32

گەوادەکــانی بەتاوین

ڕەقیبی ژمارە سێ: ئێرە هۆڵی دادگایە، بێ دەنگ بە قەحپەی بێئابڕوو.

سەروین: گەر ئێمەی ژن قەحپەبین، ئەی ئێوەی پیاو چین؟

ڕەقیبی ژمارە سێ(بێ دەنگ دەبێت و هیچ وڵامێکی نییە) .

سەروین: دیسان وڵامت نەبوو؟

ڕەقیبی ژمارە سێ: بریا باوکە بێشەڕەفەکەت، ماکەرێک یان دێڵەسەگێکی بهێنایەتە سەر دنیا، بەڵام قەحپەیەکی وەک تۆ نا.

سەروین:  بریا نێرەکەرەکەی عوزێر یان سەگەکەی بافلۆڤیش باوکی کچەکەی تۆ بوایە، بەڵام بێشەڕەفێکی وەک تۆ نا.

ڕەقیبی ژمارە سێ: لەشفرۆشی بێ مۆڕاڵ.

سەروین: لەشفرۆش تەنها (ک+و+س+ی) خۆی دەفرۆشێت، بەڵام ئێوە نیشتمان و ویژدان و ئەخلاق و مۆڕاڵ و مرۆڤبوونی خۆتان دەفرۆشن.

ڕەقیبی ژمارە سێ: بێشەڕەف.

سەروین: بێشەڕەف کڕیارەکانن.

ڕەقیبی ژمارە سێ: کچەی سەگ.

سەروین:  گەر بڕیاربێت فرۆشیار قەحپە بێت، ئێوەی کڕیاریش گەوادن.

ڕەقیبی ژمارە سێ: قەحپە لە هیچ زمانێک تێناگات !

سەروین: گەوادەکانیش.

ڕەقیبی ژمارە سێ: لەشفرۆشەکانی (ٚسەححاجی) زۆر لەتۆ بە حەیاترن.

سەروین: گەوادەکانی (بەتاوین)یش زۆر لەتۆ بەحورمەتترن.

ڕەقیبی ژمارە سێ: سۆزانی، لە کوێ ناوێ بەتاوینت بیستووە،  خۆ لەوێ کارت نەکردووە و نەتداوە؟

سەروین: ئەی تۆ لە کوێ ناوی سەححاجیت بیستووە، خۆ لەوێ گەوادیت نەکردووە؟

ڕەقیبی ژمارە سێ: تۆزۆر قەحپەیت.

سەروین: دەزانی چیت بیرهێنامەوە؟

ڕەقیبی ژمارە سێ: چی؟

سەروین: دەڵێن:جارێک کوڕێک ویستی لەبەردەم هاوڕێکانیدا هاوڕێکەی بشکێنێتەوە. پێی گوت:دوێنێ دایکم دایکتی لە قەحپەخانە بینیبوو !

کوڕەکەیش پێی گوت: ئەی دایکت لەوێ چی دەکرد؟

ڕەقیبی ژمارە سێ: زمانت بەقەد (ک+ێ+ر+ی) نێرەکەرێک درێژبووە.

سەروین: وایە. ئەی ڕیشەکەی تۆ بەقەد چی؟

ڕەقیبی ژمارە سێ: گوتم قەحپەکان لە زمان تێناگەن !

سەروین: گەوادەکانیش.

ڕەقیبی ژمارە سێ: بێ تەربییەت.

سەروین:دەڵێن: لەشفرۆشێک لە یەکێک لە گەڕەکەکان هەبوو،

ژنێک بوو هەموو پیاوانی گەڕەک بۆی سووتابوون و  حەزیان دەکرد گەر بۆ تەنها شەوێکیش بێت لەگەڵی بخەون و ئارەزووە حیزەکەی خۆیانی پێ دابمرکێننەوە. کەچی  ئەو پیاوە بێشەڕەفانە بە هاوسەرەکانیان دەگوت: هیچ یارمەتییەکی ئەو ژنە نەدەن و چێشتی خێریشی بۆ نەبەن !

ئەو ئافرەتە تەنها خەریکی کاری لەشفرۆشی خۆی بوو. لەشی خۆی دەفرۆشت و حەقی ژیان و  ئازادی کەسی نەبوو.

ڕۆژێک  حاجی ئاغا گوتی دەبێت ئەم ئافرەتە لەشفرۆشە لەم گەڕەکە بڕوات.  گەنجەکانی گەڕەکی هەمووی تووشی لادان کردووە و لە ڕێگای مزگەوت دووری خستوونەتەوە.

باشە ڕیشنۆک، پرسیارێک: بۆچی ئەم ئافرەتە توانی ئەم هەموو پیاوە لە ڕێی مزگەوت دووربخاتەوە،  بەڵام ئەهلی مزگەوت و خودا و جەماعەت، نەیان توانی ئافرەتەکە بهێننەوە سەر ڕێگای ڕاست؟

دەزانی بۆ؟ دیارە ئافرەتەکە باوەڕی بە کارەکەی خۆی هەبووە، بەڵام جەماعەتی مزگەوتێ نا !

ڕەقیبی ژمارە سێ: حەقی کوشتنت هاتووە.

سەروین: تۆ وڵامت نەدامەوە! گەر ئەو ژنەی (گ+ا+ن) دەدات و لەشی خۆی دەفرۆشێت، ناوی قەحپە و سۆزانی و لەشفرۆش بێت، ئەی ئەو پیاوەی (گ+ا+ن+ە+ک+ە) دەکات و کڕیارە و لەشی ژنەکە دەکڕێت ناوی چییە؟

ڕەقیبی ژمارە سێ: بێدەنگ بە قەحپەی بەڕەڵا.

سەروین:  ناوی بکەین بە گەواد؟