
بەشی( ٣٠)
فەقێی لووسکە
فەقێی فشەکەر، ئاگام لێبوو دوو سێ قسەی قۆڕت نووسیوە و لە بڵاوکراوەیەکی قۆڕی ئیسلامییەکانیشت بڵاوکردەوە، گوایە شیعرت نووسیوە !
باوکەڕۆ، شیعرم ڕۆ، شێرکۆ بێکەس و مایا کۆفسکی و نیزار قەبانیم ڕۆ، ئەحلام موستەسغانمی و ئارسەر ڕامبۆ و هۆڵدرینم ڕۆ،
جەمال غەمبار و نازک مەلائیکە و نازم حیکمەت و نیچە و گارسیا لۆرکام ڕۆ.
تەحە، کو شیعر بوویتە گەمەی دەستی فەقێی لوسکە و منداڵ و توالان !
"چونکەشاعیر زۆر بووە لەم عەسرەدا
بۆتە حەشری نێرەکەر لەم حوجرەدا"
فەقێی میعر نووسیش هاتووە کۆمەڵەک وشەی بێ ڕۆح و بێ هونەر و خاڵی لە ئستاتیکا، و میعرەکی بێ ناوەڕۆکی نووسیوە و کو خۆی لەمە کردیتە ئانا ئەخناتۆ. کوڕە دەبڕۆ میعر نووس. چت نووسیوە تا هێندە خۆت موهیم کەیت؟ دوو وشەی حیزت نووسیوە، مێشکی ئەو خەڵکەت گا، هێندەی بڵێیت:شیعرێکی ئایینیم لە ڕۆژنامەیەکی ئیسلامی، ڕۆژنامەی (برایانی فیردەوسولئەعلا) بڵاوبووەوە.
گێلەفەقێ، ئەوە کوا ڕۆژنامەبوو؟ کوڕە بڵاوکراوەیەکی دوو لاپەڕەییە و دوو سێ قەول و قالە و قیلەی زەینەب غەزالی و محمد غەزالی و ئبینولتەیمییه و ئەبو هورەیرە و ئەخولفولان و ئوختولعەلانی لێ بڵاودەکەنەوە.
گێلەفەقێ، توو وەرە بەوڕادەیه مێشک پەڕۆ و گەوج بیت، ڕۆژنامە و بڵاوکراوەی لێکتری جیانەکەیتەوە !
هەی ئەمرەدی هەست بزوێن.
وەڵڵاهی هێندە لوس و تەڕی، ئێستا ئیمامی غەزالی و بن حەنبەل و بن تەیمییە و مەیمییە لێرە بوانا، فەتوایان دەدا و دەیان گوت: مانەوە بە تەنها لەگەڵ ئەو لوسکە فەقێیەی جائیزە نییە.
کوڕم عارەبییەکەت کووە؟ دەی فەقێی ئەمڕەد، لووسکەفەقێ، ئەرک نەبێت ئەو چیرۆکەمان بە دەنگەکی هەندەک بەرز لۆ بخینەوە.
هەرچەندە دەنگیشت هەندەک کیژانەیە، بەس قەینا.
(قال الجنيد بن محمد: جاء رجل إلى أحمد بن حنبل معه غلام أمرد حسن الوجه، فقال له: من هذا الفتى؟ فقال الرجل: ابني، فقال: لا تجىء به معك مرة أخرى، فلامه بعض أصحابه في ذلك فقال أحمد: على هذا رأينا أشياخنا، وبه أخبرونا عن أسلافهم.))
ئائەوەش بخوێنەوە توخوا((مجموع الفتاوي 15/374:
وقال ابن أبي الدنيا: حدثني أبي وسويد قالا حدثنا إبراهيم بن هراسة عن عثمان بن صالح عن الحسن بن ذكوان قال: لا تجالسوا أولاد الأغنياء فإن لهم صورا كصور النساء، وهم أشد فتنة من العذارى\".
