(٣٣)

شەرەفی باوکم دەفرۆشم

سەروین: باشە بۆ ئێوە، ئەوەی کڕیار و  بکەرە و (گ+ا+ن) دەکات، دایمە سمێڵەکەی خۆی بادەدات و کردنەکەی وەک شانازییەک دەبینێت و فشەفش دەکات و سینگی خۆی دەردەپەڕێنێت و  وەک پاڵەوانی کردنێ بە خەڵکی دەفرۆشێتەوە، بەڵام (گ+ان+)دەر و بەرکارەکە، بە کەم و دۆڕاو سەیردەکەن!؟

ئێ (گ+ا+ن) هەر (گ+ان+ە) و گرنگ دوو کەس چێژ بە یەکتری دەبەخشن و دەگەن بە پلەی ئۆرگازم، جا چی بیکەیت و چی بیدەیت، جیاوازی چییە؟

ڕەقیبی ژمارە سێ: بێ دەنگ بە سۆزانی بێئابڕوو.

سەروین: بیرمە و منداڵ بووم، لەگەڵ نەرمینی کچی دەروێش کاوەی دەڕۆیشتین بۆ لای خوناوی کچی خەلیفە یەدولڵای.

مامە فەتاح و حاجی سیامەند و مەلا نەسرولڵا، لە قانچەی ماڵی سوارەی باسی کردنێیان دەکرد و پێدەکەنین!

مامە فەتاح بە حاجی سیامەندی دەگوت: ئەوشەو چەند قلت کردووە هەی غەددار؟

ئەویش دەیگوت: بەخوا هی من شەمبۆزە و نایدات.

مامە فەتاح دەیگوت: (ک+ێ+ر) قەوی، بەوخوایە، قژت تەڕە و کردووتە.

ڕەقیبی ژمارە سێ:دەمت داخە هەی قەحپەی بێهەوسار.

سەروین: بیرتە ڕیشنی بێشەڕەف، بە ناوی شەڕەفەوە، هاوسەرە بێتاوان و پەپوولەکەتت خەڵتانی خوێن کرد؟

دەزانیت ژیان جگە لە شانۆیەکی ژن کوشتن چیتر نییە؟

دەزانیت تا ئێستا لە مێژووی سمێڵدا چەند ژن و کچ بە تاوانی دانێ کوژراون، بەڵام هیچ یەکێک لە پیاوەکان، بە تاوانی کردنێ نەکوژراون و وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوون؟

دەزانیت مێژووی بەشەرییەت، مێژووی سمێڵ و بێشەڕەفی و ژن کوژی و گەوادەکانە؟

ڕەقیبی ژمارە سێ:بێ دەنگ بە هەی قەحپەی بێڕەقەم.

سەروین:قەحپە: هەموو ئەوانەن کە وەکوو بووکەڵەیەکی بێ هەست و بێ گیان سەیری ژن دەکەن و ژن تەنها وەکو ئامڕازی سێکس دەبینن.

قەحپە هەموو ئەوانە کە بە جەستە لێرەن و لەسەردەمی شۆڕشی تەکنەلۆژی و زانستیدا دەژین، بەڵام بە ئەقل و بیرکردنەوە، هێشتا سنووری سەدەکانی ناوەڕاستیان تێنەپەڕاندووە.

 قەحپە ئەو سەرلێشێواوانەن کە هەڵگری دۆگم و ڕوانگەیەکن، تا بڵێیت نزم و سەرەتایی و نامرۆڤانە و بەربەرییانەیە.

نیشتمان فرۆشەکان قەحپەن، سمێڵ حیزەکان قەحپەن، ژن کوژەکان قەحپەن، گەوادەکان قەحپەن.

ڕەقیبی ژمارە سێ: بێ دەنگ بە هەی کچەی بێئابڕوو.

سەروین: هێی گەوادەکان، ئێوە لە کوێن؟

وەرن من لەشفرۆشم و شەڕەفی کەریموکی باوکم و هەموو پیاوانی مەملەکەت دەفرۆشم !

لەگەڵ دەنگی چەپلەی  ئامادەبوانی هۆڵ، پەردەکە  دادەدرێتەوە.