
بەشی (٢٤)
مـەلا عەفتەر لێگزز
کوڕە جا چی منی نەکوشووە، ئەو پیاوە مەڕە، بەو فەقێ بنچکە فسەیش دەڵێت مامۆستا! هاهاها.
مامۆستای جڕت لێدانی. مامۆستا فسکە فەقێ.
فەقێی نەزان، ئەرک نەبێت، دەتوانیت تڕێکمان بۆ بە بن هەنگڵان بکەنیت؟
کوڕە فەقێی فشەکەر، خۆت بە چی دەزانی توو ها؟ چەند لەخۆی ڕازییە فەقێی تڕزل، لۆری ڕۆحی ڕاناکێشێت.
خەشیمە فەقێ، ئەها مەلا عەفتەر لێگزز، مەلا عەفتەری فاڵچی، مەلا عەفتەری فێڵباز و ساختەچی، مەلا عەفتەری قۆڵبڕ و درۆزنت بینی؟ چۆن خۆی لەو خەڵکە مەڕەی کردووە بە کاهین، و فاڵچی ئایینی و لە ماوەی ساڵەکی، دەیان دەفتەر دۆلاری بە دەست هێنا و دوونێش لە لایان مەڕەکی ئەقڵ سفرکیلۆمەتری باشوور، ئۆتۆمبیلەکی سفر کیلۆمەتری بە خەڵات پێدرا.
گێلە فەقێ، جاران تەنها کیژە مۆدیل ڕانجڕۆڤەریان پێدەدرا، ئێستا مەلا مۆدیلیشمان لێ پەیابووە و لە ڕێگای فاڵچییاتی و ڕابواردن بە ئەقڵ و هۆۆۆۆۆۆشی مێگەڵی کوردییەوە، لێگزیز وەردەگرن.
جا بڵێ ئەو مەلا عەفۆ ساختەچی و قۆڵبڕە چی تری کردووە؟ شەو لایڤێکی کروبووەوە و دەیگوت:دوای وەرگرتنی لێگززێک، خەبەرێکی خۆش بۆ حەسودەکان، بۆ ئەوەی زیاتر خەمی پێ بخۆن، تا یەک ساڵیتر، ڕۆن و سێرڤسی لیگززەکە بەلاشە. هاهاها.
وەڵڵاهی ئافەرین، کاکە مەلا مۆدێل، کە ئەوها زیرەکیت لۆ حاڵی خۆت و لاقەکردنی ئەقڵی ئەو مێگەڵەی کورد و ئەو مەڕە داماو و بەستەزمانانەی باشوور.
گێلە فەقێ، تۆش هەر لە کەرایەتی خۆت مەیە خوارێ و دوو درۆیان بکە و بڕۆ دوو سەعاتان لەسەر بەرماڵی ئەستەغفیرەڵڵا و تۆبە خودایە و تکا و شت لە خودای بکە !
کوڕە فەقێی دەماخ کەرانی، خۆ کەرت نەگایە، هێندە شتەکەت بە قورس گرتییە !
گێژە فەقێ، جا مەلا هەیه بە فەردە درۆیان نەکات؟ مەڕەکانی باشوور، نازانم کەی تێدەگەن و دێنەوە هۆۆۆۆۆۆش، هۆش.
فەقێ بەسیکە، خەریکە حەوسەڵە و تاقەتی تۆم نامێنێت بەڕاستی. کاکە وا نابێت، تو هەرجارەی درۆیەکی لەسەر مینبەری بکەیت و بێیت و دوای ئەوە دوو ڕۆژ، تکا و پاڕانەوە و نزایان بکەیت و سەرکۆنەی خۆت بکەیت و هەست بە شەرم و ئازاری ویژدان بکەیت ! کوڕە دەبڕۆ هەی لە ویژدانت بەم. دەک لە دەرپێی مەلا عەفتەرت گرم باشە؟
کوڕە وڵڵاهی مەلای وا دەناسم، لە پەیمانگای ئیسلامی ژنی بە مێردی لە هاوسەرەکەی فڕاندییە. ژنەی فریودراو و خەشیم حاڵ، هاوسەریشی هەبووە.
