بەشی(٢٧)

مـەلا جـڕتی پـاک

گێلە فەقێ، ئەو مەلا جڕتی پاکە دەبینیت کە زمانی زۆر لە کێری زلترە و بەردەوام لایڤ دەکاتەوە و خەریکی کۆمەڵێک قسەی قۆڕ و بێ مانا و سواو و ئێکسپایەربووی کۆنی سەربەسەدەکانی ناوەڕاستە. 

لێرە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی  و ئابڕووچوونێکی ئەخلاقی ڕایکردووەتە ئۆروپا. لەوێ ئەو بەدڕەوشت و سەرسەرییە، تەڕپۆشێکی گەورەی خستووەتە سەری و ڕیشێکی پان و درێژی بۆی بەرداوە و  نەخوێندەوارەی، خۆی لەو خەڵکەی کردووە بە داعی عەللامە و موفتی و شت، و یەک دنیا مەڕی دیاسپۆرای لەسەرتاسەری ئۆروپایێ لەخۆی کۆکردیتەوە. 

ئەرێ بە چاوی تۆ، ئەو مەلا جڕتی پاکە،  بڕوانامەی شەشی سەرەتاییشی نییە و یەک ئیشی خوداییش ناکات. سەرک شووتیانی و قوون پانەی، لەپال سۆسیال و شت، مانگانە مەڕەکانی ئەوێ، دەیان گەڵا دۆلاری بۆ دەنێرن.

کوڕە جا ئەو مەلا جڕتی پاکە، یەک قرتە شەریعە و زمانی عەرەبی و فەقێیاتی و شتیشی  نەخوێندووە و کێری تۆ و خەیار و (ح - ع)ی لێکتری جیاناکاتەوە.

چما وەکی توو، ئەو هەموو کتێب و فیقه و شەریعە و شتەی خیندییە و ئەو دەیان و سەدان و هەزاران کتێبەی خیندیتەوە.

کوڕە بە قەبری ئەو باوکەت،  کە تۆ تەمەنت تەنها ساڵ و شتێک بوو کاتێک بە نەخۆشییەکی کت و پڕ کۆچی دوایی کرد، ئەو باوکە دڵپاک و بەستەزمان و ماند و هیلاکەی،  کە دوو جار لەسەر کۆشی، میزت کرد بەخۆتدا.

ئەو جڕتی پاکە، لە هەموو ژیانیدا، یەک کتێبیشی نەخیندیتەوە و دوژمنی باوە کوشتەی کتێبە. کوڕە کابرا هەر خیندەواریی نییە، جا کو بخینتەوە؟!

ئەو مەلا جڕتی پاکە فێڵبازەی خۆی لەو خەڵکە گێلەی کردیتە پەپوولە و موفتی پێنجوێنی و مەلامودەڕیسی عەللامە، و  شێخ ئەحمەد دیداد و شەو و ڕۆژ، خەریکی وەعز و ئامۆژگاری و شتە، و فەتوای زۆر زل زلیش لەسەر هەموو شتێکی، لۆ خەڵکی  دەدات.

ئەو ڕۆژە دەیگوت:نابێت پیاو بە ڕووتی بخەویت و ژنیش لە کاتی سوری مانگانە دروست نییە بە هیچ شێوەیەک، دەست لە مۆز و خەیار بدات !

گێلە فەقێ، کابرای جڕت پاکی پاشەڵ پیس و پەرێز پیس و مێژوو پیس، هاتووە باسی پاکی بۆ هەموان دەکات و خۆی کێشەی ئەخلاقی هەیە و لەسەر کەیسی ئەخلاق و کێشەی کۆمەڵایەتی ڕایکردووەتە ئۆروپایێ، کەچی ئەو جڕتی پیس و ڕوو قاییم و دەم و چاو گووانییە، ئەخلاقیش بە خەڵکی دەفرۆشێتەوە و دەم لە بابەتی ئەخلاق وەردەدات !

گێلەفەقێ، وڵڵاهی ئێستا تۆ بەو هەموو فەریکەیی و گێلایەتییەی خۆت بڕۆیت دیباتی لەگەڵ بکەیت، دەیکەیت بە پەڕۆی بێ نوێژ و ڕیسوای بەردەمی خوا و خەڵکی دەکەیت.

