بەهرە هەولێری 

 

وەک پایزە بارانی ئەم ساڵ

درەنگ هاتی و

تنۆک تنۆک ڕژایتە نێو ڕۆحمەوە..

 هەر زوو

بارگەت پێچایەوە و

تەنیا

جێ پەنجەیەک لەنێو لەپی دەستم و

 تەزوویەکی شیرینت

لەسەر لێوەکانما جێهێشت..

 7/12/2025