فەرەیدوون سامان

 

چاوەکانت تەنگبوونەوی مەودای حوکمی بینینی گلێنەکانە

دڵت تەنگبوونەوەیهەناسەی عیشقە ئاگرینەکانە...

هەناسەت تەنگبوونەوەی پانتایی زەمینە

لە نەخشەیەکی چکۆڵەدا..

هەولێر کەوتنی ھەرمێیەکە

لە حاشاکردنی چڵی درەختەکان

خنکانی ماسییەکە لە نائاشنایی ئاو،

هەولێر چرپەی جاڕدانی

فڕێدانی ئەڵقە ژەنگاوییەکەیخۆشەویستە

 سروەی لێبووردنیخودایە

لەهاتنی مێوانێکی ڕەزاقوڕس،

قەڵا دیوارەکانی پەلکەگیا بوون...

تەنانەت زیندانیباخچەی پەپوولەکان،

لەسەردەمی خواوەندەکان

بەر لەوەی مێژوو بنووسرێتەوە

 لە دێرینەوە جەژنی بەخشندەیی زامەکان بووی

قوربانی نێزەی بوختانی ڕۆم و عەجەم

مێژووت دەرگیری نێوان گومان و گوناھە

ئەم کەرنەڤاڵەڕەشپۆشە

نکۆڵی چرایە لەڕۆشنایی  خۆرەتاو

 زەردەخەنەی ژەهرە لەسەر  لێوی منداڵەکان

نیگایەکی تووڕەیە لە پێڵووی چاوەکانت

کۆچی ھەنگاوەکانە لە ھاتن و ھەڵاتنی

دەنگی پاژنەی پێی جەندرمەکان،

سۆزی گۆرانییەکی ئاوارەیە

لە گەرووی خوێناوی ئاوازی کێوەکان

گریانیمنداڵێکی نێو بێشکەیەکە

لەمزگێنی لە دایکبوونێکی تر...

بزەی خونچە گوڵێکی تازە پشکوتووە

بۆ پێشوازی بەرەبەیان،

 سیبەرە سپییەکانی ئاسۆیییە

لە درەخت و گەڵاوپاسارییەکەکان

ھەتاوی پاش بارانی زۆرە لە پەلکە زێڕینە

زنار لە دەوەن و زەندۆڵ

کێڵگە لە گوڵە جۆو گوڵە گەنم و قەتێیەکان

هەولێرکەرنەڤاڵێکیڕەشپۆشە

ڕەحمی گوڵەگەنمەکانی پڕن لە بۆنی بارووت

گورگەکان لە پاڵ ھێلانەی پەڕەسێلکەداخەوتوون

هەولێرشمشێرێکە،

تیژوتووڕەولەخۆبایی...