دەزانی ئەو ڕۆژە چی دەکرد؟

مێزێکی دانابوو، لەگەڵ یەک دوو فێڵباز و لەخۆی نەخوێندەوارتر، دووسێ عەلاگە پڕی دۆلاریان لەسەر دانابوو. سوێندت لەسەرم نییە، بەڵام دەتوانم بڵێم: بەو خودایەی کە من و تۆ باوەڕمان پێیەتی، دە دەفتەر دۆلار دەبوو. بزەخەنەیانگرتبوو و لەخۆشیان دەمیان بەش ببۆوە و دەیانگوت:ئێمانداران، هەی جەزاکومەڵڵا، بەئیزنی ئەڵڵای لەو هەفتەیەی کەنیسەکی گاورە کافرەکانی پێدەکڕین.

کوڕە تەنها خوا دەزانیت لە ژێرەوە چەندی لێدەدزن.

خۆ ئەو ڕۆژە مەلا جڕتی پاک لەسەری ئاشکرابوو، کە بەناوی کڕینی کلێسایەک و کردنی بە مزگەوت، پارەی ئەو خەڵکە مەڕەی دزییە.

جائەو مەلا جڕتی پاکە، لەوێ دەستی به وتاردانێ کرد. درۆزن و ساختەچی و نەخوێندەوارەی دەیگوت:نینچەیەک هەبوو و بە قووەترین مارکسی و قەشەی فەڕەنسی بوو.

 ئیمانداران، دەزانن ئەو نینچە کافر و شیوعییە کێبوو؟ کابرایەک بوو، دەستەڕاستی مارکسی بوو.

 ئەو قەشە گومڕا و مولیحدە هەموو تەمەنی خۆی دژایەتی حەقیقەتی کرد و دەیگوت:خودا نییە و  چی جوێنی پیس هەیە، بە ئیمامی شافیعی و موسوڵمانانی دەدا و گاڵتەی بە چوونە حەجێ و ماڵی ئەڵڵای تەعالا دەکرد.

ئەو نینچەیە، دەڵێن کاتی خۆی ویستی ببیتە موسوڵمان و بڕواتە فەقێیاتی لە زانکوی ئەزهەر. بەڵام بەداخەوە ماوتستی تینگ و مارکس ڕێگرییان لێکرد و لێنەگەڕان لەزەتی ئیمان و نیعمەتی ئیسلامی پێ ببڕێت.

ئیماندارینە، ئێوە دەزانن دوایی و لە ئاخری عومریا، ئەڵڵا سوبحانەهو، چۆن ئەو نینچە مارکسی و پیرە سەگەی کرد بە قەشمەر و شێتی کرد.

وڵڵاهی وڵڵاهێ،  ئەوەی لۆتانی دەگێڕمەوە، تەواو حەقیقەتە و برایەک دەیگوت: باپیری داپیرەم کاتی خۆی لەبۆ کاری خێری ڕۆیشتبوو فەڕەنسایێ و بەڕێکەوت، بە هەردووک چاوەکانی خۆی، دیتبووی کە نینچەی شێت و کافر، لە نزیک تاوەری ئیڤڵ، بتڵی وێسکی لە قنی خۆی دەپڕی. سوبحانەڵڵا ئیماندارینە، هەرکەسێک دژایەتی خودا بکات، ئەڵڵا جەلله جەلالەهو ئاوا دەیکات بە قەشمەر، وەک چۆن هەزاران ئەبو جەهل و ئەبوو لەهەب و فیرعەنی قەشمەراند.

ئیماندارینە، سوپاس لۆ اللەی جەللە جەلالەهو، نینیچەی قەشەی مارکسی ڕۆیشتە ناو تەنەکەی مێژوو و ئەوەتا ئێمەیش لەناو دڵ و جەرگەی ئۆروپا، کلێسا دەکەین بە مزگەوت.

ئەڵڵاهو ئەکبەر.

 وەڵڵاهی ئیماندارینە، هەر ئەمڕۆ، لە ڕێگای تێلەوە، زیاد لە سەد و بیست گاور و جولەکە و مارکسی بە قووەت، موسوڵمان بوونی خۆیان ڕاگەیاند، بەڵام پێیان گوتم کە نایانەوێت ناویان ئاشکرابکەم.

 ئەی لەو درۆیە دەم زل و سەرک ئەستوورەت بەم جڕتی پاک.

تۆ سەیری ئەو هەموو درۆیەی بکە !

نیچەی ئەڵمانی و گەورە بیرمەند و فەیلەسوف و نهلیستی چەندە نەزانا نەکردیتە قەشە و شیوعی و مارکسی!.