مەلای سەلەفی عیلاقەی حوب حوببێنی لەگەڵ داناوە و لە گەرماو وێنەی بە ڕۆبەی دەگرت و لە تیلگرام لۆ ژنەی بەستە زمانی دەنارد و لە ڕێگای تێلەوە، یەک دنیا ئاخ و ئۆف و وای وای هەناسەکەم و شتی لەگەڵ کرد.
کە لەسەریشی ئاشکرابوو، کەربابەی لە جیاتی ئەوەی داوای لێبوردن بکات، لەو سکانداڵ و ئابڕۆچوونەی خۆی، کە خێزانێکی هەڵوەشاندەوە، کەچی قەحپەبابی ڕووقایم، دەهاتە سەر شاشەکان و دەیگوت:جا چییە، من لۆ خواستنێ قسەم لەگەڵی کردیە. وەڵڵاهی چەرمی ڕووی هێندە قاییمە مەلای ژن دز، خەنجەری پشتدەرێش نایبڕێت.
جا ژنەی هەش بەسەر و داماو و لە خەشتە بردراو، توو وەره مێردەکەت هێندەی (براد بێد) قۆز بیت، ئەوجە بێیت و شوێن ڕیشنێکی پیرەمێردی دەم و چاو عەلەشیشانی چەناگە شێوە کێرانی وا بکەویت !
ئەو مەلا چەناگە حیز و ڕیشنەی ئێستایشی لەگەڵدابیت، نازانم کو ڕووی هات جارێکیتربێتەوە سەر شاشەی؟ کوڕە دەوڵڵاهی من بوامە لە جێگای ئەو، لەشەرم و خەجاڵەتییان دەڕۆیشتمە دەڤەرێکیتر و هەسارەکیدی و بە حەیاتی خۆی، ڕووم نەدەبوو جارێکیتر، خەڵکی ئەو مەملەکەت و زەمانە بمبیننەوە.
جا لەسەر ئەو کەتن و حاڵەیش، زمانی چەند درێژە زمان، مەلای ڕیشن ! دوونێ لەکەناڵە پووچەکەی خۆی دەیگوت:جێندەربازەکان دەیانەوێت خێزان هەڵوەشێننەوە و ئەخلاق و حەیا نەمینیت.
پیف. توو وەرە خۆت مەکوژە ! کێ بە باسی خێزان هەڵوەشانەوە و حەیا و ئەخلاقت لۆ دەکات !
کوڕە چەناگە کێرانی، هەر تو نەبووی دوێنێ، خێزانەکت هەڵوەشاندەوە؟ وەڵڵاهی ئافەرین لۆتوو مەلای بێ ئابڕۆ، مەلای بێ ئەخلاق، مەلای دوو ڕوو، مەلای ژن دز.
جا بڵێ چیتر گێلە فەقێ؟
ئەو مەلا دەم و چاو عەلەشیشانی و چەناگە کێرانییە، هاتووە کەناڵەکی ئاسمانی قۆڕی داناوە و شەو و ڕۆژ، خەریکی پەخشکردنی قسەی قۆڕ و خورافە و ئەفسانە و درۆ و شتی منداڵانە و بێ مانایه و بەردەوامیش دەکروزێتەوە فێڵبازەی: خوشکان، برایانی ئیماندار، خێر و زەکات و سەدەقە لە بیرنەکەن بۆ کەناڵەکەی خۆتان، گەرنا پارەمان نییە و بەخشی کەناڵەکەتان ڕادەوەستێت. جەزاکومەڵڵا. هاهاها.
