
26
قەحپەلۆژی
بێخاڵ:خوشکان، ئێمە لەسەردەمی پڕو پووچیدا دەژین.
ڕێزان:سەردەمی هیچو پووچی.
سەیران:سەردەمی بەرژەوەندیگەرایی.
بێخاڵ: سەردەمی چەکی ئەتۆم و نا دڵنیایی.
ڕێزان:سەردەمی درۆن و بێ بەهایی.
سەیران:سەردەمی ماسک و دووڕوویی.
بێخاڵ:سەردەمی قەیرانی متمانە و ناڕاستگۆیی.
ڕێزان:سەردەمی شەشڕووەکانی سەردەمی ستالین و مرۆڤی گەمژە.
سەیران:سەردەمی پیاوی بچووک و ژن کوژان.
بێخاڵ:هەڤالان، سەردەمی سوقرات و حیکمەت کۆتایی هات.
ڕێزان:بەڵێ، ئێستا زانست و تەکنەلۆژیا، داکی ژیان و بوون و گەردوون دەگێن.
ڕێزان:کچینە، دەی با شەڕەفی باوکمان بفرۆشین!
بێخاڵ:بۆچی؟
سەیران:ئەی بێشەرەفەکان پێمان ناڵێن: قەحپە؟
ڕێزان:بۆچی!؟
سەیران:چونکە ئێمە لەسەردەمی قەحپایەتی دا دەژین !
ڕێزان: من"لەو باوەڕەدانیم هیچ کچێک لەسەر ئەم گەردوونە بە ویستی خۆی بیەوێت ببێت بە سۆزانی، دەزانی چی؟ ئەم سەردەمە سەردەمی مرۆڤ نییە، مرۆڤ بوون دەمێکە لە بارچووە، هەموومان بووین بە سۆزانی، ئیدی هەرکەس و بە جۆرێک.(٭)
بێخاڵ:" هەتا زیاتر بە خەڵکی ئاشنابم، زیاتر سەگەکەمم خۆشم دەوێت(٭)
سەیران:هاوڕێیان،
ڕێزان:بەڵێ؟
سەیران:هەرنەتانگوت، کوێ قەحپەخانەیە؟
بێخاڵ:قەحپەخانە ئەو دۆزەخ و شوێنەیە کە ڕۆچووە لە نەریتگەرایی و خێڵگەرایی و مەزهەبگەرایی.
ڕێزان:ئەو قەحپەخانەی هەموو شتێک تێیدا لەبەرژەوەندی نێردایە.
سەیران:ئەو قەحپەخانەیەی قانوونەکانی هەمووی پیاوەکان دایان ڕشتووە.
بێخاڵ:ئەو قانوونانەی هەڵێنجراوی بیری نێرسالاری و دۆگمەکانی مەزهەب و نەریتی خێڵن.
سەیران:قانوون گەلێک، درێژکراوەی بیرێکی دواکەوتووی سەدەکانی ناوەڕاستە.
ڕێزان:قانوون گەلێک، هێشتا ژن به کەم ئەقڵ و نیوە مرۆڤ دەزانێت.
سەیران:قەحپەخانە ئەو شوێنەیە کە لەژێر ناوی نەریت و مەزهەب و خێڵگەرێتییەوە، ژیانی ژنی تییا لە قاڵب دەدرێت.
ڕێزان:قەحپەخانەیەک، بەوشێوە ژن تێیدا بێ ناسنامە و ژن بوون تێیدا ئەتدەکرێت.
سەیران:ژن لەوەها قەحپەخانەیەکدا دەبێ چی بێت؟
بێخاڵ:هیچ.
سەیران:ئەم وڵاتە یەکپارچە،
بێخاڵ:چی؟
سەیران: قەحپەخایە.
ڕێزان:بەڵێ، سەردەمی قەحپەگەرایەتییە.
بێخاڵ:هاوڕێیان،
سەیران:بەڵێ،
ڕێزان:دەزانن ئێمە بۆچی لێرەین؟
سەیران:بۆچی؟
بێخاڵ:تا تۆڵە لە قەحپەکان بکەینەوە.
