
مەحمود قەرەداغی
لەپێشینەی ئازارەکانم
بەبەرامەی گوڵێك
خەمێکی وەرین لەوهەیبەتە
لەبناری غرورییا
کۆتادێنم،
لەسەوزی گەڵاکانەوە
بۆوەرزێکی هەڵوەرین
هیچ سوحبەتێك نایان گرێتەوە،
چ داڵدەیەکەلەوهەڵچوونە
تالەودەریایە بروانم
شەپۆلەکانی لەتوڕەبوونەوە
خنکانێك ئەبەخشن؟
پاش هیوربوونەوەش
قومێك بۆتینوبوون
ژیانێك بەدی دێنن،
چ خەسڵەتێکە
ئەم هەموو برینەی ناخم؟
تابەئاگایی ،ئاگا
بەهەڵچوونی لاولاوێك بێنم.