مەلای فێڵباز، کاهینی ڕیشنۆک، خەڵک پارەی دەبە نەفتەکی نییە، تو بەس بە من بڵێ:کەناڵەکی سەتەلاییت، مانگانە دەیان دەفتەر دۆلاری دەوێت، باشە مەلای ئاخ و ئۆف(مین ئەینە لەکەهازا؟)، دەی پێمان بڵێ: ئەو هەموو پارەیە لە کوێ دەینیت؟ ئینجا دەتەوێت بێیت و چاو لەو زەکات و سەدەقە و خێر و سەرفیترەیەش ببڕیت، کە بەشی خەڵکی هەژار و مرۆڤە بێ نازەکانی کۆمەڵە!؟
هەی مەلای ساختەچی و خوێڕی، ماوە ماوە، کچەکی تەمەن منداڵ لە خشتە دەبەیت و دەیکەیت بە هاوسەری خۆت. تەمەن حیز، تەمەنت وا نزیکەی شەست ساڵە، کەچی کچی تەمەن خوار سی ساڵ لە خشتە دەبەیت و لە هاوسەرەکانیان دەدزیت و لە خۆتیان ماره دەبڕیت و خاوەنی سێ چوار ژنیت و خەڵکیش هەیە لەو وڵاتەی، کۆرەبم ڕەبی لۆ حاڵیان، لە خانووی کرێنە و نان نییە بیخۆن.
هەزاران گەنجی دەرچووی دانەمەزراوی بێ داهاتووی زانکۆ و پەیمانگا، بێ کار و قوڕبەسەر، لەوە تیاماون، چۆن پرۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ یەک کچ پێک بێنن. کاهینی ڕێشن، تۆ و کابرای ئەمیری کۆمەڵی برایانی بەهەشت، بەو هەموو تەمەن و پیری ئەوەل و ئاخیرشەڕەتان، به واسیتە مناڵەکانی خۆتان دادەمەزرێنن و دەیاننێرنە بەریتانیا و وڵاتانی پێشکەوتووی بەرازخۆر و گاور و سەڵیبی و عەلمانی و بێ دینەکان بخوێنن! یەکە و سێ چوار دانەی مناڵکارتان هەیە و مەیلی هی تریشتان هەیە و هێشتا ڕووتان هەیه، دێن و باسی ئەخلاق و خێزان دەکەن و هێرش دەکەنە سەر جێندەر !
ئاخ گێلە فەقێ، تەنها من دەزانم مەعدەنی ئەو مەلا کاهین و کۆنەخواز و بناژۆخواز و نەخوێندەوار و فێڵبازانە چییە. ئەو مەلایانەی خەڵکی بوونەتە مەڕی ژێر دەستیان و بە کەیفی خۆیان پێیان ڕادەبوێرن و لێیان دەخوڕن !
دەزانی ئەو ڕۆژە مەڕەکی تری باشوور لە کۆمێنت چی نووسیبوو؟
نووسیبووی:سوێند بە ئەڵڵا، لە مولحید ژن حیزتر نییە، مەلا عەفتەر لێگزز لەسەر ژنەکەم بگرم هێشتا لە مولحید شەریفترە!
جا خوای دەکرد مەلا عەفتەر خوشکەکەمی مارە بەجاش دەکرد، من چیترم دەویست؟
تۆسەیرکە ئەو خەڵکەیە چۆن بوونەتە گەواد و کۆیلە و مەڕی مەلایان و چۆن لە سایەی لێشاوێک لە مەلا و بانگوخوازی نەخوێندەوار و دەم شڕ، نەوەیەکی بێ مێشک، و مەڕ و دەم شڕ دروست بووە و جوێن بە دار و بەرد دەدات!
"ئەی مەلایانی زارپۆخڵ
جنێوی ئێوە گوڵە، گوڵ
ئێوە نەبن
کێ جنێو بە ئێمە بدا؟
کێ شەفاعەتمان بۆ بکا
لەکن خودا؟
ئەی مەلایانی دەمبەجوێن
ئەی مەلایانی قورئانخوێن
ئێوە نەبن
کێ وەکیلی پێغەمبەر بێ؟
کێ خەریکی
نەڕەنەڕی سەر مینبەر بێ؟
ئێوە نەبن
پێم ناڵێن کێ
مێشکی ئەم میللەتە بگێ؟"٭
وەڵڵاهی فەقێی ئوممی، ئێرە کەرخانەیە کەرخانەیە. لەو عێراقەی بە فەتوایەکی قۆڕی ئاخوندێک، یەک ملیون مەڕ دێنەسەر جادەی و دەست بە باعە باعێ دەکەن.
