کراسی هاوینە،

گۆیەکانی لێ دیارە؛

دار هەنار!

__

قەتارەی خالبەندە،

لە گۆنای ئاسمان دەدرەوشێتەوە؛

گەلە ئەستێرە!

__

خورپەی عەشقت،

لەسینەم بێدارە؛

کاتژمێری دڵم!

__

بگاتە کەنار،

شەپۆلی ماچی دەڕژێ؛

دەریا!

__

لە لێوی خونچە،

ماچێکی جێماوە؛

بزە!

__

کۆلارەی سوور،

لەسەر رووی مانگ نیشتەوە؛

جێماچی گەردەن!

__

دوای مەرگی زەردە پەڕ،

کراسەکەی ڕەشکرد؛

شەو!

__

دووا نیگای ئێوارە،

چرای خامۆش دەکا؛

هاتنی شەو!

__

لە ئاوێنەی دەریا،

تاڵە قژ شانە دەکا؛

خۆر هەڵات!

__

ونبونی خۆر،

جاڕدانی شەو؛

داخستنی چاوەکان!

__

ئارەقەی گەردەن،

لەسەر سینگی گۆزە دەڕژێ؛

فرمێسکی کانی!

__

بەربەستی نیە،

بەربێتەوە دەکەتە سەر لێو؛

ماچەکانت!

__

با هەڵیدا،

گەڵای دار و داوی پرچ؛

لە شەرما زەرتر بوو لیمۆ!

__

لە گۆشەی دڵم،

ئینفرادێکی تەنیایە؛

دڵت!

__

لە خەلوەتگای عەشق،

بەوێردی ماچ زکردەکا؛

لێوی دوو ئەویندار!

———

هەناسەیە،

دڵم پێی دەژیت؛

خۆشەویستیت؟

————-

ستیانیان رەشە،

بۆنی خەردەلیان کردووە-

سیوەکانی هەلەبجە٠

—————

لە عەڕعەڕ هاتۆتەوە.

مەپرسن خەلکی کێیە؛

ناسنامەکەی گەرمیانیە!

__

ناوێری قورئان بخوێنی.

لەوە ترساوە؛

بگاتە سورەتی ئەنفال!

————

لەجێگای مۆم،

چرای سینە هەڵدەکەم:

جەژنی لە دایکبوونت!

————

مۆم نا بەشعلەی سینە،

شەو ڕووناک دەکەم؛

یادی لە دایکبوونی تۆیە!

————

بە نیگای عەشق،

برینەکان تیماردەکات؛

پەرستا!

هاڤان محمەد