
بڵند باجه‌لان
سه‌ره‌تا:
هه‌میشه گه‌یشتن به فه‌زای ئه‌و وشانه‌ی له ڕۆحه‌وه ده‌رده‌چن، پێویستی به مه‌عریفه هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر (فه‌زای شیعری) بكه‌ین، ئه‌وا له‌پاڵ ئه‌و مه‌عریفه‌یه، پێویستیمان به دروستكردنی دنیایه‌ك هه‌یه، بانگمان ده‌كا بۆ خۆشه‌ویستی و به‌رائه‌ت و ترازان له كینه و تارمایی.
ئه‌ركی ڕه‌خنه‌گر بریتی نییه له دابه‌شكردنی ده‌ق به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی ده‌قی (باش) و (خراپ)، به‌ڵكو گه‌یشتنه به‌و فه‌زایه‌ی، ڕۆح تیایدا سه‌نته‌ره و ئاگاداركردنه‌وی خوێنه‌ریشه له‌و ته‌گه‌ره ده‌ستكردانه‌ی، زۆرجار (جه‌هلی ئه‌ده‌بی) كه به‌رهه‌می (كینه‌ی ئایدۆلۆژی و فیكری و ده‌روونییه)، له پشتیه‌وه‌یه‌تی.
بۆ گه‌یشت به‌و ڕۆحه شیعرییه، كار ده‌كه‌ین بۆ كه‌شفكردنی چه‌ند كۆدی شاراوه‌ی نێو دنیای مه‌ودا فراوانی شیعره‌كانی (سه‌باح ڕه‌نجده‌ر)، چونكه هه‌ست ده‌كه‌ین شاعیر توانیویه‌تی، خوێنه‌ر بخاته نێو بازنه‌ی ئه‌و بیركردنه‌وانه‌ی، هه‌میشه پێویستییان به دووباره بوونه‌وه هه‌یه.
شیعردنیایه‌كه‌سه‌ربه‌خۆ. سه‌ربه‌خۆییدنیایشیعرسنوورداره،شیعرسه‌ربه‌خۆییه‌كیسنووردارسه‌ربه‌خۆیه. ئه‌وه‌یسنووریسه‌ربه‌خۆییشیعردیاریده‌كا, فیكره. ئه‌وه‌فیكره‌واده‌كاشیعرسه‌ربه‌خۆبێت, وه‌لێ‌فیكرخۆشیدیارخه‌ریسنووره. كه‌واته‌فیكرسه‌ربه‌خۆییه‌كیسنووردارده‌به‌خشێ‌به‌ودنیایه‌یناویشیعره. سنووره‌كانیشیعركه‌فیكردیاریكردوون, پێویستین. له‌ودیوئه‌وسنووره‌سرووشتییانه‌یشیعرداژانره‌ئه‌ده‌بییه‌كانیتربوونیانهه‌یه. سنوورداركردنیسه‌ربه‌خۆییشیعردواجاربه‌خشینیسه‌ربه‌خۆییه‌كیته‌واوه‌به‌شیعرئه‌وكاته‌یقسه‌دێته‌سه‌ر (شیعریجوان).
بۆنووسینیشیعرێكیجوان, بوونیئه‌وسنووره‌جوانانه‌پێویستین, چونكه‌جوانییه‌كیفیكریده‌به‌خشنبه‌شیعر. ئه‌گه‌رئه‌وسنوورانه‌گوزارشتێكیڕووتبنله‌خودیفیكر, كه‌واته‌ده‌ركه‌وتشیعرپێویستیبه‌فیكره‌وفیكریشپێویستیبه‌شیعره, له‌كاتێكدافیكروشیعرده‌كه‌ونه‌نێویه‌كبازنه‌یخودییه‌وه, واته‌ئه‌گه‌رشیعربازنه‌یه‌كیهه‌بێت, یه‌كێكله‌ئه‌ندامانیئه‌وبازنه‌یه‌فیكره,به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ئه‌گه‌رفیكربازنه‌یه‌كیسرووشتیهه‌بێت, ئه‌واشیعركه‌لێنێكله‌وبازنه‌یه‌داپڕده‌كاته‌وه.
