جەلال دەباغ

کەی هەندێ وشەی پێشوازی و یان کردن بە عەرەبیی ئەو چەند وشە ڕیزکراوە دەکەنە شیعر تابەرگریی لێبکرێت و ببێتە مایەی وەڵامی راست و دروست بۆ رەخنە لێگرتن؟!

بە داخەوە لە وەڵامەکەشیدا کەوتۆتە هەندێ هەڵەوە بۆیە ناچاری کردم وەڵامی بدەمەوە:

١- ئه و که سانه ی هه میشه له گه شه کردن و پیشکەوتندانئەوانەن کەڵک لە هەڵەکانیان وه رده گرن. هاوڕێ سەلام لەباتی ئەوەی وەڵامی رەخنەکەم بداتەوە بیست دێڕی یەکەمی پەیوەندیی بە ڕەخنەکەوە نییە.

باسی ئەوەیە کە ماتێریالیزمی دیالێکتیکم کردووە بە کوردی، بڵێم چی تۆخوێندوتەوەو تێینەگەیشتویت، مادە فەلسەفییەکە لەلات وشکبووە یان کوردییەکەمکە وەک دەڵێیت" "ئێستاش بیخوێنیتەوە هەرتێی ناگەیت"!ئەوه گەڕی باره ترێ به ماتێریالیزمی دیالێکتیک ده فرۆشی که زیاتر له ٥٠ ساڵلەمەوپێش وەرمگێڕابوو ئه وەبوو پێشوازیەکی زۆری لێکراو وەک خۆی دەڵیت،پەی پێنەبردوه واتە تێی نەگەیشتوه،وه کو خەتاکە لەئەستۆی مندابێت،سووریشە لەسەر ئەوەی کەدەلێت ئێستایش بیخوێنێتەوەتێیناگات!!.

دەی باشە حزبی شیوعی عێراق و حشک وکۆمەڵەی مارکسی لێنینی وینک و  حدکاو تودەی ئێران و کتێبفرۆشییەکان و خەڵکیتر..تاد. لەبەرچی ئەو بایەخەیان پێداو چەندان جار چاپ و بڵاویان دەکردەوە ؟!

"هاوڕێ سەلام ئێمەشی ڕاکێشا بۆ ئەم باسە کە هیچ پەیوەندیی بە رەخنەکەوە نییە".

٢- ئینجا دەلێ: " ئیستاش تەمەنی  هەڵکشاوەو...پێدەچێ لەو رەخنەیەی کە لە شیعرێکی منی گرتووە سەرچیخ چووبێ و وەكو پێویست ئاگای لە پێشكەوتن و گۆڕانكارییەكانی شیعرو زۆر بابەتی دی ئەدەبی نەمابێ‌،"!!

بەمجۆرە رەخنەی لەوە گرتووە کە من بەساڵاچووم هۆی ئەوەیە من تێناگەم!!، من وەک خۆم شانازیی بە تەمەنیرابوردوو ئێستاو داهاتوومەوە دەکەم کە بە فێڕۆم نەداوەو تا لە ژیانیشدا بمێنم بەردەوام دەبم لەسەر خوێندنەوەو نووسین و وەرگێڕان و بیری پێشکەوتنخوازانەدژ بە ئیمپێریالیزم و هەموو بیرو بۆچوونێکی کۆنە خوازان.

زیاتر لەشەست ساڵی ڕەبەقە لەناو سیاسەت و بیری مارکسی و

ئەدەب و شیعرو ڕەخنەو مەسائیلی فەلسەفەی هاوچەرخ و بە ئێستایشەوەبێت کە بەردەوامم کەچی ئەڵێت ئاگای لە گۆڕانکاریەکان نییە!! بەلای کاک سەلامەوە ئەگەر گۆڕانکاریی تازە گەری ئەوەبێ وەک ئەو تێیگەیشتووە، هەڵەی بۆ ڕاست بکرێتەوەو پێی ناخۆشبێت، ئەوە کاری من نییە! بەڵکو کاری من ڕاستگۆیی و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانە بۆ ئەوەی دووبارەیان نەکاتەوە!! بێگومانم کە هاوڕێ سەلام ئاگاداریی بەرهەمە نوێیەکانی هاوڕێی خۆیەتی. جا ئەگەر ئەمانە بەلای هاوڕێ سەلامەوە نوێخوازی و تازەگەریی نەبن دەبێ چیبن؟!

هەر بۆ بیرهێنانەوەی شاعیرێکی گەورەی وەک(تی سی ئەلویت) گەورەترین شاعیری سەدەی بیستەم بوو لە ئەمریکا تەنیا لەرووی شێوەوە بەڵام بە بۆچوونی زۆربەی رەخنەگران کۆنە پەرسترین شاعیربوو لەرووی ناوەرۆکەوە چونکە دەربڕو داکۆکی کارێکی سەرسەختبوو دژ بە کرێکاران و هەژاران!!!   جا نازانم کاکی شاعیر بە چ پێوانەیەک پێشکەوتن و نوێخوازیی لێکدەداتەوە؟!!

٣- لەهەموی سەیرتر ئەوەیە هاوڕێ سەڵام دەقی ئەو نامەیەی بڵاوکردۆتەوە کە بۆم ناردووەولافی ئەوەش لێدەدات کە ئەو "دەقەم " بۆئەو و چەند کەسێکیتر ناردووە!!" ڕاستە لە چەند هاورێیەکم پرسیوە بەڵام بە هەمان دەق نەبووەو بەدەقی جیاوازبووە. لە دەقەکەیئەودا سەرنجێکم نووسیوەکە وەڵامی ئەم پرسارانە تەنیا بۆ كەڵك لێوەرگرتنی خۆمەو، بەهیچ جۆرێك لای كەس نایاندركێنم و بڵاویان ناكەمەوە" کەچی بەڕێزیان خۆی پێنەگیراوەو نامەکەی من و وەلامەکەی خۆشی بڵاوکردۆتەوە!!

٤- هاوڕێ سەلام بابەتیتری وروژاندووە کە پێموایە شایانی وەڵامدانەوە نین وبەم وەڵامەش  لەلای خۆمەوە کۆتایی بەم باسە دێنم و هیوای سەرفرازی بۆ هاوڕێم سەلام عومەر دەخوازم.