بەشی(٢٨)

دەرپێی حــوزن

بێخاڵ:شەوێکی پڕپڕ لە تاریکیم.

ڕێزان: لەتێکم لە فۆغان.

سەیران:عەزابەکانم بەقەد قەڕنێک گەورەن.

بێخاڵ:من"ئێستا لە قورئانی سەرتاقچەی ماڵە ژنە سۆزانییەک تەنیاترم(٭)

ڕێزان:هێندە تەنیام، ڕێک دەڵێی خودام.

سەیران:نەیبرژێنین؟

بێخاڵ:چی؟

ڕێزان:خەمەکانمان.

بێخاڵ:نەخێر.

سەیران:دەی هەر بە کاڵی دەیخۆین.

بێخاڵ:دەست بۆ نووسینی هەر شیعرێک دەبەم،

سەیران:وشەکانم هەڵدەوەرێن.

بێخاڵ:ئەلحەدە ئەم گەردوونە!

ڕێزان:بەهەرلایەک خۆم ڕاتەکێنم،

سەیران:بەردی قەدەرێکی بێشەڕەف بەر پەراسووی خۆزگەکانم دەکەوێت.

بێخاڵ:خەمەکان بە شەپۆل سەنگەریان لێگرتووم.

ڕێزان:خودایە، ئەم هەموو هێڵنج و

سەیران:ئەم هەموو قەڵەقییە چییە؟

ڕێزان:جاڕز    (کــــەرە)     بوون.

بێخاڵ:من ناتوانم چیتر هاودەمی ژان بم.

ڕێزان:ئێمە لە لێواری کەوتێکی حەتمی داین.

سەیران:دەی با ستیانی ئازار فڕێدەین و دەرپێی حوزن داکەنین.

بێخاڵ:بەڵی، با جیهان چیتر تەنها بۆ قەحپەکان بێت.

ڕێزان:ئاخ، چ غوربەتێکە ئەم بوونە.

سەیران:چی لە تەرمی ئەو هەموو حەسرەتانەمان بکەین؟

بێخاڵ:با مۆمیایان بکەین.

ڕێزان:نەخێر، لە گۆڕستانی سینەمان دەیان نێژین.

سەیران:لەوانە ڕۆژێک تێبگەن.

بێخاڵ:لەچی؟

ڕێزان:لەو عەبەسیەتەی ئێمە.

بێخاڵ:ئاخ"ونم، ونم، لەخۆم ونم

وڵاتێکم پڕم لە غوربەت

دڵم پێکێک شەرابی حەسرەتە

لە نێو تەنیایی خۆم ونم

لەم دنیا فراوانەدا

ڕۆح لەبەردێک

گوێ لە خەمی من ناگرێ(٭)

سەیران:چەندخۆش دەبوو گەر ئەو هەسارەیه لە مرۆڤ خاڵی بوایه.

ڕێزان:دەی با بدەین لە شەققەی باڵ و دوور بۆ ئەو قەحپەستانەی بوون بفڕین؟

بێخاڵ:بەچی بفڕین؟

سەیران:خەیاڵ.

ڕێزان: ئێمەش بڕێجار زۆر فانتازیک و ئایدیاڵیستگەراین.

بێخاڵ:چاک گیرمان خواردووە بەدەست ئەم هەموو قەحپەیه.

سەیران:ئەی بوون، تۆ بێ ماناترین قەحپەبوویت کە ناسیومی.

ڕێزان:کچینە بێدەنگ بن.

سەیران:چی بوو دیسان؟

بێخاڵ:قەحپەیەکی تر هات.

لەگەڵ دەنگی بەهێزی چەپڵەی ئامادەبوان

پەردەکە دادەرێتەوە.

-------------

٭بەختیار عەلی.

٭دیوانی کەسان، عومەر عەبدولکەریم، چاپی یەکەم، ل٣٩-٤٠.