بێخاڵ:"ملوانکەیەکی سۆزانی
لەسەر شەقامێکی گشتی
کراسەکەی هەڵدایەوە و هاواری کرد:
من هەر جەستەی خۆم ئەفرۆشم
هەر جەستەی خۆم ئەفرۆشم
هەر خۆم و بەس!.
بەڵام لەسەر ئەم شەقامە، ئەیانبینم
تیایاندایه جەستەی شاخ و
جەستەی دەشت و، جەستەی باخچە
جەستەی هەتاوو بارانی فرۆشتووە.(٭)
بێخاڵ: ئەرێ قەحپەکان کێن؟
ڕێزان: قەحپەکان دەزانن کە قەحپە ئەو ژنە نییە، کە هۆکارێکی نامرۆڤانە دەیکات بە قەحپە.
سەیران:نەخێر، قەحپەکان زۆر بە هەڵە پێناسەی قەحپەیان بۆ کردووین.
بێخاڵ:کچینە، دەی با جارێکیتر پێناسەی قەحپەبوون بکەینەوە.
سەیران:قەحپەکان کێن!
ڕێزان: هەموو ئەوانەن کە سمێڵیان زڵە.
سەیران:ئەوانەی ژنیش دەکوژن؟
ڕێزان:بەڵێ، ئەو پیاوانەش کە ئەقڵیان لە گونیاندایە و ژن تەنها وەکو ناوگەڵ دەبینن.
بێخاڵ:ئەوانەشن کە ئێمەیان بەو قەحپەخانەیە سپارد.
ڕێزان:بەڵێ، ئەوانەش قەحپەن کە لەسەر خۆشەویستی کچەکانیان خەڵتانی خوێن دەکەن.
سەیران: قەحپەکان ئەو پیاوانەن کە لەبەردەم قەحپەخانەکان ڕیزیان گرتووە و (ک+ێ+ر+ی+ا+ن) لەسەردەستیانە و لە دەم و ق+ن +و ک+و+سەوە، لاقەی کەرامەت و شکۆ و کەسایەتی مێینەیەک دەکەن.
بێخاڵ:قەحپەکان ئەوانەن، کە باسی حەوتا و دوو حۆری و چوار ژنی و بە کەنیزەکردنی ژن دەکەن.
ڕێزان:ئەوانەیش قەحپەن کە مۆسیقا و وێنە و تابلۆ و هونەر و فەلسەفە و ئەدەب و سینەما، بە تابوو و تاوان دەزانن.
سەیران: ئەوانەیش کە لە دژی نەتەوەکەی خۆیان، گەوادی بۆ بێگانە دەکەن.
بێخاڵ:قەحپە هەموو ئەوانەن، کە کوشتنی ژن ڕەوا دەکەن.
سەیران:قەحپە ئەوانەن کە خۆیان لە خەڵک کردووە بە نوێنەری ئاسمان و وتەبێژی خوداوەند.
ڕێزان:ئەوانەی لەسەر ئایین و دیدی جیاواز، خەڵکی تەکفیر دەکەن و سەری مرۆڤەکان دەبڕن، ئەوانەش قەحپەن.
سەیران:ئەوانەی دژایەتی یەکسانی جێندەری دەکەن،
بێخاڵ:ئەوانەی مینتاڵێنت پاتریارکن و نێرسالارانە بیردەکەنەوە،
ڕێزان:ئەوانەی خێڵەکی تێڕوانینن،
سەیران:ئەوانەی خەڵکی دەچەوسێننەوە،
بێخاڵ:ئەوانەی گەندەڵن و دزی دەکەن،
سەیران:بەڵێ، لوت بەرز و تڕزڵەکانیش قەحپەن.
بێخاڵ:دووڕووەکانیش قەحپەن.
ڕێزان:درۆزن و بەڵێن شکێنەرەکانیش قەحپەن.
سەیران:ترسنۆکەکانیش قەحپەن.
