
ڕێناس گەرمیان
لە لایەن یەکێتی لاوانی کوردستانەوە کۆڕێک لە خورماتوو بۆ کتێبی (جانتا سورەکە) بۆ ڕۆمان نووس ئاریان سابیر لە هۆڵی پەیمانگەی لوتکە ڕێکخرا.
لە لێدوانێکدا بۆ ڕێگای کوردستانی ، ئاریان سابیر وتی :-ئەم ڕۆمانە باس لە سەر باوک وکچێک دەکات کە لە ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٧ شاری خورماتوو بەجێ دەهێڵێت وچیرۆکی نەهامەتییەکەی دەگێڕێتەوە ، ڕۆمانەکە لە ١٦بەش پێکهاتووە و١٠٤لاپەڕەیە ولە چاپخانەی وەرشە بۆ چاپ وبڵاو کردنەوە لە شاری بەغدا چاپ کراوە