
هەوڵ دەدەم ئەو شتانەی حیزب پێیان ڕازی نەبوو شیعرێكیان بۆ بنووسم
ئەو ئایەتانەی خودا كانسڵی كردوونەتەوە بیانخوێنمەوە
ئەو ژنەی لە هاوسەرەكەی جیابۆتەوە ناو قەدی دڵی تەماشابكەم
دەمەوێ بزانم شێر پەنجە چ كارێكی لە ماڵی بێوژنێك هەیە
بۆچی بەرۆكی منداڵێكی نەباڵق دەگرێ
دەمەوێ قۆپیەی هەموو ئەو خوێندكارانە تەماشابكەم
ڕەنگە دەرەقەتی مردنی دایكی خوێندكارێكی كچ نەیەم
ڕەنگە دەروەستی منداڵێكی جگەركێش نەیەم باوكی لەشەڕی براكان كوژراوە
ڕەنگە نەتوانم وێنەی سیڕاتەل موستەقیمی عیشق وێنابكەم
خودا دەزانێ عاشقێكی شێت و شورم
ناتوانم قەدری مەلای كەتەكانی سەر شانم بگرم
ناتوانم
شەوەكانی دەیجوور بكەم بە گۆرانی
ئاوازێكی غەمگینم خستۆتە بەرنامە
پێدەچێ لە ماڵی داعشێك بكەوێ و دواجار ببێت بە شمشێری زەرقاوی
ئەو شتانە هەمووی بۆ خۆتان
من خودام لە خۆم خۆشتر دەوێ....
بەکر ئاڵەیی