
بەشی چل و سێ
شانۆنامە
پەردەی هەشتەم
کچەی دەیناسۆر
ئەکتەرەکان: ڕەقیبی ژمارە سێ+ سەروینی کچی کەریمۆکی
شوێن: هۆڵی دادگا.
سەروین: دەزانیت ئەگەر بهاتبا و کەریمۆک، منی لە خوێندن دەرنەهێنابوایە، زۆرم حەزلێبوو بەشی ژینالۆژیای سمێڵۆژی تەواوکەم.
ڕەقیبی ژمارە سێ: تۆسفر کیلۆمەتر ئەخلاقیت.
سەروین: تا لە چەمکی ئەخلاق تێبگەیت، پێویستە ژینالۆژیای ئەخلاقی نیچە بخوێنیتەوە.
ڕەقیبی ژمارە سێ: ژینالۆژیا چییە کچەی دەیناسۆر؟
سەروین: بەڵام داخەکەم، ئێوە ئەهلی کۆپی و شوێنکەوتەی عەن عەنە و قیله و قالە و قولو یەقولووەکانن، نەک کتێب و فیکر و فەلسەفە.
ڕەقیبی ژمارە سێ:کافری بێ ڕەوشت، دەمت داخە، گەرنا ئەو زمانە درێژەت دەبڕم.
سەروین: خەڵک ڕۆیشت بۆ سەرمانگ، ئێوە تازە خەریک مشتومڕی ئەوەن ئاخۆ دەبێت ق+ن بە دوو بەرد یان بەسێ پاکبکرێتەوە!
ڕەقیبی ژمارە سێ: بێ دەنگ به هەی کافری بێ ئەخلاق.
سەروین: جڕت.
ڕەقیبی ژمارە سێ:
دوو ساڵ و شەش مانگی تر لە حوکمەت زیاد بوو.
سەروین: بە ک+و+س+ی داکی نیرۆنەوە.
هیلاکم زۆر. دەی ئەو پەردەبێبەهایە دادەنەوە و ئەو بەشەی شانۆکە لێرە کۆتایی پێ بهێنن.
ڕەقیبی ژمارە سێ: دەمانچەکەی دەردێنێت و لەناوهۆڵی دادگا، دەمی سەروین پڕی دەکان لە گوللـە و پەردەی شانۆیەکە، لە کەشێکی تراژیدی و بە بێدەنگی دادەدرێتەوە.