
(***)
(۱)
هەموو ڕۆژێ بیر لە دایکم دەکەمەوە
چونکە هێشتا نازانێت
ئەو وردە جیازەی کە هەیەتی
لە کوێی ئەم جیهانەدا
--بچنێت؟!
(۲)
جگەرەکەی بە لێویەوە تەڕ بووە
چەترەکەی لە ژێر باڵیا
بارانیش بە خوڕ ئەبارێت
نە،
شێعر لە قورگی گیراوی.
(۳)
یه‌ک،
دوو،
سێ،
...
۲۲۵*
ئۆی‌ی‌ی سەرباز!
کولبەر ئینسانه!
بەرد نیە، که له کێڤ برکی دی!
---------
*ژماری کولبەر کوژارەو و زامداران لە ساڵی ۱۴۰۰ هەتاوی
(۴)
کوردم،
ئوی‌ی‌ی کوردم!
کورد!
دره‌ختی به‌ڕو
دەگەڵ هێچ با و واوانی
پنج و بنی تێکسمڕاوم
هه‌ڵقه‌ندراو نابیت!.
(۵)
لاوانی کورد
یان لە اَنفال هه‌ڵپڵۆسکیان
یان که لە هه‌ڵه‌بجه ده‌رمان خۆر
ئەوان که ده‌رباز بوون
وێڵ بوون
-- شوون کرێکاری!
(۶)
ئەمن تفەنگم و
ئەۆ کۆڵبه‌ندی
گەڵ وەڵاتمان لە ناڤشان دەکێشیم
و سەربەستی
منداڵی پێ گرتی بوو
پێچراو لە ناڤی کەفەن
(۷)
ئاااخ ئه‌ی شاعیری بی‌نیشتمان
بی‌سه‌ر و شوینی رێگاکانی دوویر و درێژ
خۆزگا بتتوانیای
شاری بسازیا
لبه‌ر رۆژگاری نەگەیشتو
که له کۆڵ ده‌کیشی!
(۸)
ئاگاداری مێژوومان
جاروه‌جارێ فه‌رامۆش دەکا
چوار خووشیکی بێکەس
زوت و هیلاو گڕیان
گەرچی حەزیان پی بوو
لە کەش و کۆشی دایکیان داسرەوین بوون
بەڵام خودا حوکمی کرد
لە هەلاک و مەرگی دایکیان.
(۹)
وڵاتی من، خۆی سرگوون‌خانه‌یکه
دیر و هاوێر لە زمان و جلوبەرگ و ئایینم
چه سنه بێم،
یان کرماشان،
غوربه‌ت و سرگەشتەن پەنی و پەیاس.
(۱۰)
ساتی دەنۆسم: کوردستان
هل‌بەستەکانم که‌وکی ده‌بن
تین و تێنی هەڵاتن
به‌ری کێنی
(۱۱)
پێشمه‌رگه
هه‌ڵبه‌ستیکه!
لبه‌ر کوڵی دڵی کوردستان
شێعری سەربەستی وت و وێژ دەکات.
(۱۲)
ڕۆژئەژمێر
چه‌ند مانگه
نه‌هاتنت
ئه‌یکیشی به په‌چه‌کم!
(۱۳)
ئه‌من
پژەپۆ ئیشکه‌م
تێکشکاوم له دارم
دیتر نیمه
له ڕەت
پژاڵ به‌سته‌نه‌و!
(۱۴)
شەوانی زۆره
هێچ کات و وەختی
مانگ له ێ‌سمان دەر نائی
بڵام تا مانگی رووی تۆ
لە شوگارانم ئه‌تاوه.
(۱۵)
داری مۆوەکانت لەیەک کەرەوە
سەربەستی باڵ و پەل هه‌ڵوه‌شان دەکات
ئەم مزیارانە
لە هەڵفڕین کابۆکی رۆحی تۆ ترسیان بوو
نه لە وەشەی مۆوەکانت.
(۱۶)
تۆ مو‌سا بوێ
و ئەمن بنی‌ئیسراییل
هەر دەقیقە
بیانگەتم ئەگرد
(۱۷)
ورده ورده پێخەنینەکانت
مۆجزە بۆ
وا لە ئیبراهیم و ئیساشم
بەر نەهات!
ئاڵمیگی زیندو کەرد.
(۱۸)
باوەشت لە گەڵ مالی خوا
تەنها یەک فەرقی هەس
هۆو ماله هەزارا هەزار زائری هەس
وە باوەشت غاری حەرایە موحەمەدە!
(۱۹)
شیعرەکانم ئیتر نانووسم
دەیدەمیان بە دەم با
تاکو بەگەیشتەن بە توو
ئەخوێنەم بە گوێ لەیلان
تاکو بەگەئیدە بە بەر
ئەیخمە ناوی چه‌م و گلار
تاکو ئاو بیتیرەی لە شانێ توو
بڵام دەزانم
توو دڵبەستە و دڵتڕی سروشتی نە کاگەز و کتێب
(۲۰)
شۆفیر ێیسنپ بۆ
دا‌غ و گەشەی بنەماڵەکی جێ ئەهیڵاند
تا دا‌غ و گەشەی بنەماڵەکانی شار بگینی
(۲۱)
کارنیکای کرێکار
دڵی لە شاژنی بەست
نه‌زانست خۆشەویسی لە کەندوودا
ئەبەر فاعلە حەرام بوو
(۲۲)
کوردستان بنه‌ماڵه‌مه
خۆڵی دایکه‌م
شاخ و کوێسانی باوکه‌م
خورۆشی سیرۆان ده‌نگی منه
هه‌ڵفڕینی هه‌ڵۆه‌کانی شه‌ڤڕه‌شکه‌م
شاهۆ و قه‌ندیل ناو براکانم
هه‌ڵاڵه‌برمه خوویشکه‌م
به‌ڵام خۆمیش حه‌لبجه‌م
مه‌غدور و بێکه‌س
لێ به‌ین ئه‌م جیهانه.
(۲۳)
باوکه‌م ئه‌ور بوو و دایکه‌م واران
منیش مشته‌له داریکی له له‌یلان
یه‌کجار پاراو نبوم له ئه‌وان
(۲۴)
ێ‌ی‌ی‌ی که‌و‌که‌کان
له‌به‌رچی ناچڕین؟!
گاهز ئەیوه‌یش،
وه‌کو ئێمه کوردان کۆچەری ڕۆیشتنن؟!.
له شاری بروجرد له پاڕیزگای لۆرستان لە ئیران‌دا