هاڤان محەمەد

شەپۆلێکی شێتی عەشق

تا کەناری پیاوێک ڕاپێچی کردم

لە باسکە مەلەی ئەوینت

هیلاک نابم

هەر لە خوڵگەی خۆشویستی

دەخولێمەوە

تەنیا بۆ ئەوە وچاندەدەم

تا سەر بخەیتە سەر باڵم

هەر ئەو ئێوارەیە بوو

هەرچی زەمەنەکانی بێ تۆیی بوو

کردمە جانتای سەفەری زەردەپەڕ

تا لەتاریکی ونبێ

ئیتر هۆگری وەرزەکانی

تەمەنت بوومە

تۆش دەستێک هەلبڕە

سێبەرێک دەچێتەوە

سەر داوی پرچم

نوجێک بدە

بەخۆشەویستیت ڕاگەیشتم

گۆزەی ژنێک لار بۆتەوە

شەرابێک دەڕژێ 

تامی شاتوی لێوەکانی گرتووە

با ماندووێتیت لە باڵا بتەکێنی