
بەشی(٣٠)
شوێن:گرتووخانە.
ئەکتەرەکان:ڕەقیبی ژمارە سێ+کارمەند+سەروین.
کافر بە ڕبەی خۆی دەپێویت
کارمەند: ڕەواهو تەبەڕانی، حەقەقەهو ترمزی.
باشیان لەدەست ئێمەدا لە پاپۆڕ هەتا دەرزی.
ڕەقیبی ژمارە سێ: گووی بخۆ و ئیتر لە کفری کردن بووەستە.
کارمەند:ئەوە قسەی من نییە کاکە.
ڕەقیبی ژمارە سێ: ئەی؟
کارمەند:من لەناو شیعرەکانی مەلا منەوەر و بیرمەندەکەی کوردەوە هاتووم.
ڕەقیبی ژماره سێ: کامە مەلا؟
کارمەند: مەلای گەورەی کۆیه.
ڕەقیبی ژماره سێ: مەلایەکی گومڕا و لادەر بوو، ڕۆحی بە دۆزەخ شادبێت.
کارمەند: فێندەمێنتالیستی خەرەفاو، هەرچی مەلای کۆنەخواز هەیە، بیکەم بە ساقەی یەک دێڕ لە تەفسیر و وتەکانی(مەلای گەوره)، مەلای زانست دۆست و مرۆڤ دۆست و کوردپەروەر.
ڕەقیبی ژمارە سێ: کافر.
کارمەند: گێلەگیان" لە ڕێگەی خودناسیەوە دەگەیت بە ناسینی خودا و ڕاستی و ئەو حاڵەتەی بە نەمریی ناوەزەندی دەکەین.(٭)
جا ئێوەی خوداپەرست و بت پەرست، جارێ گەردێک خۆتان نەناسیوە، تامن بێم و باسی خوداناسیتان بۆ بکەم.
من هیچ گومانێکم نییە لەوەی کە تۆ هەڵگری جیناتی کەریت و لەشت پڕی هۆرمۆناتی کەرێیە.
ڕەقیبی ژمارە سێ:بێ دەنگ بە، کەری کەرباب.
کارمەند: یانی تۆ بە هەموو قەناعەتەوە پێت وایە بوودا، کۆنفۆشیۆس، کریشنا مۆرتێ، ئەنیشتاین و هەموو ئەوانیتر، دەڕۆنە جەهننەم و تەنها بن لادنی و بن تەیمییە و بن بەننا و بن بنەکانی ئێوە دەڕۆن بۆ بەهەشت؟
ڕەقیبی ژمارە سێ: زەندیقی مولحید؟ جا خۆ بەتەمانیت بڵێیت منیش دێم؟
کارمەند: بەدڵنیاییەوە، بەهەشتێک نیچە و ئەنجلینا جۆلی و مارکسی تێدا نەبێت، من خۆم بۆی ناڕۆم.
من لێره لەو ناحاڵی و توندڕۆ و دەمارگیر و ڕیشنە فێندەمێنتالیستانەی وەک جەنابت بێزارم، نۆرەی ئەوەیە لە بەهەشتیش بتانبینمەوە.
ڕەقیبی ژمارە سێ: جگە لە موسوڵمان، هیچ کەسی تری بۆ ناچێت.
کارمەند: جاخۆ بەهەشت مولکی باوکت و تاپۆی فێندەمێنتالیست و شوێنی سەربڕ و چەقۆوەشێنان نییە.
ڕەقیبی ژمارە سێ: گوێ بگرە کەرە، جگە لە ئێمەی فیرقەی ناجیە، هیچ گرووپێکی تر و ئایینێکی تر و کەسێکی تر، پێیەکانی ناخاتەلێواری دەرگای بەهەشتیش و حەدی نییە لە خەونیشدا بیر لە بەهەشت بکاتەوە.
کارمەند: مولکی باوکیەتی! بەقسەی کێ؟
ڕەقیبی ژمارە سێ: بەقسەی"افترقت اليهود على إحدى وسبعين فرقة، وافترقت النصارى على اثنتين وسبعين فرقة، وستفترق هذه الأمة على ثلاث وسبعين فرقة كلها في النار إلا واحدة."
کارمەند: ئەی باوکەڕۆ، جا بۆ ناڵێیت هەشت ملیارکەس، هەمووی دەڕواتە دۆزەخ و تەنها فیرقەی ناجیە خانێ نەبێت؟
ڕەڤیبی ژماره سێ: بێڕێزی مەکە، مولحیدی جەهننەمی.
کارمەند: ئێستا هیچ گومانێکم نەما کە تۆ پلەى هۆشیاریت دوو خاڵ لە هۆشیاری ماکەرەکەی ماڵی کەریمۆکی ماڵی خێڵانی لە خوارترە.
ڕەقیبی ژماره سێ: کوڕە داکی مارکس و هەرچی مولحید و ئەنیتشتاینی خوێڕی و ئەدیلسۆنی کافر و کوڕیشنای قەحپەباتە بگ+ێ+م.
کارمەند: وەلڵا بابە تەواومان کرد ئەوجە لۆ! بەلاش نییە گوتراوە: کافر بە ڕبەی خۆی دەپێویت !
-----------------------------------
٭کریشنا مورتی.