
شیعری فایق محمد
گەرمیانەکەم دڵی گەرمە
ئەمشەو رۆڵەکانی لەسەفەری
نوگرە سەلمان نەگەروانەتەوە
دواکەوتوون.
گەرمیانەکەم لە ئاسمان و لە ئەستێرە و لەمانگ زویرە.
لەدەریا و روبار ولە زێ
زۆر توورەیە
ئەڵێ ئەگەر تۆزی غیرەتان دەبوو
دەستی باڵندەیەکتان بۆ ئەگرتم و
ئەتاندایەوە دەست هەردەکەم
گەرمیانەکەم دڵی رەنجاوە
ئەمرۆ
چونکە نەهوشترێک نە کەنگەریک
نەورچێک نەشێرێک
نەبوونە مامانی ئاسکۆڵکەی
بنار گلم
کەبەژانەوە بوو کارئاسکە
خبجیلانەکەی لەدایک بێ و
پاشتر
ناویان لێنا ئیڤا.
گەرمیانم قەڵایە ئەم بەیانی یە
دەروازەکانی کڵۆم دراون
خر داخراوە.
هیچ کەس
جگە لەکۆتری سپی گیانە فریشتەیییەکان
جورئەت ناکا
بەئاسمانی گەرمیانی
پاک و بێگەردا بفرێ.
گەرمیانەکەم
ئەم بەیانی یە
تاجی سەروەری لەسەر ئەنێ
ئەبێ کەون وکائنات
لەسەر چۆکان کرنۆش بەرێ.