- في مجموع الفتاوي 28/20
وعليهم أن يأتمروا بالمعروف، ويتناهوا عن المنكر، ولا يدعوا بينهم من يظهر ظلما أو فاحشة ولا يدعوا صبيا أمرد يتبرج، أو يظهر ما يفتن به الناس، ولا أن يعاشر من يتهم بعشرته، ولا يكرم لغرض فاسد..
وقال في مجموع الفتاوي 28/370
فإذا كان من الصبيان من تخاف فتنته على الرجال أو على النساء منع وليه من إظهاره لغير حاجة، أو تحسينه لاسيما بتبرجه في الحمامات، وإحضاره مجالس اللهو والأغاني فان هذا مما ينبغي التعزير عليه.).
کوڕە ئاگات لەخۆت بیت، لۆ خوای پێت دەڵێم، بەو خودایەی ئەو ڕەحمانە بەرچێل خوارە، یەک منداڵباز و هەتیوباز و هاوڕەگەز و شتە، هەر مەپرسە. ئاگام لێیه ماوەیەکە، مۆرەی لێگرتووی و مرخی لێخۆشکردووی. گوتم فەقێیەکی گێلوکە و گوناح و دڵپاک و بەستەزمانە و با پێی بڵێم.
کوڕە فەقێی گێلۆکە، گەر دنیایە هاتوو و پێی گوتی:بڕۆ با هەندەک بە ئۆتۆمبیلەکەی من، بچیینە ئەو دۆل و باسک و شتەی، جەوەکی بگوڕین، ئامان و سەد ئامان، نەکەی هەرگیزبڕۆیت.
لۆخوای پێت دەڵێم: ئاگات لەخۆت بیت. گێلە ئەوڕۆژە کە دەستی گوشیت و پێی گوتی:فەقێ دەستت زۆر نەرم و جوانە و لە هی کچ دەکات. کەرە بەو خوایەی زەوقی لێهەستابووی، بەس ئەتوو هێندە کەری، هیچ لەو قسەی ڕەحە بەرچێل خواری حاڵی نەدەبوویت.
گێلەفەقێ، دەزانم دوو فەقێیتری هاوڕێشت لە حوجرە هاوڕەگەزخوازن ! ئەها ئەوەی ئەوجارە لۆ قورعان لەبەرکردنێ ڕۆیشتیتە هۆڵی مزگەوت و هەردووکت بینی لە باوەشی یەکترین و خەریکی ماچکردنی یەکتری بوون. فەقێی ناحاڵی، گوناحن و هەرگیز نەکەیت ناویان لای هیچ مەلا و فەقێ و کەسێک بهێنیت. بەو خودایە کە من و تۆ، بە دوو شێوەی جیاواز بڕوامان پێیەتی، دەنا سووک و ڕسوات دەکەم.
ئەوجە ئەوە ئاگادارم کردیتەوە و پێم گوتیت، نەکەی دەم هەراشی و بوێری بکەیت و نهێنی ئەو دوو فەقێیە ئاشکرابکەیت.
بائەوەشت پێ بڵێم:ئەو فەقێیەی هاوڕێشت هاوڕەگەزخوازە، کە هەموو جار لەبەردەم تۆ و یەک دوو فەقێی تر، خۆی بەسەر ئەو فەقێ بچووکە بێ مووەی تر دەدات و بەخۆیەوەی دەنووسێنیت و پێی دەڵێت:بەخۆت وەها خۆشیت، دەبێت خوشکەکەت چۆن بێت؟ وەلڵاهی لە کچ خۆشتریت.
گێلەفەقێ، ڕۆژەکی ئێوە خەریکی شووشتنی حەوشەى مزگەوت بوون و هەمووتان لاقی خۆتان ڕووتکردبووەوە. ئەو فەقێیە مندالە لووسەکانی بینی بوو، ڕێک هارببوو، دەزانی چی بە فەقێیەکیتر دەگوت؟
دەیگۆت: وەلڵاهی شەرعی نییە و بە خوای خۆم پێڕاناگیرێ، سواریان دەبم.