ئینجا چۆن لۆ کەرکردنی خەڵک و جوڵاندنی هەستی ئیمانداران، فڵێبازانە ئەو درۆیە زلە دەکات و دەڵێت:نینچە دەیگوت: ٠خودا نییە و جوێنی بە ئیمامی شافیعی دەدا و گاڵتەی بە چوونە حەجێ و ماڵی خودای دەکرد و ویستی ببێتە موسوڵمان و فەقێ و بڕواتە ئەزهەر، و مەسەلەی دووسەد و بیست کەسەکەش هەر لێگەڕێ کە مەلای جڕتی پاک موسوڵمانی کردن. 

 ئەو نەخوێندەوارە تەنانەت نازانێت ناوی ماوتسی تۆنگ و نیچەش گۆ بکات و بە هەڵە، دەڵێت:نینچە و ماوتستی تینگ.

ژینالۆژیای ئەخلاقم ڕۆ، زەردەشت وەها دوام ڕۆ، ئاوارە و سێبەرەکەییم ڕۆ، بەرەبەیانم ڕۆ، لە دایکبوونی تراژیدیام ڕۆ، ئاوابوونی بتەکانم ڕۆ، نیچە و سمێلە زلەکەییم ڕۆ.

گێلە فەقێ، با ژینالۆژیای ئەو مەلا جڕتی پاکەت پێ بڵێم.

ئەو جڕتۆی پیسکەیە، ناوی جەلالە قوونە بوو و بەهۆی سەرسەرییەتی و خوێڕیاتییاوە، هەموو ئاوایی پێیان دەگوت:جەمە جڕتۆ و سووکترین و بێ بەهاترین پیاو و خوێڕیلکەی دێ بوو.

 ئێستا دەبینی جەمە جڕتۆ چەند زیرەکە لۆحاڵی خۆی و چۆن ناوی خۆی گۆڕیوە و خۆی لەو خەڵکەڕەشە وڵاخەی کردیتە فریشتەی پاک و  نوێنەر و سێبەر و موفتی و دەمڕاستی خودا و ئاسمانێ !

ئینجا ئەو جەلالەی جڕت پاک، دەزانی هاوڕێی کێیە زۆر؟

ئەها مەلا مەولۆیە هەیە، ئەوەی لە ڕونگەی ناوگەڵ و گوونی خۆیەوە دەڕوانێتە ژن و ژیان و مڕۆڤ و  ماوەیەک بەر لە ئێستا، لە وتارێک گوتی:ماڵ نییە لەو کوردستانەی، کێشەی ئەخلاق و نامۆسی نەبێت.

ئەو مەلا مەولۆ و مەلا جەلۆیەی کە خۆیان کێشەی ئەخلاقیان هەیه و گەردێک ئەخلاقیان نییە.

ئەو مەلا مەولۆیەی کە هەمان شێوەی مەلا جەلۆ جڕتۆی، کێشەی ئەخلاقی هەیە و بەر لەچەند ساڵێک، نامەیەکی دەنگی بڵاوبووە و جوان جوان ڕیسوا بوو. لە نامەکە لەگەڵ ژنی خەڵکی خەریکی گۆڕینەوەی وشەی ڕۆمانسی و حوب حوبێن و دەستپەڕلێدان و خۆڕەحەت کردن و شتە و بە  ژنەکە دەڵێت:قوربانی ڕۆحت بم، خۆزگەیا لات ئەبووم،  خۆزگەیا ئێستا لەسەر سینگم دەبووی، بۆخۆی بۆنی قژتم دەکرد و  دەمئاڵاند لە دەم و لوتی خۆمەوە. جا زوو زوو قسەشم بۆ ئەکردی، تۆش بۆخۆت گوێت لە ترپەی دڵم بگرتبایه. بزانی تۆ بۆ دڵی من چەند زەڕوری، چۆن ئارامی ئەکەیتەوە، ئاسوودەی ئەکەیت، شتێکت پێ بڵێم؟ لەوانەیە ئەمڕۆ ئەوەندە سەیرم کردبیت، سەیرم کردبیت، هەر مەپرسه، بەحەیاتی ئەوەندەم سەیری خێزانی خۆشم نەکردووە ! خوای گەوره بۆمان بکات، زوووو پێک بگەین. تۆ حەزت لەباوەشی توندە، یان باوەشی هێنمن؟ حەزدەکەیت لە شانتەوە بتگرم؟ یان لەکەمەرتەوە؟ 

کوڕە گێلە فەقێی لووسکە، ئاگات لەخۆت بێت، هیچ مەلایەکی ڕیشن و ناوگەڵاوی، لە حوجره، لەکەمەر و شان و شتەوە نەتگرێت و بۆنی قژ و شتت نەکات.