
بەشی(٢٣)
مەلا فەتۆ تەوحیدی
فەقێی مێشک خەسێندراو، هێشتا لەسەر ئەو قەناعەتە حیزەیت کە ژن لە پەراسووی پیاو دروستکراوە و هەر گەلێکیش ژن ڕابەڕێتییان بکات، سەرکەوتوونابن؟
فەقێی زمان درێژی دەستکورت، لە وتارێک گوێم لێبوو دەتگوت:ژن کەم ئەقڵ و کەم دینن، هەرگەلێک ژن سەرکردایەتیان بکات، بەدڵنیاییەوە ئەو گەلە سەرکەوتوونابن !
کوڕە ئەتوو مەلا فەتۆی تەوحیدی ئەو قسە قۆڕانە لە کوێ دێنن؟
مەلا فەتحولای تەوحیدیش هەفتەکەی تر، له وتاری هەینی دەیگوت: ژن لە پەراسووی پیاو و بە خواری دروستبوون و چیشیان لەگەڵدا بکەیت، ڕاست نابنەوە.
ئیمادارینە، ژن گوریسی ئەهریمەنییە، ژنان قەینا ڕاوێژیان پێ بکەن، بەڵام هەرگیز بە گوێیان مەکەن.
پیف لە مەلا فەتۆی مێشک خوار و فەقێی کەللە کەرانی.
فەقێ چلمنی چەپێندراو. باشە هەر بەڕاستی ئەتوو بێ مێشکیت؟ یان مێشکت هەیە؛ بەڵام کاری پێناکەیت و هەڵتگرتووە بۆ دنیایەکەیتر؟
تو سەیرکە، چ نازناوی لۆخۆی دانایە، تەوحیدی! هاهاها.
لۆ ئەو خەڵکە هەمووی هاوبەشدانەر و کافرە !
ئەو مەلا و پیاوە ئایینیانە لەقەبی چەند زل زل بۆخۆیان دادەنێن، نەخوێندەوارینە.
کوڕە کەرە فەقێ:خەڵکی فڕی لۆسەر مەریخ و بۆشایی ئاسمانەکان، تو هێشتا لە حوجرە و مزگەوت چەقت بەستووە.
وەڵڵاهی تۆ مێشکت هەشبێت، پڕی گلێشە گلێش. فەقێی گامێش.
هەی بەخۆت و مەلا فەتۆی نەخوێندەوار بە ساقەی پێڵاوەکانی نەڤەرتیتی، و شاژنە بەلقیس و شاژنی ئاشووری سەمیر ئەمیس و شاژنە عەلیسەی دامەزرێنەری پاشایەتی قرتاج و شاژنە كیلۆپاترا و شاژنە زەنوبیای پاشای تەدمور و زاینی شاژنە دیهای ئەمازیغی و مێرکڵ و هیلاری کلنتۆنتان بکەم.
بە ساقەی حەپسەخانی نەقیب و ئەحلام مەنسوور و مەهاباد قەرەداغی و مەستورەی ئەردەڵانی و عادیلە خانم و لەیلاقاسمتان بکەم
بە ساقەی گۆندالیزا ڕایز و لیز ترهس و ئیلزابیس بۆرن و كاتالین نۆڤاك و سانا مارین و كریستى كالجولاید و كاجالا كلاس و ئینگریدا سیمونیت و كاترینا ساكلارپۆلۆس و زوزانا كابوتوڤا و زۆرابیجڤیلى و ماگدالینا ئهندرسۆن و كاترین یاكۆبیستۆرتان بکەم.
کەرە فەقێ، دەزانی مەعقول چییە؟
مەعقول ئەوەیە جامانت بەقەد هی عەلی باپیری زل بیت و ئەقڵیشت هەر هێندەی گونی قاڵۆنچەیەک بیت.
کوڕم لۆخواتری خودای بوەستە و چدی بێ زانیاری و بە پێخاوسی و هێندە کەرانە، بەناو بابەت مەکەوە و لەخۆتەوە مەڵێ: هەر وڵاتێک ژن سەرکردایەتی بکات، ئەو وڵاتە سەرکەوتوو نابێت !
لچ لۆری، ژن کەم ئەقڵ و لاوازن؟
کچە گەریلا و گچە پێشمەرگە لاوازن؟
ژن بۆ خزمەتی گونی پیاو و لینگ بەرزکردنە لۆ پیاو و لۆ گاندان و وەچە خستنەوە و قاپ شووشتن و زیندانی ناو چواردیواری ماڵەوە دروست بوون؟
کوڕە تو شەرم لەو لچە ئەستوورەی خۆت ناکەیت، قسەی وا قۆڕ و بێ مانادەکەیت؟
وەڵڵاهی ناحەقی توو ناگرم فەقێی مێشک گونە قاڵۆنچانی، بەڵکو کەرایەتی و گێلایەتی ئەو خەڵکەیە کە وەکوو مەڕ، لە ژێر دەستی ئێوەی مەلای نەخوێندەوار و فەقێی گێل وەستاوە و ئێوەش بە پێی میزاجی ترشاوتان و بە کەیفی خۆتان، سواری ئەقڵیان بوون و لێیان دەخوڕن و چی درۆ و قسەی نالۆژیکی و نا واقیعی و حیز و ئەفسانەی پڕوپووچە، وەک ئالیک دەرخواردیان دەدەن.
وەڵڵاهی زۆر ڕاستە، دەججالەکان هیچ تاوانێکیان نییە کە کۆمەڵگا خۆی گەمژەبێت.
"تازە زانیم پولێ ناکا، فەلسەفە و شیعر و هونەر
بێ پشوو کاکە منیش کەوڵی کەرێم واکردە بەر"
ئاخ لەدەست ئەو کوردە بە مەڕبووەی باشور، ئاخخخخخخخخ.