هەر ئەو فەقێیە، ئەوڕۆژەی بە کەیا دەڕۆیشتنە قوتابخانەی ئایینی و لە ناو کەیاکە، لە حوجرە بۆ قوتابخانەی ئایینی، کچێکی لەبەردەرگای ماڵێک بینی، کچەکە خەریکی شووشتنی بەردەرگابوو و لاقی هەندەک ڕووت بوو، ئەو فەقێیەی هاوڕێت لە تەنیشتەتوو بوو و لەژێر شەرواڵەوە دەسپەڕێکی کرد، خەشیم تۆ هەرئاگاشت لێی نەبوو!
گێلەفەقێ، فەقێیەکیتریش زۆر سەردانی حوجرەکەی ئێوە و حوجرەکانی تری دەکرد. باش دەزانیت کە لەگەڵ کێمە.
ئەها ئەوەی فەقێکان هەموتان دەتانگوت:منداڵبازە و کامە حوجرە فەقێی منداڵ و لووسکەی تیابێت، زۆر سەردانی ئەوێ دەکات.
ئەو فەقێیە کە دەهات بۆ حوجرەکەی ئێوە، زۆر لەگەڵ فەقێی بچووک و، منداڵ و توالی دەرەوەی مزگەوت گاڵتە و شتی دەکرد. دواتر خۆی گواستەوە بۆ دەڤەرێکیتر و لەوێ و لە یەکێک لە دێیەکان و لە مەلای ڕەمزانێتی، لەسەر منداڵ و شتیان گرتبوو و دەریان کرد.
گێلەفەقێ، هەر ئەوفەقێیە، لە حوجرەی مزگەوتێکیتر، داوای لە دوو فەقێیتری منداڵ و لوسکە کرد، تاکاری سێکسیان لەگەڵدا بکات، بەڵام ئەوان ڕەتیان کردەوە و بە مەلای مزگەوتەکەیان گوت، و مەلاکەیش دەری کرد.
ئەو فەقێیەش کە زۆرجار پێ دەگوتی: فەقێ هیوا، جنسم زور بەهێزه و هەر ناوێرم لە گەرماو سەیری زەکەرم بکەم، یەکسەر زەوقم هەڵدەستێت و زۆر خووی نهێنی دەکەم، دزانم گوناحە بەڵام چی بکەم؟
هەستدەکەم ئەویش هاوڕەگەزخوازە.
فەقێ گیان، لەگەڵ ڕێزی زۆرم، باش و بەڕێزەکانیان و چاوی منن، بەڵام بەخوای گەورە و بێ هاوتاسوێند، فایلی تڕ و سڕی هەرچی مەلا و فەقێی کوردە، هەمووی لە ژێردەستمە.
هی وایان تێدایە هەرچی کارێکی قێزەونە دەیکات، بەڵام ویژدانم ڕێگەم پێنادات هیچیان ئاشکرا بکەم و بڵاوی بکەمەوە.
وەلڵاهی ڤیدۆی بانگخوازم لایە، هەموو قورئانی لەبەرە و لە مزگەوتێک مەلا و وتاربێژیشە و لەکەناڵ و شتیش زۆرجاردەردەکەوێت. لەبەردەم کامێرا دەسپەڕ بۆخانمێک دەکات.
وەلڵاهی مەلایەکیتر دەناسم، بەردەوام سەیری فیلمی پۆڕن دەکات و لەسەر مینبەریش هەر شیڕە شیریەتی و مێشکی ئەو خەڵکەی کاسکردیە، هێندەی بڵێت:خوشکان و برایان، ئافرەت لە شەرعدا نەک هەر جەستە و قژ، دەنگیشی عەورەتە. بە پێی ئەسەحی ڕیوایەت و ڕاجیعی قەولی عولەمایان.