شیعریه‌تچڕبوونه‌وه‌ىحاڵه‌تێکىواقیعىوزانستىنییه‌وقسه‌کردنله‌سه‌رىخۆگرێدانه‌به‌گوریسىنه‌گه‌یشتنه‌وه.شیعریه‌تلای هه‌ندێ شاعیر، به‌وێنه‌وڕایه‌ڵێكىفیکرىومه‌عریفى،خۆىنه‌خستۆته‌ڕوو،وه‌کوموعاده‌له‌یه‌کىته‌مومژاوىله‌چه‌ندینشوێنبه‌یاننه‌بووه،شیعریه‌تێکه‌ده‌کرێببینرێبه‌ڵامناکرێبکرێته‌میکانیزمىبه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ىڕه‌خنه.
لێدوانله‌شیعریه‌تله سیاقێكی ڕه‌خنه‌یی وشكدا، ڕشتنىخوێنىشیعره (poem) ونووسینه‌وه‌ىنه‌هامه‌تییه‌کانه‌به‌خوێنىئه‌ده‌ب،ئێمه‌ته‌نهاقسه‌له‌سه‌رجۆرىشیعریه‌تده‌که‌ین. (ڕۆلانبارت) له‌کتێبى (ئه‌فسانه‌ناسیدا - fable logy) ڕه‌خنه‌له‌ڕه‌خنه‌گره‌کانده‌گرێتله‌سه‌رئه‌وه‌ىپێیانوایه‌ده‌قێککه‌ئه‌وانتێىنه‌گه‌نخوێنه‌ریشتێىناگا.گرژىڕه‌خنه‌گره‌کۆنه‌کانگه‌یشته‌ئاستێککه‌ده‌قه‌کانى (بارت) به‌بێبه‌هاوسه‌لیقه‌له‌قه‌ڵه‌مبده‌ن،دواجار (بارت ) وه‌ڵامىبه‌شێکله‌ڕه‌خنه‌گره‌کۆنه‌کانىدایه‌وه‌له‌کتێبى (ڕه‌خنه‌وحه‌قیقه‌ت)دا.
پێناسه‌كان بۆ ڕه‌خنه جیاوازن. (کریتیک) لاى (شێکسپیر) به‌واتاىتێپه‌ڕاندنىسنووره‌ئه‌خلاقییه‌کانه. ئه‌خلاقته‌فسیرێکىتایبه‌تىهه‌یه‌لاى (شێکسپیر) که‌له‌ده‌قه‌کانیداڕه‌نگىداوه‌ته‌وه. (هاملێت) و (ماکبێس) گوزارشتله‌فۆڕمێکله‌ئه‌خلاقده‌که‌نبه‌جیاوازییه‌کانىنێوانیانه‌وه.گرنگه‌ڕه‌خنه‌گره‌کانگوێبه‌بۆچونىجیاوازبده‌نوکاربۆبه‌ته‌خته‌بوونوبه‌به‌فربوونىعه‌قڵنه‌که‌ن .
لاى (کانت)ىفه‌یله‌سوفىمۆدێرنه،ڕه‌خنه‌واته‌فۆڕمێکله‌دادوه‌رىو (هیگل)یشڕه‌خنه‌ىبه‌وواتایه‌ى (کانت) قه‌بووڵکردووه‌وله (ئۆدیسه‌ىڕۆح)دابه‌کارىهێناوه.
جوانترینده‌قئه‌وده‌قه‌یه،زۆرترینڕه‌خنه‌هه‌ڵده‌گرێوزۆرترینبه‌یه‌کداکه‌وتنوجه‌نگىناوخۆیىله‌نێوانوشه‌کانیداڕووده‌دا. وه‌کوپێویستییه‌کوئه‌لته‌رناتیڤێکبۆستایشکردن،ڕه‌خنه‌مگرتووه .
