بەشی٣٧

هەرگیز نەیتوانی بۆمان دایکێکی میهرەبان بێت

بێخاڵ: چیتر خولیای ئالوودەبوون بە وڕێنەم نەما.

ڕێزان: ئەوە جگە لە چاوەڕوانییەکی گۆدۆیانە چیتر نییە و دەزانم مانەوە و ڕۆیشتنەکەیشم هەردووکی هەرعەدەمە.

سەیران: ئەی بەدیل؟

 بێخال: ئنتیحار!

بێخاڵ: من و خەم دوانەیەکی دانەبڕاوین.

سەیران: کە مردم لەسەر  گلکۆکەم بنووسن: بویە هات بۆ ئێرە، تا شکست بە عەبەس بدات.

ڕێزان: دەزانم لە ڕاکردنێک بۆ ڕاکردنێکی تر زیاتر نییە.

بێخاڵ: دەی مردن دەسا بە ئشتیاوە هەڵم مژە.

سەیران: لەوەتەی بەبیرم دێ هەر کراسی عەبەس لەسەر بەردی پووچگەرێتی هەڵدەخەم و جگەرەی خەم دادەگیرسێنم.

ڕێزان: ئەو زەوییە پڕە لە دڵ تەنگی و من

چیتر بەرگەی پێوەڕینی ئەو هەموو قەڵەقییەناگرم.

بێخاڵ:بە ژیان بڵێن با بێدەنگ بێت.

سەیران: بەڵێ ئەو هەرگیز نەیتوانی بۆمان دایکێکی میهرەبان بێت.

ڕێزان: هاوڕێیان، من شێت نیم نا، بەڵکو دەمەوێ ڕەهابم ڕەها.

بێخاڵ: نزای هیچ دایکە شەهیدێکیش نەیتوانی بیوەستێنێ!

سەیران: من نازانم خودا بۆچی بێدەنگە خودا؟

بێخاڵ: دەی لێی گەڕێن باهەر پێمان بوەڕێت،

ڕێزان: من دەزانم، ئەوە پیشەیەتی خەم.

 سەیران: سنوور دەست پێبکە.

بێخاڵ: ئیتر خەجاڵەتی دەکەم بە میدال و لە بەرۆکی بوونی دەدەم.

ڕێزان: با تاریکی  تونتر بەخۆیەوە بمانگوشێت و زیاتر لەو زەڵکاوەی مرۆڤ ڕۆبچین.

سەیران: کچینە ئەوە بۆ هەست بە هیچ ناکەم؟

بێخال: ئەها بیرم کەوتەوە،

ڕێزان: ئەو نهلیستە خەونێکی منداڵیمان بوو.

سەیران: کەواتە بێدەنگی بەدیل نییە؟

بێخاڵ: هەرنەمزانی ئەو ئەو عەزابە زۆڵ و بەربەره،

خۆڕسک و زگماک بوو یان دەستکردی سروشت!

ڕێزان: دەی با عەدەم قافیەی تەمەنمان بشکێنێت و غەرقی خۆییمان بکات.

سەیران: چ چەتەیەک بوو ئەو ئازاره سەگبابە،

بێخاڵ: وا بەهێز ڕۆحی شێلاین!

ڕێزان: پیف!

سەیران: چی بوو؟

بێخاڵ: ئەو وجودە سەرسەرییە فیزی چیمان بەسەرەوە دەکات!

ڕێزان: من جگە لە هێڵنج و قەڵەقییەکانم لە هەموو شتێک بەریم.

سەیران: گریمان وەرزێکی تریش بێت،

بێخاڵ: دڵنیام کەسێک نابێت دەستی خەمەکانمان بگرێت و لێمان تێبگات.

ڕێزان: دەی کەواتا ئەی بوون، بێ منەت بە و بە دڵی خۆت تاراوگە لە نیشتمانی ڕۆحمان بڕوێنە و عەزابمان دەرخواردە.