
بەشی(٢٩)
مەلا عەزە دەنگ حیز
کوڕە جا ئەو مەلایانە دەنگیان چەند ناخۆش و گڕە دەنگ.
باشه ئەنگۆ بەمن ناڵێن لۆ لەسەر مینبەرێ ئاوها دەشیڕێنن و هاواردەکەن هاوار؟ ناتانن وەکی بەشەران، بە هێمنی و لەسەرخۆ قسەی بکەن؟ کوڕە وەلڵاهی مەلا عەزە دەنگ حیزی دێی(هۆزئاوا) لە کاتی وتاردانێ، هێندە بە دەنگێکی بەرز دەگوڕێنێت، دەڵێی گونی دەگوشن !
یەع کە بێز و ڕقم لە دەنگی ئەو مەلایانە دەبیتەوە، فشەکەر و بە هات و هاوارن. کو مێشکی ئەو خەڵکەیان گایە ! کە دەنگێکی ناخۆش و حیزیان هەیە. کوڕە دەولڵاهی زڕینی کەرێم زۆر لاخۆشترە لە دەنگی ئەو مەلایانە.
فەقێ توو شەڕەفت، شەرم لەو دەنگە بێتامەی خۆت ناکەیتەوە؟ بەخوا زەڕینی ماکەرێ لەچاو ئەو قەوچە قەوچەی توو، دەنگی ئەلیسایە.
ئەوەی جێگەی شانازیمە
مایەی مەزنی و سەربەزیمه
تەنها زەڕینی کەرێکە و
قەوچە قەوچی ماکەرێکە(٭)
فەقێ جەوگێ، باشە ئەتوو مێشک و شعورت نییە بەو نیوەی شەوێ، ئەو خەڵکە بەستەزمانەی بەو دەنگە حیزەت لە خەو و خوای دەکەیت؟
بەخوای سوودی نییە، ئەو گێلەفەقێیە بە من چاک نابیت.
ئاخ، وڵڵاهی
:کەرێک کۆپانی زێڕ و تەڵا بێت
قامیشی شەکر لەجیاتی گیا بێت
جوبرائیل بێنە بیکە مەیتەری
قەد تەرکی ناکات ڕەوشتی کەری(٭)
شێخ محەمەدی خاڵ، ئەی هەزار ڕەحمەت لە گۆڕت. لەخۆڕا نەبوو گوتت: کاکە ئەو بانگەی سبەینێ با نەمینێت. بەهۆی ئەو بانگەوە، چەندین گەنج بووونە مولحید و تەرکەدین.
ئەوگەنجانە دەیانگوت:ئاخر ئاین بۆ ئارامی دڵ و دەروونەکان هاتوووە، یان بۆ خەوزڕاندن !؟
خودایە، چەند قورسە تا فەقێیەکی وا گێل و مەلای خەرەفاو و مرۆڤیکی ڕۆژهەڵاتی مەزهەبی، گۆشکراو بە کۆمەڵێک دۆگمی پۆپۆلیستانە و تێگەیشتنی دیاریکراو و ڕەهاگەرایانە و ڕاسیزم گەرایانە و مەزهەبگەرایانە، لە مانای چەمکی ئازادی حاڵی دەکەیت.
مرۆڤێک، ئەو قەناعەتەی بۆخۆی دروست کردووە کە هەموو ڕاستییەکان لای ئەم و تاپۆی ئەمە، و هەموو ئایین و عەقیدە و بیرو باوەڕەکانی تر، هەموو دیدەنیگا و بیرکردنەوە و فەلسەفە و ئایدیاکانی تر، فلسێک ناهێنن و سەراپا هەڵەن. چەند قورسە، تاکو مرۆڤێکی لەو چەشنە لێت تێبگات.
کاتێک پێی دەڵێیت: گیانەکەم، هەناسەکەم، بەساقەو بم هەڵمەچوو و لێمان تووڕە مەبە و لێمان مەدە کەوا دەڵێم، کاکە گیان ئازادی تۆ لەوێوە کۆتایی دێت، کە ئازادی من دەست پێدەکات.
گێلەفەقێ، پێویستە مرۆڤ هەمیشە ڕێز لە ئازادی بەرامبەر بگرێت و هیچ کاتێک و بەهیچ پاساوێک و لەژێر هیچ ناوێکدا، ئەو مافە بەخۆی نەدات سنووری ئازادی ئەوانیتر ببەزێنێت و ئازادییان قەدەغە یان پێشێل بکات.