دووپاتکردنه‌وه‌ىڕوانگه‌نه‌ریتییه‌کانىدردۆنگىتوندڕه‌وانه‌وپابه‌ندبوونبه‌وواقیعه‌ىله‌وه‌هموئه‌ندێشه‌ڕووته‌کانه‌وه‌نزیکه،تاریکستانىفیکربه‌رهه‌میه‌تى. ڕه‌خنه‌گرتنله‌پاڵئه‌وه‌ىپڕۆسه‌یه‌کىدرێژکراوه‌ودرێژخایه‌نىمه‌عریفییه،دروشموسیمبوله‌وله‌مه‌لجه‌ئىئه‌ده‌بیىوفیکریدا،خۆمان (منىنووسه‌ر ) وده‌قه‌کانمان(ده‌قىنووسراو )ىپێده‌ناسینه‌وه.
که‌سانێکئه‌ومیتۆده‌یانبه دڵنییه‌وئه‌موته‌یه‌دووباره‌ده‌که‌نه‌وه: (شیعرهه‌مووکه‌سێکپێىده‌وێرێ)،ئه‌موته‌یه‌زاده‌ىنه‌بوونىڕۆشنبیرییه‌کىفیکرىوشیعرییه‌ودابڕانه‌له‌ڕۆشنبیریىئێستاىڕۆژئاواوڕۆژهه‌ڵات.ئه‌گه‌رله‌سه‌رکۆمه‌ڵێکبنه‌ماىشیعرى (نه‌کپێوه‌رىشیعرى) ڕێککه‌وتینکه‌شیعره‌کانمانىله‌سه‌رهه‌ڵبسه‌نگێنین،ئه‌واچیترشیعربێده‌سه‌ڵاتنییه‌وته‌نهاشاعیره‌کانده‌تواننبینووسن،شاعیریشئه‌وکه‌سه‌یه‌که‌شیعرده‌نووسێ،شیعریشواته‌شیعریه‌توشتىتر.
ئه‌وه‌یگرنگه‌بۆلێكۆڵه‌ر‌هه‌ڵسه‌نگاندنیبابه‌تنییه‌به‌وجۆره‌یخۆیده‌یبینێ،به‌ڵكوبینینیبابه‌ته‌كه‌یه‌به‌وجۆره‌یهه‌یه،ئه‌وكرداره‌شكامڵنابێتتابه‌چاویوشه‌ینێوده‌قه‌كانه‌وه‌سه‌یریده‌قه‌كانخۆیاننه‌كه‌ین.
ئه‌وه‌یده‌بێته‌سه‌نته‌ر،وشه‌گه‌لینێوتێكسته،دواجاریه‌كگرتنیوشه‌كانڕسته‌گه‌لیلێده‌كه‌وێته‌وه:(هه‌ڵبه‌تمامه‌ڵه‌یلێكۆڵه‌ر‌له‌گه‌ڵوشه‌وڕسته،دوومامه‌ڵه‌یجیاوازه ).ده‌ره‌نجامییه‌كگرتنیڕسته‌كان،هاتنه‌كایه‌یتێكسته‌به‌ژانره‌جیاوازه‌كانیه‌وه.هه‌مووتێكستێكڕووبه‌ڕوویچه‌ندڕێگایه‌كیبێكۆتاییده‌بێته‌وه،له‌دیارترینیئه‌وڕێگایانه‌ش،لێكۆڵینه‌وه‌یه‌وه‌كوڕێگایه‌كبۆگه‌ڕانه‌وه‌بۆناخودڵیده‌ق: (لێره‌دالێكۆڵینه‌وه‌مانبه‌رێگاچوواند،ئه‌گیناخودیلێكۆڵینه‌وه‌شتێكسته).