وەرە شەرتت لەگەڵ دەکەم، کوڕە بە تەڵاقی بارام بەگی، یەک ملیار سوقرات و مارکس و نیچە و ئەفلاتۆن و هەرچی فەیلەسوفە لەسبەینێوە، تا ئێوارە هاواربکەن و بشیڕێنن و داوا لە خەڵکی بکەن، وەرنە فلان شوێنە، کوڕە دە وەڵڵاهی سوێندت لەسەرە من نییە، دە کەسیان پێنایەتە سەر جادەی !
"ئەم عێراقە، دووڕگەی واقواقە
کام گەورەی تاقە، کەری دوو لاقه(٭)
گێلە فەقێ، ئێوەی فەقێ و مەلا، فڵێبازن، دەزانن چۆن هەست و سۆزی مێگەڵ و مەڕەکانتان بقۆزنەوە و ملی شەرع و دین، بۆ ناوگەڵتان خوارکەنەوە !
تا جەماعەتی (جەزاک اللە)یش هەبن، ئێوە بازاڕتان گەرمە.
کەی مێگەڵی کوردی و مەڕەکانی سۆشیاڵ میدیا و خەڵکی سادە لەوح هۆشیاربوونەوە، ئێوە وەک قەشە و پیاوە ئاینیەکانی ئۆروپا، ئەوکات کەس فلسێک بە جەهالەتەکانتان نادات.
گێلە فەقێ، تۆ دوو هەزار کتێبت بە زمانی عارەبان خوێندووەتەوە، دیارە زۆرت مەڕاقی هی عارەبانە گدی باب؟
ئەرێ پرسیارەک: ڕۆمانی«الحمار»ی (جۆنتر دیبرون)ت نەخوێندووتەوە، یان« کۆمێدیای کەرایەتی»؟
کوڕە ئەو فەقێ کەرە توزانی ڕۆمان چییە ! هەر خەریکی خوێندنەوەی کتێبە لەبارەی فیهقی چوونە تەوالێت، تڕ و فس دەستنوێژدەشکێنن یان نا؟ دروستە گوێ لە مۆسیقا بگریت؟ حوکمی تەقەی خۆشی، خوشکەکەم ئاگات لە دەنگت بێت. هاهاها.
فەقێی مەڕ، کاکە ئەو خەڵکە بووەتە مەڕ و لۆژیکی ناوێ خۆ بەزۆر نییە.
نیچە و مەولانا و مەعەری زۆریان هەوڵدا لە مەعدەنی ئەو جنسەی خەبیسەی بەشەری، جۆرە مرۆڤێکی سۆپەرمان و باڵا دروست بکەن. پیف، مرۆڤی باڵا و سۆپەرمان لەو کوردەی باشوور دروست دەکەن؟
ئەی ئافەرین (مەسعودمحەمەد)ی بیرمەندی کوردی کوڕی مەلای گەورەی لۆژیک دۆست و ڕووناکبیر، چەند جوان پێکات کە دەتگوت:لە شەش ملیار کەس، حەیف بە چوار ملیارکەس بگوترێت مرۆڤ !
کوڕە وڵڵاهی حەیفە لەو پێنج شەش ملیۆن کوردەی باشوور، بە پێنج سەد، شەش سەد کەس زیاتر بگوترێت بەشەر.
ئاخر نیچە ناحەقی بوو شێت بێت، و مەعەریش تووشی ڕەشبینی بێت ؟
ئاخ خودایە گیان، من چی بکەم لەدەست ئەو کوردە بۆرە مێشک بە پەرۆبوو و بە مەڕبووەی باشوور؟
وەڵڵاهی خەریکە منیش وەکوو نیچە و سادق هیدایەت و کافکا و ئەبو عەلای میعەری و شۆپنهاوەری، تووشی ڕەشبینی دەبم.
ئاخ گێلە فەقێ، بیرکردنەوە لەو گێلخانەیە قورسە، قورس.
دەڕۆم و
"من عەرەق دەخۆم کە بێ کەدەر بم
کەمێ لە دنیای دوون بێ خەبەر بم
گەلێ سزام دی لە ڕێی عەقڵەوە
با نەختێ بۆخۆم بێ هۆش و کەربم(٭)
….....................
٭حەمەسەعید حەسەن.
٭کۆمیدیای کەرایەتی، ل٥٥.
٭هەمان سەرچاوە، ل٤٩.