
ڕۆژی هەینی ٢١-٣-٢٠٢٥، لە ڕۆژی جەژنی نەورۆز و یەکەمین ڕۆژی ساڵی ٢٧٢٥ ی کوردی، بەئامادەبونی خەڵکێکی زۆری هونەر دۆستی ئەڵمانیا، پیشانگای تایبەتی شێوەکاری هاوڕێ (نیشتمان سەلیم محەمەد ناسراو بە نازەنین) کارمەندی دێرینی ڕادیۆی ئازادی هەولێر و ڕواندز، لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا کرایەوە.
ناوونیشانی پێشانگاکە (ژنە ئەفسوناویەکانی کورد) ەو ماوەی مانگێک دەخایەنێت و هەموو ڕۆژێک کراوەیە.
تەواوی تابلۆکان تەعبیر لە ژنانی کوردستان دەکەن ، یەکێک لە تابلۆکان شەهید ژینا ئەمینی و پەخشان عەزیزی لەم نەورۆز و بەهارەدا لەیەک تابلۆدا کۆبوونەتەوە.
ئەمە یەکەمین پێشانگای نیشتمان سەلیمەو سەردانیکردنی پێشانگاکە بە خۆڕاییە و هونەرمەند دەڵێت:مەبەستمە زیاتر ئافرەتی کورد بە جیهان بناسێنم و هەوڵدەدەم لەم بوارەدا زیاتر کاربکەم.
هونەرمەند نیشتمان سەلیم محەمەد ناسراو بە نازەنین، ساڵی ١٩٧٢ لە هەولێر لە دایکبووە.
لە ساڵی ١٩٩٣ بۆتە بێژەر لە ڕادیۆی ئازادی هەولێر و پاشان لە رادیۆی ئازادی ڕواندز کاری کردووەو لەگەڵ کاری بێژەریدا ئامادەکاری بەرنامەی منداڵان و دەنگی ئافرەتان بووەو زیاتر لە ١١ ساڵ لە ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان کاریکردووەو بێژەرێکی بە توانا و ناسراوی ڕادیۆی ئازادی بووە و ئێستاش لە ئەڵمانیا دەژی و کارمەندی بواری تەندروستییە.


All reactions:
Farman Husen, Salam Omer and 197 others