پاژی یه‌كه‌م: خود چییه؟
قسەكردنلەسەرچەندبابەتێكبەیەكەوە،پێویستیبەجۆرێكلەپۆلێنكردنهەیە،یانیناكرێ‌ئێمەقسەلەسەربابەتیئەخلاقبكەینئەگەرقسەماننەكردبێ‌لەسەرخود،بەڵامبۆقسەكردنلەسەرخود،پێویستیمانبەگەڕانەوەنییەبۆئەخلاق،چونكەخوددەروازەیئەخلاقەنەكبەپێچەوانەوە.
بۆیەمنوەكونووسەریئەمبابەتە،ڕێگابەخۆمدەدەمڕاستەوخۆوبەبێ‌گەڕانەوەبۆئەخلاق،قسەلەسەرخودیمرۆڤبكەم،بەڵامدواجارئەمەئەوەناگەیەنێكەئەومرۆڤانەیباسیاندەكەینبكەونەدەرەوەیئەخلاقەوە،بابەتەكەپەیوەستەبەپێویستیقسەكردنوئەوەیكەمندەبێتچیبڵێمودەبێتچینەڵێم.
بۆقسەكردنلەسەرخود،ڕووبەڕوویكۆمەڵێكدەرگایجیاوازدەبینەوە،هەندێ‌لەدەرگاكانكراوەنوهەندێكیتریانداخراونوهەندێكیتریانشكاون،ئەمەشدەگەڕێتەوەبۆكەلتووریجیاوازووێناجیاوازەكانیخودوشێوازومیتۆدەجیاوازەكانیقسەكردنلەسەرخود.
مەبەستلەخود،كەسییەكەمیقسەكەرە،واتەمنیبینراوكەدەمەوێ‌حەقیقەتیكەسییخۆموحەقیقەتیشتەكانیدەوروبەرمبخەمەڕوو،ئەومەودایەیلەنێوانخودودەوروبەرهەیە،بەستراوەتەوەبەزەمەنەوە،ئەوەزەمەنەمەوداینێوانخودوئەویتردیاریدەكا.
خودێكهەیەلەناوخودیئێمەدا،ئەوخودەچونمنداڵێكیساوایە،وەلێ‌زۆرجوانبیردەكاتەوەوتوانایبیركردنەوەیبەرزە،ئەوباسەشگفتوگۆهەڵدەگرێ‌كەئایائەومنداڵەساوایەخودەڕاستەقینەكەیەیانیئەوخودەیفەیلەسوفانبەخودیحەقیقیناوزەدیدەكەن, یانخودیهەڵگریئەومنداڵەساوایەخودەحەقیقییەكەیە؟بەتەفسیرێكیئاسانتر: ئایامرۆڤەكەیناومانخودیحەقیقییەیانخودیخۆمان؟
ئەوەیشوناسیكەسێكدیاریدەكاووایلێدەكابیناسینەوەودواترمامەڵەیلەگەڵدابكەینوپەنجەیلەئاستداشلبكەین،چۆنیەتیبینینوتێبینیكردنیخودەجەوهەرییەكەیە،ئەمەشدوووەسفیگشتیوتایبەتیلەخۆدەگرێ‌وهەڵگریهەردوووەسفەكەیەوەكودوووەسفیجیاواز،ئەگەرڕوونكردنەوەیەكبدەینلەوئاستەدا،ئەوادەكرێ‌بڵێینمەبەستلەوەسفیتایبەتی،خاسیەتەكانیكەسەكەیە،شوناسیخودیشعەقڵوژیریخودە،واتەعەقڵوژیریشوناسیخوددیاریدەكەنوبەرپرسیارنلەوشوناسە.
