
۱ لە نێوان دووبرا؛
بە یەک فوو ئاگری هەلکرد ـ
بەغدا !
۲ کولێرەی سووتاوە؛
لە ناو تەندووری مێژووـ
پەیماننامەی سیڤەر!
۳ بەنیازی قەلەوبوون؛
رێوی گفتوگۆ لەگەل مەڕ دەکاـ
لە باغی داد!
٤ خەوت خۆش؛
ئاگر گەیشتە پاوانمان ـ
کوێخای خەوالوو!
۵ گەوجاندن ؛
شەقام پفدان ـ
ئۆپۆزسیۆن!
٦ دارا وەرە دەرەوە؛
ئازادو نەسرین شەریانەـ
لەگەل دەستەلات!
۷ شانۆگەری سەرشەقام؛
شەرەبەرد و شەرەگوللەـ
ناونیشان برسیێتی!
۸ کرم لە خۆیەتی؛
زوو وشک بووـ
ئۆپۆزسیۆنی ساوا!
۹ خۆپفدان؛
بەدەردی ناپلیۆن چووـ
هتلەر!
۱۰ نابن بە برا ؛
بەس مەی شیریان پێکەوە خواردووەـ
کوردو عارەب!
مستەفا رسول