بەشی(٢٧)

سەگباب ئەفڵاتۆن

ڕێزان:مەعقول چییە؟

سەیران:لە مەملەکەتی ژن کوژاندا، ڕێکخراوێک بەناوی پیاوانەوە دابنێیت!

بێخاڵ:خوشکم بێ ئیشی و کاسبییه ئیتر.

ڕێزان:یەکێ پێماندەڵێت: ژن عەورەتە.

سەیران:یەکێ دەڵێ لە پەراسووی پیاو دروست کراون.

بێخاڵ:یەکێ تەنها وەک بووکەڵەی جنسی دەمان بینێت.

ڕێزان:یەکێ دەڵێت دوان و سیان و  چوارتان بۆ پیاوێک.

سەیران:یەکێکیتر دەڵێت: پەتی ئەهریمەنن.

بێخاڵ:یەکێ دەڵێت: تاڵە قژی ژن،  هەستی نێر دەجووڵێنێت و ک+ێ+ر+ی پیاو ڕەق دەکات.

ڕێزان:یەکێ دەڵێت ژن بۆ سیاسەت و سەرکردایەتی و پەیامبەرایەتی بە کەڵک نایە.

سەیران:یەکێکیتر دەڵێت: ژن کەم ئەقڵە !

بێخاڵ:مەزهەبەکان و پیاوانی ئایینی بە کەم لە ڕەگەزی ژن دەڕوانن.

ڕێزان:یەکێ دەڵێ: ژن دەیناسوورە.

سەیران:یەکێ دەڵێ کچ لە کیچن و چێشتخانەوە هاتووە.

بێخاڵ:یەکێتر دەڵێت ژنان تەنها بۆ چێشت لێنان و گ+ان+دان دروست کراون !

ڕێزان:ئەی بۆ ئەفڵاتۆن ناڵێن؟

سەیران:ئەو گەمژەیە چی گووێکی خواردووە؟

بێخاڵ:دەڵێت: ژن نوقسانە!

ڕێزان:گەواد ئەفلاتۆن.

سەیران:بێشەڕەف ئەفڵاتۆن.

بێخاڵ:سەگباب ئەفڵاتۆن.

ڕێزان:بە نەفرەت بێت ئەفڵاتۆن.

سەیران:با ون بێت ئەفڵاتۆن.

بێخاڵ:بێ دەنگ بە ئەفڵاتۆن.

ڕێزان:یەع لە ئەفڵاتۆن.

سەیران:سمێڵت دەبڕم ئەفڵاتۆن.

بێخاڵ:زمان درێژ ئەفڵاتۆن.

ڕێزان:کوڕی سەگ ئەفڵاتۆن.

سەیران:بێ بەها ئەفڵاتۆن.

بێخاڵ:داوەشێیت ئەفڵاتۆن.

ڕێزان:نەزان ئەفڵاتۆن.

سەیران:نێرسالار ئەفڵاتۆن.

بێخاڵ:بەسیکە ئەفڵاتۆن.

ڕێزان:جڕت بۆ ئەفڵاتۆن.

سەیران:کـــەرە ئەفڵاتۆن.

بێخاڵ:لە تامت بردە دەر ئەی ئەفڵاتۆن.

ڕێزان:کچینە،

سەیران:چیبوو؟

بێخاڵ:ڕاکـەن پلاتۆ هـات.