بەشی (٣١)

کاکــە لغاو

ڕەقیبی ژماره سێ: کوڕە دەلاچۆ هەی لە لۆژیک و مۆژیکت بەم.

کارمەند: ئەوە تۆ تەنها سەری مانگ ئەوها کەریت، یان کەراتییەکەت جینات و بۆماوەییه و هەر بە بەرەباب و سروشت ئێوە کەرن؟

ڕەقیبی ژمارە سێ: بێ دەنگ بە هەی کەرباوک.

کارمەند: ئێ بۆ کاکە؟ خۆ هیچی خراپمان نەگوتوە و دەڵێم: ماوەیەکیتر پێشبڕکێی نێودەوڵەتی کەرانە، دڵنیام بەشداری  بکەیت، پلەی یەکەم بەدەست دێنیت و دەبیت بە کەرترین مرۆڤی جیهان و سەری هەموو کوردێک بەرزدەکەیتەوە.

ڕەقیبی ژمارە سێ: کەر خۆتی، کەرباب.

کارمەند: باشە بۆ خولێکی پێگەیاندنی کەران ناکەیتەوە و خەڵکی فێری هونەرەکانی کەراتی و فەلسەفەی کەربوون و لۆژیکی کەرێ  بکەیت؟

ڕەقیبی ژمارە سێ: زمانت وەک ک+ێ+ر+ی کەر درێژە. بێ تەربییەتێکی وەک تۆ بەمن ڕام و لغا و ناکرێت.

دووساڵ و شەش مانگی تریش زیاد بوو لە حوکمەکەت.

کارمەند: به گونی گیڤارای شۆڕشێگێڕ وه.

ئێوە فێرن هەرخەڵک لغاو  دەکەن. ئێوە کار به قانوونی لغاوکردن دەکەن و لەسەر سیستەمی لغاوکردن دەڕۆن و هەڵگری ئەقیدە و بیر و باوەڕی لغاوکردنن.

ئازادی خواز لغاو دەکەن. فێمێنزم لغاو دەکەن. مافی مرۆڤ لغاودەکەن. ئەوەی پێچەوانەی دۆگم و بیر و باوەڕ و میزاجە گوواوییەکەتان بێت، لغاوی دەکەن.

ئێوە دەتانەوێ وڵات بکەن بە لغاوستان.

کاکە لغاو. بەڕێز لغاو. بێدەنگ بە لغاو.

ڕەقیبی ژمارە سێ: فێمێ تیزم، لەگەڵ ئەو ژنە قەحپانەتە کە کۆمەڵێک ڕێکخراویان دروست کردووە و داوا دەکەن ژنەکان دەرپێکانیان فڕێ بدەن و ڕووت و چەپڵاق، نە حەیا و نە عەیبە، لەسەر شەقامەکان بسووڕێنەوە؟

کارمەند: جارێ فێمێتیزم نا، فێمێنزم.

ئینجا،

 (لەپڕ سەروین دێت قسە به کارمەند دەبڕێت)

سەروین: تۆ بێدەنگ بە کارمەند،  من لێرەم و هاتووم تا بە ڕووی هەرچی ڕەقیبی گووە دا هەڵبشاخێم و بتەقمەوە.

ڕەقیبی ژمارە سێ: ئەو کچە تیوە بێشەڕەف و قەحپەیە کێیە خودایە؟

سەروین: بێشەڕەف تۆی. قەحپە تۆی. بێ لغاو و هیچ و پووچ تۆی.

ڕەقیبی ژمارە سێ: واو، دیسان سەروینە بێ لغاو !

تۆ بەس پێم بڵێ: قەحپەی ژماره چەندیت؟

سەروین: کەی وڵامت دامەوە کە تۆیش گەوادی ژمارە چەندیت، ئەوکات.

ڕەقیبی ژمارە سێ: یەکەم جارمە قەحپەی بێ ژمارە ببینم !

دیارە قەحپەی کاتیت و هێشتا ڕەقەم نەکراویت.

سەروین: گەواد، تۆجارێ فێربە و بە هەڵە به فێمێنیزم  مەڵێ فێتێ تیزم! نەخوێندەوار. ئینجا گووی لەخۆت گەورەتر بخۆ و بە ژنە فێمێنیستەکان بڵێ قەحپە و بێ لغاو.

ڕەقیبی ژمارە سێ: تۆ دیارە باوکێکی بێشەڕەفت هەیە؟

سەروین:باشە ئەگەر ئێمە شەرەفی ئێوەی پیاوین ! ئەی ئێوە شەرەفی کێن؟

ڕەقیبی ژمارە سێ(بێ دەنگ دەبێت و هیچ وڵامێکی نییە).

سەروین: گوتم: دەی باشە ئەوە ئێمە شەرەفی ئێوەین؟ ئێوە شەرەفی کێن؟

ڕەقیبی ژمارە سێ: دەزانی تۆ زمانت زۆر لە هی کارمەندە خوێڕی درێژتر بووە؟

سەروین: جا بۆ نایبڕیت؟ تەنها ئەومان هەیە پێی بەرگری لەخۆمان بکەن، داکی ئەویش بگێن و بە سمێڵ بیخنکێنن.

ئێوە فێرن هەرشتێک نەچێت بە میزاجە خوێڕی و گوواویەکەتان و لەگەڵ بیر و باوەڕ و کولتوور و نەریتە حیزەکەتان نەگونجێت، دەیبڕن !

ڕەقیبی ژمارە سێ: هەرسێک تەڵاقم کەوتبن ئەو زمانەت دەبڕم گەر ئیتر ڕێزی خۆت نەگریت.

سەروین: بیبڕە و بێ مێنەت بە گیانە.

ئێوە سەر و دەست و پێی مرۆڤیش دەبڕن. تەنانەت ئەو پارچە  میتکە حیزەی کە هەشمانە، چاوبەراییتان پێی نایەت و لێمانی دەبڕن.