
کهژاڵ ئیبراهیم خدر
1
ڕێگاى چاوت
کانى چاوم ئەشڵەقێنێ
جامێ مەیم
بۆپڕئەکا لە ئەسرین و
یا هەمووم پێ ئەنۆشێ
یا لەناوبا ئەمهەژێنێ.
2
لە سەفەرى ئەم جارەمدا
بڕیار ئەدەم
پڕڕاو پڕپریاسکەکەم
مووروى جوان و
ملوانکەى ڕەنگاو ڕەنگ ببینم
تا بەبیانووى ئەوانەوە
بۆساتێک بێ
باڵندەى حەزە شێتەکەم
لە سینەتا بخەوێنم.