حەزدەکەیت بۆ ڕاستیی قسەکەم و تا نەڵێیت بوهتان دەکات، کە گەڕایتەوە حوجرە، بڕۆ بڵێ مامۆستا کارم بە کۆمپیوتەرەکەتە، ئینجا شوێنێک هەیە پێی دەڵێن(هیستۆری) سەیری بکە، بزان هەرچی ماڵپەڕی شین و پەمبەیی و پەلکە زیڕینە و شتە، مەلا هیچی قورتارکردووە !
مەلای خەشیم. چونکە جیلی تەکنەلۆژی و شت نییە، بەستەزمانەی نازانیت ئەو هیستۆری و شتە هەموو جار لەگەڵ دەستی خۆی بسڕێتەوە.
هەرچەندە تۆیش هیچ لە کۆمپیتەر و شت نازانیت کەرە فەقێ. تەنها دەزانیت خۆت فشکەیتەوە و وشەی کوسۆلۆژی و گونۆلۆژی و فسۆلۆژی و تڕۆڵۆژی و شت بەکاربێنیت و زۆر مەڕانە و بێ مێشکانە، شوێن قنی قیلە و قالە و یەقولوی ئیبنولتەمییە و ئەبوو هوڕەیرە و ئوختولتائو ئینبولوەلەدی عارەبان بکەویت.
دەزانم فەقێی سەرک ئەستوور، تو لەوانەی کۆمپیۆتەر زۆر لاواز و تا ئێزدان حەزبکات کۆڵەواریت. تەنانەت تا ئێستا نازانیت کۆمپۆتەر پێبکەیت و بکوژینیتەوە و مەلا فەرحانولدینی هاریکاری بەڕێوەبەر و مامۆستای بابەتی کۆمپیوتەر، هەمووجار دەستت دەگریت و دەیخاتەسەر عەیب نەبیت.
دوگمەی کوژانەوەی کۆمپیوتەر دەڵێم فەقێ فێلع سز، بۆ پێدەکەنیت؟
ناحەقت ناگرم، ئەنگو مەلا و فەقێ، مێشکتان هەر فرەژنی و حۆری و لای ناوگەڵ و شتە.
گوێ بگرە گێلەفەقێ، دووبارەی دەکەمەوەلێت، ئەو شتانەی باسم کرد دەربارەی مەلا و فەقێ و فایل و شت، قبووڵی ناکەم هەرگیز، یەک وشە بدرکێنیت.
ئەوانیش مرۆڤن و مرۆڤیش قابیلی هەڵەیە.
بۆیە نەکەی لە خەیاڵ و خەونیشدا بیرلەوەها کارێکی کەرانە و هەڵە بکەیتەوە.
قەسەم بە ئێزدان، سووک سووکت دەکەم و ئەژدادت دەسووتێنم.
بەقسەم کە و ئاقڵ و بێدەنگ، لێی دانیشە و هەموو شتێک، لەگەڵ ئەو لوتە درێژەت دەبەیتەوە ژێر گل. باشە؟
فەقێی لچ قەوی، خۆپەیامبەرەکەشت دەڵێت:((ومن ستر مسلمًا ستره الله يوم القيامة)).
خۆزیا ئەو مەلا نەخۆێندەوارانەش هێندەک شعوور و کەسایەتییان دەبوو و ئیتر فێرببوان کە ڕێز لە ژیانی تایبەتی خەڵک بگرن و هێندە هێرش نەکەنە سەر حەز و ئارەزوو و ئازادییەکانی تاک و بە هەموو شتێکدا هەڵنەشاخابانا و پەلاماری دار و بەر و هەرشتێکی جیاواز و پێچەوانەی فیکر و ئەقیدە و میزاجی خۆیان نەدابوایە و تەنها کەمەک سنووری خۆیان بزانیبوایه. خۆزگە.