ئێمەهەریەكەماندەركبەخودیتاكدەكەینوهەستبەوەدەكەینئەوەیلەبەرامبەرمانه‌شتێكەكەدەكرێ‌لەوشەیەكداچڕیبكەینەوە،ئەویشوشەی (تاك)ە،دەشكرێ‌بڵێینخودێككەجێگایگوماننییەودڵنیاینلەوەیلەسەرئەرزیواقیعدابوونیهەیەوتوانایهاموشۆوخواردنوخەوتنوخوێندنەوەودواتریشداهێنانیهەیە،خودێكیبیركەرەوەیە،بەومانایەیتوانایبیركردنەوەیهەیەوئاگایەبەبوونیخۆیولەبوونیخۆیدڵنیابۆتەوە،هیچشكوگومانیكینییەلەبوونیخۆی (تیۆریەیەكیدیكارتلەفەلسەفەیمۆدێرنداهەیەجەختلەسەرئەمخاڵەدەكاتەوە).
كەواتەئەوكاتەیمرۆڤشوێنینەفسیدەكەوێت،نەفسیدەبێتەخودەڕاستەقینەكەوئیترئەوكەسەبەگوێرەیبڕیارەكانینەفسیجووڵەدەكا،نەفسیداوایچیلێبكائەوەدەكا،دەستلەهەڵەناپارێزێ،خراپەدەكاوگوێشبەوەناداكەدەرەنجامیهەڵەكانیبەرەوكوێیدەبەن, تائەوكاتەی, بڕیارلەسەرخۆیدەدابەوەیتەسلیمینەفسیدەبێتوئیتربەگوێرەیبڕیارەكانینەفسیدەجووڵێتەوە،دەبێتەكۆیلەینەفسی.
ئەگەربڕیاربێتخودكۆیهۆشیارینەبێتوەكئەوەی (جۆنلۆك) دەڵێ،ئەواخودبەشێكەلەعەقڵ،خودئەوبەشەیعەقڵە, هەڵگریڕابردووە،لای (جۆنلۆك) ئەمەگوزارشتەلەوەیكەئێمەهەمانكەسینلەپەنایگۆڕانەڕادیكاڵییەكاندا. لای (كیركگارد)،خودیەكسانەبەسۆزولای (نیتشە) خود (ئیرادە)یە. دەشكرێ‌خودبیركردنەوەیعەقڵانیبێت.
لێرەداپرسیاردەكەین:
(ئایائێمەجگەلەناسینیخۆمان،توانایناسینیئەوانیتریشمانهەیە؟) ئەگەرقسەكردنلەسەرهەریەكێكلەئێمەقسەكردنێكیڕووتبێتلەسەرهۆشیاریمانوقسەكردنلەسەرهۆشیاریقسەكردنبێتلەسەرئێمە،لەوئاستەداچۆنچۆنیدەتوانینبگەینبەخودەكانیدەرەوەیخودیخۆمان؟
(سارتەر) پێیوابووخودبەردەواملەداهاتوودادانیشتووەئێمەدەمانەوێ‌خۆمانبكەینبەشتێك. ئەوتیۆریانەیلەفەلسەفەداپێیانوایەخودبوونیهەیە،لایسارتەربێكەڵكن،چونكەسارتەرپێیوایەخودیڕەسەنشتێكەبنیاتدەنرێ،شتێكنییەبدۆزرێتەوە،سارتەرئەوتیۆریانەبەبەدئیمانیناودەبا.
پاژی دووه‌م: ( خنكان له‌نێو دنیای جوانی)دا.
خنكان هه‌ر به ته‌نیا وێستگه‌ی گه‌یشتن نییه به مردن، به‌ڵكو زۆر جار گوزارشته له قووڵترین خاڵی بیركردنه‌وه كه له‌ڕێگایه‌وه ده‌گه‌ین به حه‌قیقه‌تی زیاتر، كه‌واته جۆرێك له خنكان هه‌یه، له ده‌ره‌نجامی گه‌ڕان به‌دوای حه‌قیقه‌ته‌وه پێی ده‌گه‌ین.
