره، فهو فاسدُ المزاج ليس له علاج”(٭).

ئیبنولحەزمی زاهیریش لە (المحلی)دا دەڵێت هەرچی ڕیوایەتێک سەبارەت بە میوزیک هاتووە، هیچی ڕاست نین و هەمووی(منقطع) و مەوزوعە.  ئەو ڕیوایەتەی لە عایشەی خێزانی پەیامبەر دەکاتە بەڵگەی موباحی و ڕەوایەتی گۆرانی و میوزیك، کە دەڵێت” أن جاريتين كانتا تغنيان فدخل أبو بكر فنهرهما وقال : أبمزمور الشيطان في بيت رسول الله فقال الرسول :” دعهما يا أبا بكر فإنها أيام عيد”.

مەلا وەلی ساتیریش لە “چەند مەهزەلەیەکی باو نەماوی سەردەم” و لە ” سروودی و مۆسیقا و چەند بابەتێکر...  لەبەر ڕۆشنایی فیقەو شەرعدا ” هەمان شێوە میوزیک بە حەڵاڵ دەزانێت و هەمان قسەکانی قەرەزاوی و ئەم و ئەوی هێناوە.  تەنانەت ناوی کتێبی دووەمیشی:سروود و مۆسیقا و شتەکە دەڵێم، ناونیشانەکەیشی دەڵێیت لە فیقه الغنا والموسیقاکەی قەرەزاوی وەرگرتووە و دزیوە و تەنها تۆزەک بە دەستکارییەوە.

شەرتت لەگەڵ دەکەم گێلەفەقێ، بڕۆ ئەمانە بخوێنەوە، بزان دوای خوێندنەوەی ئەو هەموو کتێب و شتە، مەسەلەی گوێ گوێگرتن لە گۆرانی و مۆزیک زیاتر لات خاو و ئاسایی دەبێتەوە و ئەو حەرامێتی و تابوو و قەدەغە و شتەی پێشووتر سەبارەت بەوە کە لە مینتاڵێنت و مێشکتدا جێگیرت کردووە، بە تەواوێتی دەیسڕیتەوە و فڕێی دەدەیتە دەرەوە، یان نا.

-----------------------

٭أبو حامد الغزالي: (ت 505هـ/1112م)، إحياء علوم الدين،2/269، بيروت، دار المعرفة، 1402هـ/1982، 2/275.