باشە هەموو شەوێک نیو کاتژمێر بەر لە بانگی بەیانی و بەو نیوەشەوەی، لەگەڵ دەنگی ئەو بڵندگۆیە و سەڵا كردنێكی درێژ، بۆچی خەو و جەو و ئارامی ئەو هەموو خەڵکە دەزڕێنیت؟
بەو دەنگەحیزەت ئەرز و ئاسمان لەو ناوە بەخەبەر دێنیتەوە.
جا چ دەنگێک، دەنگ گوواوی. کوڕە دەوەلڵاهی با هەموو خەڵک بڵێت دەنگت خۆشە، من هیچ حەزم بەو دەنگەی توو نییە.
من نازانم وەزارەتی ئەوقاف چۆن ڕێگەدەدات کەسێک دەنگی ناخۆش بێت توخنی بڵندگۆ و بانگ و سەڵا بکەوێت!؟
گێلەفەقێ، خۆ ئەوە بەرلەوەی هۆکاری بێزاکردن و تووڕەکردن و نیگەرانی کردن و خەوزڕاندنی خەڵکێک بێت، پێچەوانەی ئایین و سونەت و شەرعەکەی خۆشتە.
دیارە توو تەنها دەخوینیتەوە و هیچی لێتێناگەیت !
گەرنا وەکوو لە ڕیوایەت هاتووە پەیامبەرەکەت لە نێوان چەندین کەس تاقیکردنەوەى بۆ دەنگ خۆشی كردووه، ئینجا دانەیەکی هەڵبژاردووە، تاببێت بە بانگبێژ و بانگ بدات.
وەکوو لە(المغنی)ی ئیبنولقودامەشدا هاتووە، پەیامبەرەکەتان سەبارەت بە بانگدان، بە عەبدولڵای کوڕی زەیدی گوتووە { ألقه علی بلال فإنه أندی صوتا منك }. پەیامبەر لە مەکكە و مەدینەدا چەند بانگبێژێکی تایبەتی هەبووە:(بلال بن رباح الحبشي، وعمرو ابن أم مكتوم، وأبو محذورة، زيد بن الحارث الصدائي، و سعد القرظ). بەکورتییەکەی وا فەوزا و بەڕەڵایی و بێ سەروبەری نەبووە، هەرچی هەستێت و بەکەیفی دڵی خۆی پڕ بداتە مایک و دەست بە ئەلڵاهو ئەکبەر بانگ و سەڵا و شت بکات.
لەوەشگەرێ. کاکە تو قورئان بۆخۆت پێدەکەیت یان بۆ خەڵک و خوا؟
وەلڵاهی ئەو ماڵەی جیرانی مزگەوتێ، کوڕەکیان هەیه نوێژ و شت ناکات، سەرداری حاجی قادۆی دەڵێم. ئەوڕۆژە لە ماڵەوە یەک تەنەکە جوێنی مزری بۆ حەواڵە کردیت و دەیگوت:باشە خۆ کەرمان نەگاوە بەو سبەینێ زوو و نیوە شەوەی ئەو فەقێ دەنگ گوواویە، نەبەخێر کە نازانم کێ هێناویەتی بۆ ئێرە، بەو کەبار و مەبارەی هەموو شەوێک، خەو وجەومان دەگێت؟
باشە ئەو فەقێ مێشک تەنەکەیە، قورئان بۆخۆی پێدەکات، یان بۆ خەڵک؟ بەس نییە شەوەکەی داکی وەزعەکەی لێ بەگانداوین، بەیانییەکەیش لێناگەڕێت بخەوین و دەنگی قورئان و ڕیکۆردەکەی دەگات بە کەشکەڵانی ئاسمان.
دەنگێک هێندە بەرز، جەو دەگێت و گوێچکەکان کەڕ دەکات. ئێ کاکە فەقێی ڕیاچی، تۆ قورئان بۆخۆت پێدەکەیت، یان خەڵک؟!
فەقێی درۆزن، خۆت دەڵێیت: هەرکاتێک کە گوێ لە قورئان دەگریت، هەست بە دڵگوشین و دڵ توندی دەکەیت و لەبەر خەڵک و فەقێکان دەڵێیت:زۆرم حەز لەدەنگی حەفاسی و عەبدولباسیت و شێخ وەلید ئیبراهیم و مەنشاوییە، کوڕە دەولڵاهی درۆی دەکەیت.
