
٢٤
جوێندەرەکـــانی جیهان یـەک بگـرن
بیخاڵ:هاوڕێیان"بێدەنگ مەبن
ڕێزان:قسەی دڵی خۆتان بکەن
سەیران:گوتن ترس لەناو دەبا(٭).
بێخاڵ:لەوانەیه گووخۆرانێک بڵێن:ًئەم کچانە بۆ هێندە دەم شڕ و جوێندەرن !
ڕێزان:کەرباوکینە، ئێمە لە کۆمەڵگایەک هاتووین، هەمووی دەم زێراب و زمان گوواوی و جوێندەرە.
سەیران:حاجی جوێن دەدات.
بێخاڵ:مام سەید جوێن دەدات.
ڕێزان:دەروێش و شێخ جوێن دەدەن.
سەیران:کتێبه ئاسمانییەکان جوێن دەدەن.
بێخاڵ:مەلا و پیاوانی ئایینی و ئاخوندەکان جوێن دەدەن.
ڕێزان: مەزهەبەکان و ئایینەکان جوێن دەدەن .
سەیران:ڕۆشنبیر و شاعیر و نووسەران جوێن دەدەن.
بێخاڵ:ڕاگەیانکار و میدیاکاران جوێن دەدەن.
ڕێزان:سیاسەتمەدار و حیزمەداران جوێن دەدەن.
سەیران:گۆرانیبێژ و بەندبێژەکان جوێن دەدەن.
بێخاڵ: فۆندەمێتالیست و نوێنەرانی ئاسمان جوێن دەدەن.
ڕێزان: کۆنخواز و نەریت پارێز و خێڵگەرایان جوێن دەدەن.
سەیران:ئەقڵانی و مۆدێڕنگەرا و پۆست مۆدێڕنەکانیش جوێن دەدەن.
بێخاڵ:شەڕواڵ لەپێ و جامانە بەسەرەکان جوێن دەدەن.
ڕێزان:قات و ڕیبات لەبەر و ئەفەندییەکانیش جوێن دەدەن.
سەیران:هەمووی جوێن دەدات.
ڕێزان:خوشکان، فەرهەنگی وشە زبرەکانتان خوێندووەتەوە؟
سەیران: نەخێر.
بێخاڵ:منیش.
ڕێزان: منیش هەروا.
سەیران:ئەوەی لە جوێنی نەگوتراو دەگەڕێت، با بێت لە ((فەرەنگی وشە گوواوییەکانی کچانی ماد)) بۆی بگەڕێت.
بێخاڵ:هاهاها.
ڕێزان:بۆ دەتانەوێ بە زمانی گوڵ و زاراوەی گاندیانە لەگەڵ ئەو دەم زێرابانەی کۆمەڵ بدوێین؟
سەیران:هەرگیز.
بێخاڵ:مەحاڵە و لە خەونیش ئەمە نابینن.
ڕێزان:سەروین لەچاو ئێمە، بە حەوت ئاوان شووراوەتەوە.
سەیران:جوێندەرەکانی جیهان یەک بگرن.
بێخاڵ:ژن کوژە سەگبابەکان بێ دەنگ بن، کچانی ماد قسە دەکەن.
ڕێزان:با گووی بخۆن، کەپیتالیست و بوڕژوا و فیوداڵیستەکان.
سەیران:مردن بۆ سیستەمی کوێخایەتی.
بێخاڵ:هاوڕێیان، دەی.
ڕێزان:چی؟
سەیران:سەر و جڕت بۆ ئەقڵییەتی عەشایەری.
هەرسێکیان پێکەوە:جڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕت.
.................
٭بۆب دیلان.