(ئاوه‌دانی ڕه‌گم
ڕه‌گ ده‌مگه‌یه‌نێ به لێهه‌ڵبووم
لێهه‌ڵبووم بۆم ده‌ڕوانێ
لێوی په‌ڕیوم به گۆلمی خۆم وه‌ده‌نێم
پرچی په‌رتی مناڵیم هێشووی سێبووری گرتووه
دێم و كۆت و به‌ندی كات و ناكات ده‌كه‌مه‌وه)
له‌م پارچه شیعره‌دا، شاعیر ئینسان په‌یوه‌ست ده‌كا به ڕه‌گه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌خشه‌ری هێزه به‌و مرۆڤه‌ی، ویستی گه‌یشتنی هه‌یه به وزه‌ی درێژه‌دان به ژیان. دیسانه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ منداڵی، پشت به‌ست به ئاوه‌دانیی ئه‌و ڕه‌گه‌ی شاعیر تێبینی ده‌كا، سێبووری بۆ ئێستای شاعیر ده‌هێنن و ده‌ره‌نجام منداڵیی شاعیر پڕ ده‌بێت له ده‌نكه ترێ و قه‌تره فرمێسك كه تامی بزه ده‌ده‌ن، سه‌ره‌نجامی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ش، كرانه‌وه‌ی ئه‌و كۆته هه‌میشه‌ییانه‌یه، كه‌سێك له زه‌مه‌نێكی شین‌دا ده‌یانخاته گه‌رده‌نمانه‌وه.
زه‌مه‌ن كاتێ شین ده‌بێت، هه‌موو شتێكی نێو زه‌مه‌ن هه‌ر شینه، پرته‌قاڵه‌كان شینن و په‌نجه‌ره‌كانیش هه‌ر شین، ده‌رگاكان شینن و فرمێسكه‌كانیش هه‌ر شین، بۆیه بۆ ڕزگار بوون له‌و (شینستانه)، پێویسته به‌رده‌وام ئێستامان گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ منداڵی، چونكه ئه‌و دنیا په‌مه‌ییه‌ی له‌نێو خه‌یاڵی زۆرێكمان بوونی هه‌یه، مه‌گه‌ر هه‌ر له باخچه سه‌وزه‌كانی ئه‌وێدا پێی بگه‌ین، ئه‌گینا سه‌حرای شینی (گه‌وره‌بوون)، هه‌رگیز نابێته مه‌مله‌كه‌تی خه‌یاڵه په‌مه‌ییه‌كان.
وه‌كو گوتمان، شاعیر تێبینی ئه‌و ڕه‌گه پته‌وه ده‌كا كه هێزی ئه‌وه، هێزی خۆشویستنی وشه و نیشتمان و خودا، هێزی به‌رگه‌گرتن به‌رامبه‌ر ئازار و سه‌راب و ناڕه‌حه‌تی كه ئه‌مه‌ش دیدگای (نیتشه)یه، كاتێ پێی وابوو، ئازار مرۆڤ به‌هێز ده‌كا و دژی بۆچوونی (شۆپنهاوه‌ر) بوو كه وجودی ئازاری وه‌كو پێویستییه‌ك قه‌بووڵ نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌و پێیوابوو كه به‌زه‌یی تۆ به‌رامبه‌ر به من، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه، ترسی ئه‌و ئازاره‌ی تووشی من بووه، له خۆت دوور بخه‌یته‌وه.
پاژی سێیه‌م: گه‌ڕانه‌وه بۆ سرووشت و ترسان له سرووشت!
ئه‌و ساته‌ی، مرۆڤ له‌نێو سروشتدا، سروشتێكی به‌د نمایش ده‌كا، ئه‌وا به‌رامبه‌ر تووشی ئازارگه‌لێك ده‌كا، وه‌كو ئازاره‌كانی نێو سرووشت ده‌رده‌كه‌ون، كه‌چی له‌نێو وێنا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ئه‌و نمایشه، ده‌زانین كه ئازاره‌كان هیچ نین جگه له ئازاری مرۆڤه به‌ده‌كان كه ده‌مانسووتێنن.