بێخاڵ:قەحپە هەموو ئەو گەوادانەن کە لەشی ژنێکی بەستەزمان دەکڕن و پێشی دەڵێن:قەحپە !
ڕێزان:سەدام قەحپەبوو.
سەیران:هیتلەر قەحپەبوو.
بێخاڵ:فرانکۆ قەحپەبوو.
ڕێزان:مۆسۆلۆنی قەحبە بوو.
سەیران:نیرۆن قەحپەبوو.
بێخاڵ:حەجاجی کوڕی یوسفی سەقەفی قەحپەبوو.
ڕێزان:هۆلاکۆ و جەنگیزخانیش قەحپەبوون.
سەیران:هاوڕێیان، مێژووی مروڤایەتی، مێژووی گەواد و قەحپەکانە.
بێخاڵ:ژیان قەحپەستانە.
ڕێزان:حاجی قەحپە.
سەیران:بازرگانی قەحپە.
بێخاڵ:شێخ قەحپە.
ڕێزان:کۆیلەی قەحپە.
سەیران:مامە قەحپە.
بێخاڵ:خاڵە قەحپە.
ڕێزان:ئامۆزا قەحپه.
سەیران:خاڵۆزا قەحپە.
بێخاڵ:تیۆری قەحپەیی.
ڕێزان:قەحپەکانی جیهان یەک بگرن.
سەیران:ڕۆحی جیهانی قەحپەیی.
بێخاڵ:ڕێککەوتنی پێنج قۆڵی نێوان قەحپەکان.
ڕێزان:ڕاهێنەری نێودەوڵەتی قەحپایەتی.
سەیران:کۆژیتۆی قەحپایەتی.
بێخاڵ:من قەحپەم،
ڕێزان:کەواتە من هەم.
سەیران:فەلسەفەی قەحپایەتی.
بێخاڵ:ماتریالیزمی مێژوویی قەحپایەتی.
ڕێزان:دیالیکتیکی قەحپایەتی.
سەیران:ئەتەکێتی قەحپایەتی.
بێخاڵ:گڵۆ(قەحپە)باڵیزم.
ڕێزان:کاپی(قەحپە)تاڵیزم.
بێخاڵ:فێندەمێن(قەحپە)تاڵیزم.
ڕێزان:فینۆمینۆ(قەحپە)لۆژی.
سەیران:قەحپە نهلیست
بێخاڵ:مەملەکەتی قەحپەکان.
ڕێزان:هەسارەی قەحپەکان.
سەیران:دەڤەری قەحپەکان.
بێخاڵ:بتی قەحپەکان.
ڕێزان:کۆماری قەحپەکان.
سەیران:سنووری قەحپەکان.
بێخاڵ:بڤەی قەحپەجان.
ڕێزان:تابوو و هێڵی سووری قەحپەکان.
سەیران:جڕڕڕڕڕڕڕڕت لۆ قەحپەکان.
بێخاڵ:کەناڵی قەحپەکان.
ڕێزان:ڕادیۆی دەنگی قەحپەکان.
سەیران:لۆژیکی قەحپایەتی.
بێخاڵ:دەنگدەری قەحپە.
ڕێزان:مەڕی قەحپه.
سەیران:ڕۆشنبیری قەحپە.
بێخاڵ:شاعیری قەحپە.
ڕێزان:نووسەری قەحپە.
سەیران:مەلای قەحپە.
بێخاڵ:سیکولاریستی قەحپە.
ڕێزان:بناژۆخوازی قەحپە.
سەیران:لائیکی قەحپە.
بێخاڵ:قەحپە.
ڕێزان:قەحپە.
سەیران:قەحپە.
بێخاڵ:هاوڕێیان،
سەیران:چی بوو؟
ڕێزان:بێدەنگ بن، قەحپەیەک هات.
--------------------
٭گەشبیر ئەحمەد، خوێنەکەی بەر پێی سنەوبەر، ل٣٣٤.
٭مارک توین وادەڵێت.
٭پارچە شیعرێکی (شێرکۆ بێکەس)ـە.