خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات بۆیەكەمجارە دەبەخشرێتە ژنێكی كۆری بەناوی هانگ كانگ.

ئەکادیمیای نۆبڵ لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەخشراوەتە هان کانگ کە هاوڵاتی کۆریای باشوورە.

خاتوو هان کانگ  لە زانکۆی یۆنسێی ئەدەبیاتی کۆری خوێندووە، لە ساڵی ١٩٩٨ هانگ لە پرۆگرامی نووسینی نێودەوڵەتی زانکۆی ئایۆوا ناوی تۆمار کرد.

هان کانگ کچی ڕۆماننووس هان سیونگ وۆنە، لە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ١٩٧٠لە شاری گوانجو لەدایکبووە و لە منداڵیدا ڕووی لە شاری سیئۆل کردووە.

ئەو بە ڕۆمانی (ڕووەکی) ناوبانگی دەرکرد، بووە یەکەم ڕۆمانی زمانی کۆری کە لە ساڵی ٢٠١٦ خەڵاتی نێودەوڵەتی بووکەر بەدەستبهێنێت، هەروەها ڕۆمانەکە یەکێکە لە یەکەم ڕۆمانەکان لە کتێبەکانی کە وەربگێڕدرێتە سەر زمانی ئینگلیزی.