مستەفا رسول

حەزم لە عیشقی تۆیە

کاغەزێکی سپی نوێ بووم

هەرگیز بە کار نەهاتبووم  بۆ لوولت دام ؟

وێنەکانم رەش کەیەوە

ئەی ناوەکەم چ لێ دەکەی ؟

بە ئاوات بووم

وردە گلۆپی رەنگاو رەنگی هەمەچەشن

بێنی بە چوار چێوەی بەختم هەلبواسی

نیشتەجێی ناو گەرەکێکی دڵەکەت بووم

خەندەیەکت بۆ نەهێنام

تۆ تامەزرۆی

ناوەرۆکی شیعرەکانم بریندار بێ

وەک تۆ نابم تۆ سێبەری ناخی منی

حەزم لێیە هەموو وێنە شیعرەکانم

تالە قژێکی تۆ لە ناویاندا دیار بێ