( سروشت هه‌موو شتێكت ترساندوومی
لرفه‌ی ئاگرت
بڵندایی چیات
گه‌فی ڕووبارت
ده‌شتایی ڕووتت
په‌نجه‌م له چاوه‌ڕوانییه‌كی دوانه‌هاتوو یان گیان پێنه‌ماو)
ترسان له سرووشت، ترسانه له‌و دیوه بینراوه‌ی كه مردن به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ، به‌ڵام له شیعره‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ترسان له مردن بوونی نییه، ته‌نیا ترسان له ڕێگاكانی گه‌یشتن به مردن هه‌ستی پێ ده‌كرێ، بۆیه شاعیر وه‌كو كاره‌كته‌رێكی بوێر باسی ئازاری ئه‌و سرووشته ده‌كا، بوێرییه‌ك كه له ترسان له ئاگر و چیا و ڕووبار و ده‌شتاییدا به كۆتا ده‌گات، ترسانێك كه چاوه‌ڕوانییه‌كی دوانه‌هاتوو یان گیان پێنه‌ماو به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ.
مرۆڤ له ئه‌ستانه‌ی گه‌یشتن به مردن، له‌وه‌یه بیر له ڕێگاكانی گه‌یشتن به‌و مردنه بكاته‌وه، وه‌ك چۆن باڵنده‌یه‌ك ده‌فڕێ و ده‌شزانێ فڕینی ئه‌و له‌وه‌یه مردنی ئه‌و بێت، له‌وه‌یه له میانه‌ی ئه‌و فڕینه‌یدا، ببێت به قوربانیی فیشه‌كێك یان ساچمه‌یه‌ك یان دارلاستیكێك، به‌ڵام هێشتا ئه‌و ترسانه له فڕین پاشگه‌زی ناكاته‌وه و به‌رده‌وامه له فڕین به‌ره‌و مه‌مله‌كه‌تی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی، بێكۆتایه.
(سارتەر) لەشانۆنامەی (دەرگایداخراو)دا،لەسەرزاریكارەكتەرێكەوەدەڵێت: (نەخێرلەدۆزەخداپێویستیمانبەگورزیئاگریننییە،دۆزەخهەرئەمانەیدەوروبەرمانن).ناڕەحەتیینائاسایی (سارتەر)،بەشێكیپەیوەستبووەبەشێوەی (سارتەر) خۆیەوەكەخاوەنیدووچاویكزبووەومامەڵەیئەوانیترلەگەڵیدالەمنداڵییەوەنائاساییبووە،دواجار (سارتەر) نیگایئەوانیتربەڕقوكینەوەڕووندەكاتەوە،بۆیەژیانلەگەڵئەوانیترلایئەوفەیلەسوفە،دۆزەخێكەبۆخۆی، چونكه هه‌ست به‌و ئازاره ده‌كا كه له مرۆڤه‌كانه‌وه پێمان ده‌گه‌ن.
پاژی چواره‌م: له ئه‌زموونی مردنه‌وه بۆ ئه‌زموونی گۆڕستان!
گۆڕستان ئه‌زموونێكی تازه‌یه بۆ مرۆڤ به هه‌میشه‌یی، چونكه به‌رده‌وام مردووی تازه دێنه نێو گۆڕستان، بۆیه ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته به‌رده‌وام خۆی تازه ده‌كاته‌وه، به‌رده‌وام له‌سه‌ر حیسابی خوێن و ئێسقان و جه‌سته‌ی ئێمه، بانگه‌شه بۆ ڕیفۆڕم ده‌كا.
