
بەشی٣٦
جڕتۆلۆژیستەکان
بێخاڵ: ئێمە گرووپی جڕت لێدەرانین.
سەیران: پێشمان دەگوترێت جڕتۆلۆژیستەکان.
بێخاڵ: جڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕت.
ڕەقیبی ژماره سێ: جڕت لۆ ئەژدادت، کچی سەگ.
ڕێزان: ئێمە کچانی فیساگۆرسین.
ڕەقیبی ژماره سێ: ئێوە کچانی ئەهریمەنن.
سەیران: ڕەگمان دەچێتەوە سەر سۆفستاییەکان.
ڕەقیبی ژماره سێ: ڕەگتان دەچێتەوە سەر زێراب.
بێخاڵ:ئێمە گرووپی نازانمگەراین.
ڕەقیبی ژماره سێ:ئێوە ڤایرۆسن.
بێخاڵ:ئێمە ئەگنۆستیکین.
ڕەقیبی ژماره سێ: ئێو ق+ەح+پەستیکن، بەسیکەن شێتم دەکەن؟
سەیران:جا بۆخۆت گەلێک ئاقڵیت؟
ڕێزان:بێ مێشک، بۆ شێتت دەکەین؟
ڕەقیبی ژماره سێ:یەکێک دەڵێت: من لاستیکم و یەکێک دەڵێت من ئانارشێتم و یەکێک دەڵێت:من ئەگووستیکم و یەکیتر دەڵێ: ئێمە فس گۆرین و دانەیێ ئەڵێ:من ئاتاتیستم و دانەیەکیتر دەلێ نەوەلڵا ئێمەگ+ووگەرا و گوومانگەرا و گ+وو خۆریستین.
بێخاڵ: پیاوی گرگن، ئانارشێت نا، ئەنارشیست.
ڕێزان:لاستیک نا، لائیک.
سەیران: ئەگووستیک نا، ئەگنۆستیک.
بێخاڵ: ئاتاتیست نا، ئاتایست.
ڕێزان:فـــــس گۆر نا، فیساگـــــــــــــــــۆڕ.
ڕەقیبی ژماره سێ:هەرچییەک بن، لە گۆڕی هەرچی ئەتا گ+وو ئەگنۆق+ەحپە و ئانارح+یز و لائیکی ت+ڕک+ەن و فیساگۆڕی ف+س+کەنی گۆڕ بەگۆڕتان بەم.
ڕێزان:کێشەی ئێوە ئەوەیە، لە تونێلێکی تەسک و داخراودا گیرتان خواردووە و تەنها لە ڕوانگەی کتێبێکەوە لە ژیان و بوون و گەردوون دەڕوانن !
ڕەقیبی ژماره سێ: تەنها ئێمە حەقین.
بێخاڵ: هەزاران ئایین و بیر و باوەڕی جیاواز هەیە، هەمووی هەمان زۆڕنای ئێوە دەژەنن و هەریەکە و خۆی به حەقیقەتی ڕەها و هەموو شتێک دەزانێت و ئەوەکەیتر ڕەتدەکاتەوە!
ڕەقیبی ژماره سێ: سێ ڕۆژ مۆڵەتتانە تا بگەڕێنەوە سەر ڕێگای حەق.
سەیران: ئێمە فەوزەوین.
ڕێزان: کچەکەی دیبۆڤوارین.
بێخاڵ: بژی ئانارشیست.
ڕەقیبی ژماره سێ: من هیچ لە ئێوەی سۆزانی تێناگەم!
سەیران:لەشفرۆش تەنها لەشی خۆی دەشفرۆشێت، بەڵام تۆ مێژوو و بوون و کەرامەتت.
ڕێزان: خۆفرۆش، چیتداوە لە کولتوور و مێژووی عەرەب، وا بەرگری لێ دەکەیت و جاشایەتی بۆ دەکەیت؟
بێخاڵ:کورد بە درێژایی مێژوو گ+ە+وادی لێنەبڕاوە.
سەیران: هارپاک،
ڕێزان: حەسەن خەیری و
بێخاڵ:مەلای خەتێمان لێنابڕێت.
سەیران:مەلا ئیدریسی بەدلیسی، خۆی بە تەنەکە زێڕ فرۆشتە عوسمانییەکان.
ڕێزان: ئەوجاشەگوتی: هەرچی کوردێک شەڕ دژی عوسلمانلییەکان بکات، تەڵاقی دەکەوێت.
ڕەقیبی ژمارە سێ: گ+وو+ی بخۆن. عەرەب و تورک و فارس، برای دینیمانن و پێڵاویان نادەم بە کوردێکی وەک ئێوەی بێ دین و کافر !
سەیران" بوو بە هەزار و چوارسەت ساڵ
لەگەڵ عەرەب بوینە یەک ماڵ
ڕێزان: خێوی قیبلە و کیتابێکین
وەک دەڵێن بەرەبابێکێن
بێخاڵ: بەڵام ئەو برا ئیسلامەم
ئەوکاکەنێرە زەلامەم
سەیران: هەرچی هەم بوو
بردی بۆخۆمنی کوشت بەهەرزن و جۆ
ڕێزان: گەربڵێم برای هاودینەکەم
هاوڕێگەی لەمێژینەکەم
بێخاڵ: تۆزی شیری وڵساتەکەم
سەت یەکێ لەداهاتەکەم
سەیران: هەزاریەکێ لەنەوتی خۆم
پێم کەرەم کە
بێ نان و دۆم
ڕێزان: بابەس کوێربم
بێڕوناکی
باپێت بڵێم
برای چاکی
بێخاڵ: ئەڵی هەی لەدین وەگەراو
کورد و نەوت و نان و
پێڵاو
سەیران: وادیارە بویتە شعوبی
ئەبێ لەڕێگە دەرچوبی
ڕێزان: هەر لە شێخی ئەزهەرەوە
کێ مێزەری بەسەرەوە
بێخاڵ: تێر دەکرێن لەنان و پڵاو
پڕ دەکرێن لەپارە و دراو
سەیران: دوای ئەو بڕیار دەرئەکەن
بە فەتواێی کافرم ئەکەن(٭)
-------
٭تێبینی: هۆنراوەیەکی مامۆستا(هەژاری موکریانی)یە، بەناوی((قەوانە شڕە) و کۆتا دێڕی دەڵێت(فتوای کافریم ئەدەن). هەستم کرد زۆر نەگونجا و بێڕۆح و بێ مۆسیقایە و لەگەڵ کێش و سەروای ڕستەی پێشەی خۆیشی ناگونجێت، بۆیه کردم بە(بە فەتوایێ کافرم ئەکەن).