باشه گێڵەفەقێی کەللە کەرانی، هەر بە جددی ئێوە قبوڵ دەکەن لە گەڕەک هەموو نیوە شەوێک، زەنگی کلێسایەک سێ بەشی گەڕەک بەخەبەر بێنێتەوە؟ یان من بەیانی زوو و هێشتا ئێوە و گەڕەک هەمووی لە پرخەی خەودایە، بە دەنگی گۆرانییەکانی گوڵبەهار، تەحسین تەها، عەلی مەردان، عەیشاشانا کوردی و حەسەن زیرەک لەخەو هۆشیارتان بکەمەوە؟
ئەزیزم، فێربن تۆزێک حیساب بۆ خەو و خەون و هەست و شعوور و ئازادی بەرامبەریش بکەن، تەنها تۆزێک، زۆر نا.
ئینجا گیانەکەم، خۆ هەموو دێ و گەڕەک و شار و مەملەکەت، نوێژکەر و موسوڵمان و ئاییندار نییە. لە گەڕەکەکەی ئێوە، ماڵە مەسیحی و ئێزدیشی تییایە. لەوەش گەڕێ کاکە خەڵک هەیە نەخۆشە، منداڵی ساوای هەیە، قوتابییە و بەیانی تاقیکردنەوەی هەیە.
کاکە لە بانگەکەش گەڕێ و ئێمە وەکوو مامۆستا شێخ محمەدی خاڵ لەناڵەی دەروونەکەی پێشنیاز ناکەین، بانگی بەیانی هەڵگرن، باچیتر گەنج و قوتابیەکان بەهۆی خەوزڕانەوە، تووشی ڕق و قینە و بێ دینی و ئیلحاد نەبن. ناشڵێین وەکو ئۆروپا ئازاد بە لەناو پەرستگاکەی خۆت، بانگ دەدەیت، نوێژ دەکەیت، وتاردەخوێنیت، بەڵام بۆت نییە دەرەوەی پەرستگاکە بێزارکەیت و ئەو ئایینداری و دەنگ و بانگ و کەبارەت تێکەڵ بە سنووری ئازادی ئەوانیتر و جەوی خەڵک و کەشی دەرەوە بکەیت.
نانا کاکە دەخیل و ئامان هەرگیز وامان نەگوتووە، تا مەلا نەخوێندەوارەکان لەسەرمان بکەن بە ڕۆژی حەشر و قیامەت هەڵسێنن.
هەرهێندە گیانەکەم، ئەگەر ئەزیەت نەبێتن و لێمانی قبووڵ دەکەن و لێمان تووڕە نابن و لێمان نادەن و خوێنمان حەڵاڵ ناکەن و پێمان ناڵێن:هەی کافر و زەندیکی خوانەناس و بێ دین، قورئان لە ماڵەکەی خۆت و بۆخۆت پێبکە، نەک دەر و دراوسێ و عارد و عاسمان، و کاکە سەرداری حاجی قادۆی بێزارکەیت.
فەقێ تڕۆ، هێندە بانگ بدە به ملی شکاوت تا چاوەکانت دەردێن. بەڵام ئەو کەبارە بیدعەت و بێ مانایە چییە؟ موکەبەرەی ناو مزگەوت قەینا، بەڵام ئەو زڕە سەماعە چییە هێناوتانە ناو گەڕەک و بن گوێی ماڵی سەرداری حاجی قادۆی؟ دەنگی گەنجانە و خۆش سەرچاوەکانم، وەلێ ئەو دەنگە ژنانی و حیزەی خۆت و دەنگە گڕ و گوواوی و بەڵغەماوییەی مامە ڕەحمانۆکە قەمبوور و حاجی مەردانە سەرک ئەستوور و ناخۆشە چییە؟ کاکە خۆ سەربازی و (ئیزعاج لەیلی) نییە ئەی هاوار!
گێلە فەقێ تکایە چیتر بانگ نەدە. چییه سێ چوار گەواد گوتیان دەنگت زۆر خۆشە، لەخۆبایی بوویت؟ فشەکەری دەنگ ژنانی.
----------------
٭کۆمیدیای کەرایەتی.
٭هەمان سەرچاوە.