( گۆڕستان ماڵێكه ئازیزه‌كانی بانگ ده‌كاته ناو خۆی به مه‌دالیا ناسراویان ده‌كا
فێری زمانی هه‌موومان ده‌بن
له
كتێب و
چرا و
سرووش و
شۆڕش و
ئه‌سپ ده‌دوێن
دارشه‌خسه‌كانی لێیان ده‌بڕدرێ بۆ
لانك و
بلوێر و
گۆپاڵ و
په‌رژین
چۆن و به چ تامه‌زرۆیییه‌ك ده‌مخه‌یته سه‌ر دووباڵی به‌هێزی فڕین
ئای فڕین به‌ره‌و كوێم ده‌بات)
شاعیر باسی ونبوونی ئازیزه‌كان ده‌كا له‌نێو گۆڕستاندا، باسی ئه‌و لێدوانه ده‌كا كه لێدوانه له كتێب و چرا و شۆڕش و ئه‌سپ، دواتر (فڕینی نادیار) كه فڕینه به‌ره‌و دنیایه‌كی نادیار، خه‌یاڵی شاعیر داگیر ده‌كا، فڕینێك له‌پاڵ ئازار و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی، له‌خۆگری تامه‌زرۆییه‌كانی گۆڕستانه و وێناگه‌لی وه‌كو لانك و بلوێر و گۆپاڵ و په‌رژین به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ.
گۆڕستان پێمان ده‌ڵێ: شكستیمەزنئەوشكستەیە, مرۆڤهەستبكالەسەرڕێگایەكیڕاستەوهەرئەوڕێگایەشسپاردەیدۆزەخیبكا،شەڕلەپێناویئایدیایەكبكاوهەرئەوئایدیایەشبیبابەرەوكەناراوەكانیمردن،شانازیبەمەعریفەیەكەوەبكاوهەرئەومەعریفەیەوجودوبیركردنەوەوعەقڵیلێبسێنێ،كەواتەلەوساتەدائەومەعریفەیەهیچنییەجگەلەجەهلێكیخەستكەپاڵبەمرۆڤەوەدەنێبۆگومڕابوونیزیاتر.
مادامژیانهەركۆتاییدێتولەچركەساتێكدادەبینەوەبەسفر،كەواتەئەوەیدەمێنێتەوە،ڕابردوویئێمەیە،هەرئەوڕابردووەبەرپرسیارەلەداهاتوویئێمەو خۆشی و ناخۆشیئێمەیپێوەلكاوە،بەئەندازەیجوانكێشانیتابلۆیڕابردوومان،باخچەیئایندەمانفراوانتردەبێت, ئەوحەقیقەتەشتێكەپێویستیبەسەلماندننییە،چونكەزمانیحاڵیهەموومردووەكانئەوەمانپێدەڵێنكەژیانیدنیاكۆتاییبۆهەیە،بەڵاموێستگەیجوانكردنونەخشاندیژیانی حه‌قیقییه،هەرئەوچركەساتەیسپاردەیخاكماندەكەن،تێدەگەین ئازاردانی ئه‌وانی تر، چكارەساتێكیمەزنبوو،وەلێ‌تازەدرەنگەبۆهەمووشتێك !
كۆتایی:
شاعیر به‌رده‌وام له‌م به‌رهه‌مه‌یدا كه (زێوان)ه، پێمان ده‌ڵێ: پێویسته به قووڵی له دنیا بڕوانین و مامه‌ڵه‌یه‌كی قووڵ له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان بكه‌ین، وه‌لێ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه، هیچ له حه‌قیقه‌تی پوچێتی دنیا كه‌م ناكاته‌وه.
سه‌رچاوه:
دیوانی سه‌باح ره‌نجده‌ر، به‌رگی یه‌كه‌م، 2018، هه‌ولێر
ژیان بێمانایه؟، بڵند باجه‌لان، 2023، هه‌ولێر
سه‌فه‌ر به‌ره‌و مناڵی به كه‌شتیی گه‌وره‌بوون، بڵند باجه‌لان، گۆڤاری گه‌لاوێژی نوێ، 2022
زه‌ینه‌ب خان له‌نێو دنیای چه‌مكه جیاوازه‌كاندا، بڵند باجه‌لان، هه‌ولێر.