شەماڵ بارەوانی

22

میـاو

سەیران:دەی هاوڕێیان،

ڕێزان:چی؟

سەیران: باحاشا لە مرۆڤبوون بکەین!

ڕێزان:گیانە خۆ ئێمە سەر بە دنیای مرۆڤەکان نین.

بێخاڵ:ئێ بازیاتر لە مرۆڤ دوورکەوینەوە.

سەیران:بەڵێ، پێویستە گۆشەگیرتربین.

ڕێزان:منیش لەگەڵ مرۆڤ هەست بە هێڵنج و دڵگوشین دەکەم.

بێخاڵ:بە نەفرەت بێت مرۆڤ.

سەیران:مـردن بۆ مرۆڤ.

ڕێزان:بێ تەربیەت مرۆڤ.

سەیران:بەستە زمان مرۆڤ.

بێخاڵ:فەلسەفە بە گونی لێدەدات مرۆڤ.

سەیران:ناحاڵییە مرۆڤ.

ڕێزان:تیاح لە مرۆڤ.

بێخاڵ:هیچ كاتێك فەلسەفە بە گونت لێ مەده ئەی مرۆڤ.

سەیران:كيسەلیش كێری هەیە، جڕتە مرۆڤ.

ڕێزان: پێویستە هەندێك جار هەستی ئاژەڵان تاقی بكەیتەوە گەوجە مرۆڤ،

سەیران: تا لە گەورەیی پەلەوەر تێبگەیت و پێت بڵێن زڕتە مرۆڤ !

بێخاڵ:پسك بوونی من و بزن بوونی تۆ و سەگ بوونی ئەوەی تر،

سەیران: هیچ كاممان لە دەسەڵاتی خۆماندا نییە و قەدەرێكی قەحپەباب بەوشێوەیە ئێمەی هێناوەتە بوون.

ڕێزان:ئەی مرۆڤ، بهێنە پێش چاوەكانت، تۆ لەشوێنی كەر بوایتا،

بێخاڵ: یان بە حۆشتری لە دایك ببایت،

سەیران:یان هەیكەلت هی زەڕافە و سەرت عەلەشیش با،

ڕێزان:ئەوکاتە هەستت چۆن دەبوو ئەی چرووکە مرۆڤ؟

بێخاڵ:ئایە دەكرێت لەبەرئەوەی لە زومرە و رەگەزی مرۆڤ نین، بەكەم سەیری مانگا و مەڕ بكەین؟!

سەیران:خۆمن زۆر سەگم بینیوە لە مرۆڤ سوودبەخشتر و بە وەفاتر.

ڕێزان:كێ بۆم دەسەلمێنێت ماكەرێك لە مێژووی كەربووندا، خۆی تەقاندبێتەوە.

بێخاڵ:مەیموونێك سەری چۆڵەكەیەكی بڕی بێت.

سەیران:جوانەگایێك تەحەرووشی بە ژیانی تایبەتی قەڵەڕەشیكەوە كردبێت و

ڕێزان:ورچێك، جەنگێكی جیهانی هەڵگیرساندبێت؟

بێخاڵ:ئیتر لەوە گەرێ تۆ عەقلت هەیە و هەست نییە ئەی  مرۆڤ.

سەیران:ویژدانێك لەكاتی شەهیدكردنی بەپوولەیەكی بێ تاوان نەگریێت،

ڕێزان:شایەنە فڕێی ناو زبڵدان بدرێت.

بێخاڵ:کەواتا چیتر شعوری هاوڕێ ئاژەڵەکان بریندار مەكەن ئەی مرۆڤ.

سەیران:بە بەغدادی تیرۆرست و سەدامی فاشیست مەلێن كەر.

ڕێزان: هیتلەر بە قالۆنچەیەكیش بەراورد مەكەن!

بێخاڵ:هاوڕێیان، دەی با هەموومان وەك رێزێك لۆ پشیلەکان سێ جار پێكەوە بلێین: میاو.

هەرسێکیان پێکەوە:میاو، میاو، میاو.