
بەشی (٥٠) کۆتایی
پەردەی سێزدەهەم
ئەکتەرەکان: ئاری+ڕەقیبی ژماره شەش(ئەو کەسەی ڕاسپێردراوە کە ئاری لە سێدارە بدات).
شوێن/گۆڕەپانی گشتی.
بمکوژن، له کوشتنی مندا ژیان هەیه.
ڕەقیبی ژمارەشەش: بەرلەوەی بۆ دۆزەخت بنێرین، دەبێت دوا وشەت شایەتومان بێت.
ئاری: جـــــڕت.
ڕەقیبی ژمارەشەش: جڕت بۆ باوکت، کافری زندیک.
ئاری" دەی ئەوە من لەبەر یارچوومە ڕیزی مەیخۆران.
دەرگای خانەقام داخست و دەرووم لە مەیخانە کردەوە.
مادام یار لە مەیخانەیە، من لە کەعبە چی بکەم؟"٭
مادام یار لەوێ چاوەڕێمە، من لەو دۆزەخەی ئێرەی ئێوە چیبکەم؟"٭
ڕەقیبی ژمارە شەش :بڕۆ بۆ جەهننەم.
ئاری: ئێوە نوێنەر و شمشێر بەدەستی خودان،
من و حەللاج، کۆگای نهێنی و عاشقی خوداین.
بمکوژن" ئەم زەویە لە گڵ نییە،
ئەم زەوییە نگومە لە خوێن،
خوێنی ئاشقان!٭
ئەی"
دلبەرم!
مادام تۆ لە دەرەوەی ئەم جیهانەی،
دەسا ڕۆحم بکێشە و لەم جیهانە دەرم بهێنە بۆ لای خۆت!"٭
ڕەقیبی ژمارە شەش: گوتم دوا وشەت دەبێ شایەتومان بێت.
ئاری: دوا وشەم وشەی هەللاج دەبێت، بمکوژن، له کوشتنی مندا ژیان هەیه.
ڕەقیبی ژماره شەش، پەتەکە دەخاتە ملی ئاری و ئاری تا هێزی تێدایه هاواردەکات و ئەو قسەیەی مەنسوری حەللاج دەڵێتەوە: لەدارماندەن، من بە شەهیدی دەمرم،
ئێوەش بە کوشتنم بە پلەی موجاهیدی دەگەن.
بەو شێوەیە، لە کەشێکی خەمناکدا، ئاری لە سێداره دەدرێت و پەردەی شانۆیەکە دادەرێتەوە و کۆتایی بە حوکمی قەرەقوش دێت.
ــــــــــــــــــــــــــــ
٭نیگارەکانی خودا، پێشەوا ئیبراهیم، ل١٨٦-١٨٧.
٭وتەیەکی( مەولانا ڕۆمی)یە و لە هەمان سەرچاوەی پێشوو وەرگیراوە.
٭وتەیەکی (عەتتاری نەیسابوری)یە و لە هەمان سەرچاوەی پێشوو وەرم گرتییە.