
ئەکتەرەکان:گروپی کچانی ماد(ڕێزانی کچی مام قارەمانی+ بێخالی کچی حاجی وەسۆی+ سەیرانی کچی حەمە سمێڵ بابردەی+ ڕەقیبی ژماره سێ(دادوەر: قائیم بامراللە).
شوێن: دادگا.
پەردەی پێنجەم
بەشی(٣٤)
ڕەقیب ژمارە سێ:بەسیکەن دەڵە سەگینە، ئێوەی (گرووپی گومڕای کچانی ئیلحاد)تاوانبارن بە تۆمەتی کاری تێکدەرانە و گێرەشوێنی.
ڕێزان: گوتت بە تاوانی چی؟
ڕەقیبی ژماره سێ: هەڵگەڕانەوە لە مێژوو و کاری تێکدەرانە و تێکدانی ئاسایشی گشتی و شەهیدکردنی پاڵەوانەکانمان.
بێخاڵ: ئەوەی تۆ دەیڵێیت مێژوو، ئەو مێژووی فتوحات(داگیرکاری) و تەعریبە. مێژووی باب و باپیرانی تۆ، ئەوە مێژووەیە کە ئێمەی گرووپی کچانی ماد بەرگری لێدەکەین.
پاشان ئەوانەی تۆ ناوت ناون پاڵەوان، جگە لە جاش و خۆفرۆشێکی وەک خۆت، هیچیتر نین.
ڕەقیبی ژماره سێ: ئێوە سزای قورستان بۆ دەردەچێت، بە تاوانی هەڵگەڕانەوە لە ئاین و مێژوو و تیرۆرکردنی سەرکردە و لایانگرانی ئێمه.
سەیران: گوێ بگرە باش، هەرگیز عومەر و قەعقاع و عەفلەق و مێژووی عرووبە و بەعس، مێژووی ئێمە نین.
ئەوان داگیرکەری خاک و دوژمنی کولتوور و زمان و هەموو شتێکی ئێمەی کوردن.
ڕەقیبی ژماره سێ: بێ دەنگ هەی کچەی مولحید.
سەیران:دیاکۆ و کەیخوسرە و ئاستیاگ، خووری و گووتی و لولوبی و مادەکان مێژووی منن.
ڕەقیبی ژماره سێ: گوو بە دیاکۆ و ئاستیاگ و کەیخوسرەوی ئاگر پەرستان.
ڕێزان:هەرچی پیرۆزیت هەیە دەیکەم بە ساقەی یەک دێڕ لە سروودی ئەی ڕەقیب
بێخاڵ: هاوڕێیان، ئەو جاشە خۆفرۆشە لە کورد بوون و مرۆڤ بوون داماڵدراوە. بۆ مشتێک پارە و پولی حیز، خۆی فرۆشتووە و لە دژی مێژووی خۆی و باپیرانی خۆی دەجەنگێت و ئێمە لەسەر بەرگریکردن لەو مێژوو و بوونەی خۆمان دادگایی دەکات!
سەیران: سەیرە! چۆن بووەتە گەواد و زمان حاڵی پرۆژەی تەعریب و بیری عرووبە و ستراتیژییەتی عرووبەچییەتی !
بێخاڵ: کورد هەروابووە و بە درێژایی مێژوو جاش و خۆفرۆش و حیزی لێ نەبڕاوە.
ڕێزان: کورد میلەتێکی زۆر خۆشباوەڕ و عاتیفی و گەمژەیه.
هەڤاڵان، سەیرکەن، عەرەب گەر نەیتوانی ڕاستەوخۆ پرۆژەی تەعریبی خۆی لەسەر کوردجێبەجێ بکات، دێت و بەناوی فتوحات و پیرۆزی و خوداوەند و بە چەکی ئایینەوە لە کورد دەدات.
ڕەقیبی ژماره سێ: بێدەنگ بن هەی بێڕەوشت و مولحیدینە.
سەیران: ئێمە مولحیدین بەرامبەر بەو بیروباوەڕە ژەهراوی و تیرۆراوی و هۆڤانەی تۆ.
ڕەقیبی ژماره سێ: کێ ئێوەی هاندا تا ببن ئەندام لە گرووپێکی ئیلحادی و ناسیۆنالیستی تیرۆرستی وەها و بەژدار بن لەو هەموو کاری تێکدەرانە و کردە تیرۆرستییە؟
سەیران:سیستەمی کۆیلایەتی و بێشەڕەفی ئێوە.
بێخاڵ: بیری نێرسالاری و ژن کوژی ئێوە.
ڕێزان: هەستی کوردایەتی ئێمە و جاشایەتی ئێوە.
ڕەقیبی ژماره سێ: سەروینی بێ مۆڕاڵ لە پشتانەها؟
دەی دانی پێدا بنێن؟ ئەو لە پشت ئێوەیه؟
بێخاڵ: ئێمە، هێزی ژنێتی و هۆشیاری خۆمان و مێژووی باب و باپیرانمان لە پشتە.
سەیران: دەستێکمان وەسیەتەکەی قازی و دەستەکەیترمان خۆڕاگری شێخ ڕەزای دێرسمیە.
ڕێزان: ئێمە نێرداوی ئەقڵین، هاتووین تا ئەقڵییەتی خێڵگەرێتی هەڵوەشێنینەوە و ڕەفیق حیزبی و جاش و مستەشارەکان بە سزای گەل بگەیەنین، بتەکانی نێرسالاری تێک و پێک بشکێنین و مەزهەبی سمێڵ بە گۆڕ بسپێرین.
ڕەقیبی ژمارە سێ: ئێوە دەستان سوورە بە خوێنی دەیان پەرپرس و هەڵگرانی نەتفسولوشوجاعی ئێمە. سووکترین سزاتان، مانەوە دەبێت لە گرتووخانە بۆ هەتاهەتایه. ئەگەری لە سێدارەدانیشتیان هەیە.