
حەمە هاشم
بەشی دووەم
گەشەسەندنی پۆستمۆدێرنیزم
جاک لاکان (١٩٠١-١٩٨١)، دەروونشیکار و تیۆریستێکی دیار و ناوداری فەرەنسی بوو. بیرۆکەکانی لە سەدەی بیستەمدا کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر تیۆری ڕەخنەیی دانا، بە تایبەتی کاریگەرییان لەسەر فەلسەفەی پۆست ستراکتورالیستی و گەشەسەندنی پۆستمۆدێرنیزم.
لاکان دووبارە بەدواداچوونی بۆ پزیشکی دەروونی سیگمۆند فرۆید کردۆتەوە و گرنگییەکی فیکری هاوچەرخی پێبەخشیوە.
لاکان سنوورە ئاساییەکانی نێوان عەقڵانی و ناعەقڵانی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و پێشنیاری ئەوەدەکات کە نائاگا رەنگە ئاگای سەرەتایی بێت، بە هەمان شێوەی هۆشیار لە پێکهاتەکەیدا ئاڵۆز و تێکەڵە. بۆیە پێشنیاری کرد کە نائاگا وەک زمانێک داڕێژراوە کە ڕێگە بە گوتارێک دەدات لە نێوان نائاگا و هۆشیاردا و دڵنیای دەدات لەوەی کە نائاگا ڕۆڵ دەگێڕێت لە ئەزموونی ئێمە بۆ جیهان.
هەر ئەمەش بەرهەمی پۆستمۆدێرینیزم بەرەو پێشەوە دەبات.
هەندێک لە فەیلەسوفەکان عەقیدەی پۆستمۆدێرنیستی دەخەنە پاڵ نیچە لە کاتێکدا تیۆریستە کولتوورییەکان پۆستمۆدێرنیزم وەک دەرئەنجامی داڕشتنەوەی سەرمایەداری کۆتایی سەدەی بیستەم وەسف دەکەن.
لە کاتێکدا وەڵامە کولتوورییە مۆدێرنیستەکان بۆ کاراکتەری کاتی ژیانی مۆدێرن بە بیرۆکەکانی یەکێتیی گەردوونیەوە دەلکێن.
پۆستمۆدێرنیزم جیاوازی و ململانێی تۆکمە لە کاروباری مرۆڤایەتیدا قبوڵ دەکات، فرەیی لە شێوازەکانی بوون و زانیندا قبوڵ دەکات.
لە ساڵانی شەستەکانەوە بۆ ئاماژەدان بە ستراتیژەکانی دژە مۆدێرنیستی لە تەلارسازی، هونەر و ڕەخنەی ئەدەبیدا بەکارهاتووە، کەچی 'پۆستمۆدێرنیزم' لە پێش هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە فەلسەفە و تیۆری کۆمەڵایەتیدا دەرنەکەوتووە، کە تێیدا پەیوەست بووە بە کارەکانی بیرمەندانی فەرەنسی وەک بۆدریلار، دیلۆز، دێریدا ، فۆکۆ و لیۆتارد.
پۆستمۆدێرنیزم پەیوەست بوو بە باوەڕبوون بە ‘قەیران’ لە نوێنەرایەتیکردن، وازهێنان لە تیۆرییەکانی هاوتابوونی ڕاستی، عەقڵی گشتگیر و شێما یەکگرتووەکانی پێشکەوتن کە لە ڕۆشنگەرییەوە بۆیان ماوەتەوە. ڕەخنەگرانی وەک هابرماس جەخت لەوە دەکەنەوە کە پۆستمۆدێرنیستی بێتوانایە لە دابینکردنی زەمینە بۆ حوکمدانی ئەخلاقی یان سیاسی زۆر کەمتر بەرنامەی گشتگیر بۆ چاکسازی کۆمەڵایەتی پێیە.
هەرلەبەر ئەوەشە ئەوانەی بەرگری لە پۆستمۆدێرنیزم دەکەن، بانگەشە بۆ ئامانجێکی سنووردارتر و بێگەردتر دەکەن کە کارکردنە لەسەر سنووری ئەو شتانەی کە دەتوانرێت بیرکردنەوە تێیدا باڵاتربێت، بەمەش بەشداری لە سەرهەڵدانی تێرمی تازەدا دەکات.
هەڵوێستی پۆستمۆدێرنیزم "هەڵوێستی گومانکردنە، متمانەکردنە بە شتێک کە بەهای ڕووکەشبێت، چونکە پێی وایە هەمیشە لە پشت ڕووکەشەوە سەیرکردنە، سەیرکردنی بێحیکمەت خۆی حیکمەتی ئاسایی تێکدەدات
پۆستمۆدێرینیزم لە ژێر کاریگەری مارکسیزم و فێمینیزم و دەروونشیکاری و نیشانەناسی و مۆدێلە تیۆرییەکانی دیکە، دژایەتی ئەجێندایەکی فۆرماڵیستییە و هەم لە ڕووی فیکرییەوە بێ ئەنجام و هەم لە ڕووی سیاسییەوە کۆنەپەرستانە دەبینێت.
پۆستمۆدێرنیزم وەک فەلسەفە چەمکەکانی عەقڵانییەت و بابەتییەت و ڕاستی گشتگیر ڕەتدەکاتەوە، بەڵکو جەخت لەسەر فرەچەشنی ئەزموونی مرۆڤ و فرەیی دیدگاکان دەکاتەوە، لە زۆر ڕووەوە ڕوانگەیەکی پۆستمۆدێرنیستی بە باشی لەگەڵ بەکارهێنانی تۆمارە فۆتۆگرافییەکان دەگونجێت، چونکە چەمکە تەقلیدییەکانی ڕاستی و ئەو چەمکە دەخاتە ژێر پرسیارەوە کە تۆمارەکان دەتوانن تەنیا یەک مانای ئەگەرییان هەبێت.
دیسیپلینە ئەکادیمییەکان لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لەگەڵ تەحەددیاتی پۆستمۆدێرنیزمدا ڕوبەڕوبوونەتەوە، چوونکە ئەو دیسپلینانەن تەقلیدی و بە رواڵەتی دووبارە وەسف دەکات.
زیادبوونی ئەرشیف و کۆگا تایبەتەکانی کۆکردنەوە، پرۆگرامەکانی خوێندنی زانکۆکان، کاریگەری تەکنەلۆژیا و جەختکردنەوەیەکی زیاتر لەسەر ماددە نادەقیەکان پاڵنەرێکی داوە بە هەڵسەنگاندنەوەی بنەما و پراکتیکە نەریتییەکان.
هەندێک بیرۆکەی پۆستمۆدێرن لەناو پیشەکانی زانیاریدا جێگەی خۆیان گرتووە، بە تایبەتی سەبارەت بە هەڵبژاردن و هەڵسەنگاندنی ئەرشیف، چونکە ئەرشیڤکاران دان بە سوبژێکتیڤیەتی بڕیاردان دەزانن کە کام تۆمار دەپارێزن و کامیان لەناوببەن.
بەڵام پۆستمۆدێرنیزم لە بواری ڕێکخستن و وەسفکردنی تۆمارەکاندا - بە تایبەتی وێنەی ئەنالۆگ و دیجیتاڵی - پێشکەوتنی بەرچاوی زۆرببەدەستنەهێناوە.
پرسیارکردن لە بابەتییەتی ئەم پراکتیکانە و هەروەها تێگەیشتن لە ڕۆڵی کاریگەری پیشەسازی و زانیاری هەنگاوێکە بەرەو داڕشتنی تۆمارێکی وێنەیی کە نوێنەرایەتی مێژوو دەکات.