
ڕێناس گەرمیانی
هونەرمەندی شێوەكار بێریڤان محەمەد لە ساڵی 1997 لە شاری كەلار لە دایكبووە ودەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەكانی كفرییە بەشی شێوەكاری .
بێریڤان محەمەد بە ڕێگای کوردستانی وت.:- هونەر بەگشتی پەیوەندییەكی ڕوحییە لە نێوان هونەرمەندو كارەكەیدا, سەبارەت بە هونەری شێوەكاری ئەم هونەرە هونەرێكی چێژ بەخشە ودەچێتە قوڵایی ناخی مرۆڤەوە, بۆ نمونە هونەرمەند دەبێتە ڕێ نیشاندەرێك لە نێوان خەڵك وهونەرو پەیامەكەی ولەم حاڵەتدا بابەتەكە لەگەڵ كانفاس وفڵچەكانی كارەكە گەڵاڵە دەكات ولەو ڕێگەشەوە دەتوانێت پەیامەكەی بگەیەنێت ولەگەڵ ئەوەشدا هونەری شێوەكاری ئیرادەی بەمن بەخشاوە وتوانیومە لەڕێگەیەوە ژیان بەجوانتر ببینم .
وتی:- ئێمەی هونەرمەندانی گەرمیان كێشەوگرفتەكانمان زۆر زۆرە چونكە لەناو كۆمەڵگای ئێمەدا بابەتی هونەری وەكو بابەتێكی لاوەكی تەماشا دەكرێت ولەناو كایە هونەرییەكانیشدا هونەری شێوەكاری پەراوێز خراوە لەبەر ئەوەی بەگشتی هاوكاری ناكرێن وئەمەش بۆتە گرفت بۆ ئێمەی هونەرمەندان .
زیاتر وتی :- وەكو هونەرمەندێك توانیومانە دیووە جوانەكانی ژن پیشان بدەم چونكە كارەكانم باسی ڕۆڵ وئازادی ژنان دەكات.