شانۆ نامە

بەشی٣٥

کچانــی سـەگ

ڕێزان: لە ڕۆحێک بمانکوژن، لە ڕۆحی هەزاران کچیتری شۆرگێڕی کورد، لە ڕۆحی دنیایەک قارەمانیتری بوێر و نەترس، دووبارە دێینەوە بۆ گیانی خێڵ و نەریت و  جاش و بتەکانی کۆمەڵ و قانوونەکانی سمێڵ.

سەیران: ئێمە لە کانیاوی فەلسەفەی سوکرات ئاومان خواردووەتەوە. دەرمان و نهێنی مانەوەمان لە ئاسمان دزیوە و  ڕۆحمان سیفەتی خوداوەندێتی و نەمری وەرگرتووە.

لە جەستەیەک بمانکوژن، لەسەد جەستەی تر بۆتان دێینەوە. لە لاشەی مرۆڤێکدا وشکمان کەنەوە، لە بەرگی سەتان سەگ جارێکیتر سەوزدەبینەوە و دەگەڕێینەوە.

بێخاڵ: ئێمە لە سەر مەزهەبی دۆنادۆن و لە پێڕەوانی تەریقەتی جاویدانین.

ئێوەی مەرگ دۆست، سوکراتیش ژەهرخواردکەن، بیر و باوەڕەکەی هەردەمێنێتەوە.

ڕەقیبی ژمارە سێ: ئێوە لە گ+وو+ت+ا+ن خواردووە و سیفەتی سەگتان وەرگرتووە و لە پێڕەوانی تەریقەتی سەرلێشێواوین.

بێخاڵ: ئێمە هەڵقوڵاوی هەستی چینی پڕۆلیتەرین. وزە لە تیشکی خۆرەوە وەردەگرین و ڕەگمان دەچێتەوە سەر مانیفێستەکەی مارکس و ئەنگلز.

سەیران: ئێمە، کچانی کەیخوسرەوین.

ڕێزان: ئێمە نێردراوی ئێزدانین و هاتووین تا کاپیتاڵیزم لە ڕەگەوە هەڵقەنین.

ڕەقیبی ژمارە سێ: ئێوە گرووپی گ+ان+دەران و کچی قەحپەن، لە چاڵەونەوە هاتوون، تا قسەی حیز بکەن و گ+وو+ی بخۆن.

هەرسێکیان(سەیران و بێخاڵ و ڕێزان): پێکەوە: جڕڕڕڕڕڕڕت.

ڕەقیبی ژماره سێ: جڕت بۆ ئەژداد و ئابائتان، ماکەردایکینە.

بێخاڵ:ئێمە کچانی حەفسەی نەقیبین.

سەیران: کچانی سینەم خان و بەدرخانینیەکانین.

ڕێزان: کچانی مەهابادا قەرەداغی و ئەحلام مەنسورین.

ڕەقیبی ژماره سێ: ئێوە کچانی مەیموونن.

بێخاڵ:ئێمە لە منداڵدانی گاتاکانی زەردەشتەوە هاتووین، دەستێکمان پەڕاوی ڕەش و دەستەکەیترمان ئاڤێستایە.

ڕێزان: ئێمە ڕۆڵەکانی میدین و بە دەمار و هەست و خوێن میترایین. نەسەبمان دەچێتەوە سەر ئەهلی حەققە و یارسانییەت.

سەیرانن: ئێمە گرووپی کچانی لالشی نورانی و نەوەی تاوسی مەلەکین.

ڕەقیبی ژماره سێ: ئێوە، کچانی سەگ و نەوەی دۆزەخن. نەسەبتان دەچێتەوە سەر ئەهریمەن و لە ک+و+س+ی سەروینی بێهەوسار و دەمشڕەوە هاتوون.